Draw Media

یاریکردن بە ئاگر

یاریکردن بە ئاگر

2019-03-29 08:19:44


عەبدوڵا ئەحمەد
چوار فراکسێۆنی بەهێز یەکێتی،نەوەی نوێ،کۆمەڵ،یەکگرتوو،نەچونە ژێرباری کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و واژۆیان لەسەر کۆبونەوەکە نەکردووە،هەرچوار فراکسیۆنەکە نوێنەرایەتی چل کورسی پەرلەمانی دەکەن،سەرۆکایەتی هەرێم بابەتێکی هەروا سادە نیە کە بەگۆڕان وپارتی و کۆتاکان بتوانن تێیپەڕێنن،ئەو پرسە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیەو پێویستی بەسازانی هەموولایەکە،هەموومان کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕانمان بیرە لەسەریاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە بەدوای خۆیدا نائارامی و پشێویی و خۆپیشاندان و هەڵکوتانە سەر شاری جوانی لەئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکەی بارزانیدا لێکەوتەوە سەرئەنجامی ئەو پرسە بەوەدەرنانی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی هات کە هەموان بیرمانە بە چ دۆخێکی کارەساتباردا گەلەکەمان گوزەریکرد،ئێستاش پارتی گۆڕان سەرەتای یارییەکی مەترسیداریان دەسپێکردووە کەوەک یاریکردن وایە بەئاگر لەئەگەری درێژەدانی ڕەنگە هەرێم بەرێتەوە بۆقۆناغی نائارامی و پشێوی سیاسی، یەکێتی بە دەنگ ۲۱کورسیە بەڵام لەواقیعدا هێزی چەکدار ، زۆنی سلێمانی لەڕووی پراکتیەوە بەوەودەتوانێت کێشەی گەورەلەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا دروستبکات ، ڕەنگە لەداهاتووشداهەنگاوی لەوەی پارتی بنێ لەناو خراپترینەکانداخراپ هەڵبژێرێ،شەقامی ناڕازیی سیاسی ڕوونتر شاڕێی سلێمانی کە ڕێگای دەنگی ئازاد و جوڵەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گۆڕانی وەرگرتۆتەوەو لەبەردەستی ئەودایە،ئەوە جگەلەوەی هەژموونی میدیایی و گوتارە ئۆپۆزسیۆنیەکەیان دەتانوانێ لەکەمترین ماوەدا شەقام پڕکاتەوە لەو دەنگانەی کە هەرلەسەردەمی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمدا نەبوون بەمەش پارتی و گۆڕان لەبەردەم ئەگەری جوڵاندنی شەقامی ناڕازیدان،کۆمەڵی ئیسلامی و یەگرتووش لەئێستادا وەک دووهێزی ئۆپۆزسیۆن کەنەچونەتە ژێرباری کاراکرنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لە ئاڕاستەکردنی خەڵکی خۆیان و لەمپەر دروستکردن لەبەردەم پارتی وگۆڕاندا،ئێستا گۆڕان و پارتی بەم واژۆیانە دەرگای دەیان کێشە ومەترسیان لەخۆیان کردۆتەوە،دانایی حیکمەتی کاک نەوشیروان لەوەدا دەردەکەوت کە دەیوت ئەویاسایانەی ڕەهەندنیشتیمانی هەبێت پێویستی بەسازانی هەموو لایەکە،دیارە قۆناغی دوای کاک نەوشیروان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و کەسانێک دوور لەهۆشیاری سیاسی و حسابنەکردن بۆدۆخی ناوخۆیی و هەرێمایەتی بڕیار دەدەن و بیر لەمەترسیەکانی ناکەنەوە،بۆیە پرسی کاراکرنەوەی یاسای سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی سەرۆک بەبێ سازان ئاکامەکانی باش نابن و داهاتووی پەیوەندی لایەنەکان و ناوچەکە دەخاتە گێژاوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand