Draw Media

برینی مووچه‌ی هه‌ریم به‌رامبه‌ر که‌نگرو ماست

برینی مووچه‌ی هه‌ریم به‌رامبه‌ر که‌نگرو ماست

2019-03-30 06:55:04


عەتا شێخ حەسەن 

١/ وتیان له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی پۆل بریمه‌ردا کاتیک سه‌رکرده‌ عیراقیه‌کانی راده‌سپارد بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له‌هه‌یمه‌نه‌ی ئیران رزگار بکریت ، قاسم سلیمانی مه‌سجیکی بۆ ده‌نیریت ده‌لیت ده‌بیت له‌ عیراقدا ئه‌مریکاو ئیران بریار له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی بده‌ن ، ئه‌گه‌ر نا ئیوه‌ زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ، بریمه‌ر تیگه‌شت که‌ ئیرانیه‌کان ئاگاداری ته‌واوی کوبونه‌وه‌که‌ن . بۆیه‌ له‌و کاته‌وه‌ ئیرانیه‌کان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئارسته‌ کردنی سیاسه‌ت له‌عیرقدا هه‌یه‌ . 
٢/ له‌و رۆژانه‌ش بیستم ئیرانیه‌کان مۆبیلی ناته‌نیاهۆو ژنه‌که‌ی و کوره‌که‌یان هاک کردوه‌ ، ئاخر زۆر گرنگه‌ ئیرانیه‌کان بتوانن بچنه‌ گیرفانی ناتنیاهۆو جانتای ژنه‌که‌یه‌وه‌ ، من دلنیام ئیستا ئیرانیه‌کان هه‌ندیک نامه‌ی شخصی ناتنیاهۆو ژنه‌که‌یان له‌به‌رده‌سته‌ ، ئاخر جاری واهه‌یه‌ روئه‌سا هینده‌ مه‌شغولن سۆزی ژنه‌کانیان به‌نامه‌یه‌ک به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌ ، ( خۆ پیتان سه‌یر نه‌بیت ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئیشکگره‌ی به‌چاوی خه‌والوو له‌کاتی خه‌فاره‌تدا ویستی نامه‌یه‌ک بۆ ژنه‌که‌ی بنیریت ، تیایدا نوسیبووی خۆزگه‌ ئیستا له‌باوه‌شمدا ده‌بوویت ، به‌لام ئه‌سه‌ف به‌هه‌له‌ بۆ سه‌رهه‌نگه‌که‌ی کلیک کرد ) ، ره‌نگه‌ ئه‌م هاک کردنه‌ سودیکی گه‌وره‌ی به‌ ئه‌منی قه‌ومی ئیرانیه‌کان و به‌ سیستمی زانیاری ئه‌و وولاته‌ گه‌یاندبیت ، دیاره‌ دونیای ته‌کنه‌لۆژیا وایه‌ ویکیلیکس به‌لگه‌نامه‌ی سعودیه‌کان و زۆری وولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوینیان گرت .
٣/ ئاخر وه‌ره‌ شێخت بمینی له‌م عه‌سری ته‌کنیکه‌دا ، له‌ناو گه‌مه‌و خه‌رقی ئه‌لکترونیدا ، تازه‌ باتازه‌ کاکی نوینه‌ری گه‌لی ئیمه‌ که‌نگرو ماست به‌دیاری بۆ مه‌زهه‌بچیه‌کانی به‌غداد ده‌بات و ، قسه‌ش له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و پیکهینانی حکومه‌تی هه‌ریم ده‌کات ، ( ئه‌گه‌ر پارتی به‌مه‌رجه‌کانمان رازی نه‌بیت بژارده‌ی ترمان ده‌بیت ) . وه‌ک نه‌زانین ده‌ست به‌گوول جه‌ندی که‌نگرو ماست به‌دیاری بردووه‌ .
به‌زوبانی شار کوری باشه‌ له‌سه‌ر وه‌زنی نه‌فت به‌خوراک ، به‌ته‌مایه‌ برینی مووچه‌ی هه‌ریم به‌رامبه‌ر که‌نگرو ماست په‌یره‌و بکات 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand