بۆ هاوڕێکانی نیوەی ڕێگا ،،،
2019-03-31 09:08:07
عادل عەزیز
هەموو دونیا ڕەخنە لەگۆڕان بگرێت ئێوە شورەییە یەک قسەیش بکەن ، ٢٠١٥ زۆر کۆن نیە هەر دوێنێ بوو گۆڕانتان لەنیوەی ڕێگا جێهێشت بەتەنها مایەوە ،،، ئێستا خێرە دەنگتان بەرز کردۆتەوە دژی گۆڕان ، یەکێ نەزانێت دەڵێت ئەمانە زۆر لەخەمی میلەت و خەمی بڕگەکانی ئەو پڕۆژە یاسایەدان ، تا ئێستا جگە لە گۆڕانە عاجزەکان ، یەک کادر یان یەک لێدوانی ئەو حیزبانەمان نەدی دژی پڕۆژە یاساکە بەتایبەت یەکێتی و یەکگرتوو یەکێکیان بۆ هەریسەکەو ئەوی تریشیان لەترسان ، بیرمان ناچێتەوە ئەو کاتەی گۆڕان ئەو پڕۆژە یاسایەی وەک هێلکەی پاک کراو خستە بەردەستتان ، ئێوە چیتان کرد پشتتان تێکرد پێنج بە پێنجتان لەگەڵ کرد ، تەنها و تەنها ئەو شینەتان بۆ هەریسەکەو دژی ئەو ڕێکەوتنەن کەدەبوو ئێوە لەپێشدا لەگەڵ پارتی بیکەن ،، کاکی من گۆڕان حزبێکی سیاسی سەربەخۆیە خۆی دەزانێت چی دەکات و چی ناکات ، هیچ کەسێک جگە لە ئەندامان و لایەنگرانی گۆڕان کەسی تر بۆی نیە ڕێوشوێن نیشانی گۆڕان بدات ،، لەم قۆناغەدا گۆڕان توانیوێتی ئەوەندە بەدەست بێنێت ، خوا گەورەیە لەداهاتوودا زیاتر بەدەست دێنین و گەلەکەمان دەبەینە کەناری ئارام ،،، هەر قۆناغەو پێداویستی خۆی هەیە ، لەئێستادا گۆڕانێک نەهێزی چەکداری هەیە نە خاوەن ملیارەها دۆلارە ،، هەر ئەوەندەی پێدەکرێ لەگەڵ ئەو زاڵمانەدا ،، باقی وەسەلام