سەرۆکایەتی هەرێم شەڕی کارکردن و خزمەتە یا دەستکەوت
2019-03-29 07:55:51
شەپۆل عەلی عەسكەری
ئەم دامەزراوەی کە سەرۆکی هەرێم تیادا بەرزترین دەسەڵاتی هەیە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەیە و پارێزەری وڵات بە خاک و خەڵک و خۆڵەوە و ئاسمانی ئەرکی جەنابی سەرۆکە ،بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی لە مادەکانی (٦٠-٦٨) پێدراوە بە پێ پرۆژەی دەستوری هەرێم.
لە دوای ڕێکەوتنە ستراتیجێکەی لە گەڵ خوالێخۆشبوو تاڵەبانی کە واژوتانکرد وەک سەفقەیەکی سیاسی هەمە لایانە لە نێوان بەڕێزتان و لە ٢٠٠٥ کە خوالێخۆشبوو بۆ بەغدا و بەڕێزیشتان بۆ هەرێم، ئەم ڕێکەوتنەتان بو بە یەکەم هەنگاوی چەسپاندنی مۆنۆپۆلی دەسەڵات لەهەرێم دا.
هەندێ لەو کارانە ی کە دەبوایە ئەنجام بدرانایە جەنابی سەرۆک:-
* دەبوایە پێش ئەوەی بیرلە دەسکەوتە زاتێکان بکەنەوە پێداگریتان بکردایە لەگەڵ تاڵەبانی کە مادەی ١٤٠ دەستوری عێراقتان جێ بە جێ بکردایە وەک یەکەم هەنگاو.
* جەختت بکردایە لە سەر چەسپاندنی دیموکراتیەکی ڕاستەقینە و سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادگا و ئازادی میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم لە نێو دەستورێکی پتەوی هەمیشەیی بۆ هەرێم کە مافی هەموو تێیدا پارێزراو بوایە .
* پێشمەرگە و پاراستنی هەرێم وەک یەک پاکێجی یەک پارچە و یەک فەرمان نەک هێزی ٨٠ و ٧٠..!
* جەخت کردن لە سەر حکومەت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم لە هەموو بەوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری تەندروستی و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری بە پێشخستنی وەبەرهێنان بە شێوەیەکی زانستی پتە پاراستنی سامانە سروشتێکان لە هەموو بوارەکان بۆ ئەوەی هەرێم بەو دەوڵەمەندیەی کە هەیەتی لە سامانە سروشتێکانی تەنها پابەند نەبوایە بە یەک سەرچاوە ئەویش (نەوت). بونیاتنانی بازاری ئازاد و دۆزینەوەی هەلی کارو....هتد.
پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراق میللەتی لە صدام حسێن ڕزگار کرد بەڵام بۆ ئێوە بوبە بانکێکی کراوەی بێ بن، لە ژێر ١٠ ساڵی حوکمڕانی ڕاستەوخۆ وەک سەرۆکی هەرێم لە(٢٠٠٤-٢٠١٤) زیاترلە ٩٠ملیارو٥٧٣ملێۆن دۆلارهاتۆتە هەرێمی کوردستان،بەڵام ساڵی ٢٠١٣ وەک نمونە دێنەمەوە کە نزیکەی ٣ ترلێۆن دینار بە فیرۆدراوە کەسێمان نەدی سزابدەی یا لیپرسینەوەیەک بکەی.
دوابەدوای ئەو هەموو شکستانە بونە هۆکاری کەم بوونەوەی بەشە بودجەی هەرێم لە ١٧٪ بۆ١٢.٦٧٪....!
لە ژیر دەسەڵاتی جەنابتانا گەورەترین سوکایەتی بە مرۆڤکراوە بە گەنج وپیریەرە ، گەنج لە سەر خەون بینین تیرۆرکراوە ڕۆژنامەنووس لە سەر نووسینێک تیرۆرکراون، شەق لە مامۆستا هەڵدرا، منداڵە شەهید لە بەر نەبونی سواڵ بکات و بێلانەبێت ، پێشمەرگە لەبەر نەبوونی چەکی سەرشانی فرۆشت.تەنانەت فەرق و جیاوازیتان خستە ناو شەهیدەکانیش بۆ ئەوانەی خانە خوێی خۆتانن فرمێسکیان بۆ هەڵدەرژن بۆ گەرمانێکانیش تەنانەت ئامادە نە بوون زەحمەت بفەرمون تەنها بۆ یەک دەقە پیشوازی لە تەرمەکانیان بکەن.
بەڵام بەڵێ سەرۆکایەتی بۆ ئێوە گەورەترین سوودی پێبەخشیون لە نا شەفافی داهاتی نەوت و غاز و داهاتی خاڵە سنوورێکان کۆمپانیا کانی کارو کۆڕەک ،کارەبا و لەو لاش نۆکان وقەیوانو چەندین کۆمپانیایی وەهمی لە ناوەو لە دەرەوە بەم دەسەڵاتە ڕەهایەی کە هەتانە لە چەند ساڵی ڕابووردو خۆتان پاراستوە کە واتە ئەهێنێ ئەم شەڕەی بۆ بکەن ئەمە شەڕی مانەوەتانە .
دەبێ ووشەیەکی هەقیش بڵێن کە توانیتان لە دوای نەمانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا قەناعەت بە سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان بکەن و پلانەکەتان بەرنەسەر،کەواتە ئەم پۆستە ئەوە دەهێنێ کە شەڕی بۆبکەی لە بەر ئەوەی ئەم پۆستی دەسکەوتە نەک خزمەت.