باڕۆنه حزبیه‌كان و قانونی سه‌رۆكی هه‌رێم..!
2019-03-28 19:59:51
بێستون حەمە ساڵح
((هاوشێوه‌ی پلانی (ماگناكارتا)، (باڕۆنه)كانی حزب (شازاده)یان له‌سه‌ر عه‌رشی كه‌لاوه دانایه‌وه‌و ڕزگاریان كرد))!...
هیگڵ یه‌كه‌م كه‌س بوو فه‌لسه‌فه‌ی ئامباڵای قانون كرد.
مه‌گه‌ر ئامانجی قانون عه‌داله‌ت نیه؟!...
كاری قانون ڕێكخه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
فه‌لسه‌فه‌ی قانون پێكهاته‌ی مێژوی قانونه، سۆسیۆلۆژیای قانونه،مه‌نتیقی قانونه،پێوه‌ره ڕێسایه‌كانه،فینۆمینۆلۆژیای قانونه.ئه‌مه له لایه‌ك.
وه‌لێ له‌لایه‌كی دی، بواری فه‌لسه‌فه‌ی قانون برێتیه له مه‌سه‌له جه‌وهه‌ریه‌كان كه پێكهێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی قانونه.
مۆته‌كه‌ی قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به ئیبلیسكردنی ، هه‌مان ئه‌و باڕۆنه حزبیانه‌بوون كه ئه‌مڕۆ (68) واژۆی باڕۆنه حزبیه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه ڕزگاركردنی له دابه‌شبونی ده‌سه‌ڵاته‌كان و هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌كه (له‌ڕووی شكڵه‌وه وه‌لێ له جه‌وهه‌ردا دامه‌زراوه‌كه به‌رده‌وام بوو له‌بری سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رجه‌عی باڵا سه‌ره‌تا كرابه‌یه‌خه‌ی سه‌رۆكه‌وه و دواجاریش گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تاكانی دروسبونی حزبی كوردی و باره‌گه‌ی سه‌رۆك)له‌سایه‌و له‌ژێر چه‌تری باڕۆنه حزبیه‌كان!...
قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بالۆره‌ی مێژوه‌كه‌ی ئاشكرایه (معاوه‌زه و دابه‌شكردنی حه‌زی ده‌سه‌ڵات بوو له نێوان كه‌سانی یه‌كه‌می هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی و پارتی له هه‌رێم و به‌غداد) یاخود ده‌توانین بڵێین بیدعه‌ی بتێكی داتاشراو بوو دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری حزبی بوو.
قانونه‌كه به قانونی ژماره (1)ساڵی 2005 قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناسراوه.
ئه‌م قانونه (3)جار هه‌مواركراوه(2006 ، 2009 ،2014).
ئه‌م قانونه به‌قانونی ژماره(19)ساڵی 2013 درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن باڕۆنه حزبیه‌كانی ئه‌وسای خولی سێهه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامدراوه(دژوارترین بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خسا له ده‌رئه‌نجامی (2)ساڵ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم).
ئه‌م قانونه له‌لایه‌ن عه‌رابه‌كانی (سه‌فقه‌ی سیاسیه‌وه) به‌پڕۆژه قانونێكی ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن باڕۆنه حزبیه‌كانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانه‌وه به‌قانونی ژماره(3)ساڵی 2017 قانونی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته هه‌م ده‌ربازبون و هه‌م به‌فریاكه‌وتنی سه‌رۆكی حزبێكی ئه‌وسابوو له‌و ئیحراجیه‌ی كه‌تێیكه‌وتبوو له‌لایه‌ن هه‌ڵوێستی كۆنكرێتی موعاره‌زه‌ی جدی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه.
ئه‌م قانونه به‌قانونی ژماره (10)ساڵی 2018 قانونی هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مڕۆبه‌واژۆی (68)باڕۆنی حزبی پڕۆژه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م داوده‌زگایه بۆ سه‌رۆكایه‌تی باڕۆنه‌كانی حزب(سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان) به‌رزكراوه‌ته‌وه.
پڕۆژه‌كه وه‌ك ده‌ڵێن(8) بڕگه‌ی شكڵی بێ جه‌وهه‌ر و دوور له فه‌لسه‌فه‌ی قانونه.
كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌م شكڵه تانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، بێ ئینسافیه ده‌رهه‌ق ئامانج له‌قانون، ناعه‌داله‌تیه له‌به‌های قانون، جه‌هله به‌قانون چونكه دژبه‌یه‌كی له سیستمی حوكمڕانیدا ته‌به‌نی ده‌كات.
به‌ته‌نها چه‌سپاندنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له خه‌ڵكه‌وه بۆ نێو قوبه‌ی په‌رله‌مان مانای ئه‌وه نیه ته‌واوی خه‌سڵه‌ته‌كانی سیستمی په‌رله‌مانی به‌پڕۆسێس كرا.
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی (20)ده‌سه‌ڵات تا نوسینه‌وه‌ی پڕۆژه ده‌ستور و سپاردنی به‌قه‌ده‌ر یه‌كناگرێته‌وه له‌ته‌ك سیستمی په‌رله‌مانی چونكه سه‌رۆك له‌سیستمی په‌رله‌مانیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریفیه ئه‌و ده‌مه‌ی سیسته‌م تاك مه‌سئولیه‌ته واته حوكمه‌ت به‌ته‌نها مه‌سئوله له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان چونكه متمانه و هێزی له‌په‌رله‌مانه‌وه پێدراوه.
وه‌لێ ئه‌مه‌ی بارۆنه‌كانی حزب به‌نیازن بیشه‌رعێنن سیسته‌م جووت مه‌سئولیه‌ته.
به‌واتای حوكمه‌ت له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه و هیز وه‌رده‌گرێت له ڕووی سیاسیه‌وه له‌هه‌مان كاتدا حوكمه‌ت مه‌سئوله له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم.
ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتبوو وه‌ك باڕۆنه‌كانی حزب ده‌ڵێن سیسته‌می په‌رله‌مانی جێگیر بكه‌ن به‌ته‌نها ئه‌وه ڕاسته وه‌لێ مه‌به‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مه‌ی ئێستا نیه ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه حوكمه‌ت تاك مه‌سئولیه‌ت بێت واته به‌ته‌نها موراقه‌به‌كردن و لێپرسینه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به په‌رله‌مان،
ئه‌وه‌ی ئێستا به‌پڕۆژه كراوه حوكمه‌ت جووت مه‌سئولیه‌ته واته: نه‌ك هه‌ر حوكمه‌ت پارێزراوه بگره ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم موتڵه‌قه و نه‌وی نیه بۆ په‌رله‌مانی باڕۆنه‌كانی حزب!...
یه‌ك له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی ده‌ستاوده‌سكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ،باڕۆنه حزبیه‌كان پێمان ده‌ڵێن ده‌ستاوده‌سكردنی هێمنانه ڕوویداوه!...
ئه‌لحه‌قی عه‌داله‌تی قانون و ئامانجه‌كه‌ی ، فه‌لسه‌فه‌ی قانون و جه‌وهه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویش وامان پێ ده‌ڵێت : ئه‌ی ئه‌وه نیه سێگۆشه‌ی ده‌سه‌ڵات به ئاشتیانه له نێوان حزبێكی دیاریكراودا دابه‌شكراوه!...
هه‌ناسه‌یه‌ك مابوو له ئازادی، فه‌زایه‌ك له موشاره‌كه گه‌رچی شكڵیش بوو و ڕاو ڕای جیاواز مه‌ساحه‌یه‌كی هه‌بوو وه‌لێ باڕۆنه حزبیه‌كان كارێكیان كرد به درۆ‌و كلك گرێدان دراو‌و پله‌یان مسۆگه‌ر كرد ، له‌به‌رامبه‌ر كۆنترۆڵكردنی كوردستان بۆ ته‌نها حزبێك كه (57) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه له‌لا خڕ ده‌بێته‌وه!....