خەتی گشتی !!
2019-03-28 18:47:38
لوقمان هاوڕێ عوسمان
لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ وخەڵکانی تری ڕاستە ڕێگای ناو بزووتنەوەی گۆڕان ، بەردەوام ڕەخنەو نارەزایمان هەبوە لەسەر پێشێلکاریە حیزبیەکانی گۆڕان و دەرچوون لە ئەجێنداو سیاسەت و بەرنامە سەرەکیەکانی گۆڕان ،
ئەمە جگە لەوەی کە چەندین کەسی بەهەڵوێست لە ئاستی سەرکردایەتی گۆڕان و کادری دیاری گۆڕان و هەڵسوڕاو و بنکە جەماوەریەکانی گۆڕان ، وە خەڵکی نوخبەی نوسەرو رۆژنامەنوس و شرائحەکانی تری کۆمەڵگا ، دژی ئەو پێشلکاریانەی سەرکردایەتی ئیستای گۆڕان رەخنەیان گرت . لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەکان هەمووی جدی و گرنگ بوون بەڵام سەرکردایەتی گۆڕان و بەرژەوەندیخوازەکانی ناو گۆڕان پاساویان بەوە دەهێنایەوە کە رەخنەو نارەزاییەکان راستن بەڵام گۆڕان هێشتا لەسیاسەتی خۆیدا ، لە خەتە گشتیەکە لای نەداوە .
لەڕاستیشدا ئەم پاساوەی بڕیار بەدەستانی گۆڕان هیچ بنەمایەکی نەبوو ، بگرە هەر لە مێژ بوو هەست پێ کرابوو کە گۆڕان لە خەتە گشتیەکەی خۆی لایدوە .
بەڵام پێشکەشکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ، لە ڕێککەوتنە نوێ یەکەیاندا لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە کە سەرۆکی هەرێم بەتەواوی دەسەڵاتەکانیەوە دەمێنێتەوە ، پەردەی شانۆکەی لادا ،، ئەم ڕێککەوتنە ئیدی ئەو پاساوە بێ بنەمایەی سەرکردایەتی گۆڕانی نەهێشت و بەتەواوی تەواوی تەم و مژی لەسەر سیاسەتی بەرژەوەندیخوازی و گەوجاندنی سەرکردایەتی گۆڕان هەڵماڵی .
ئاوڕدانەوەیەک لەڕابردوو ،،
لەدوای دەرکردنی گۆڕان لە حکومەت لەلایەن پارتیەوە ، پارتی گۆڕانی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە ڕێکەوتنەکەی پارتی و گۆڕان دەرچووە بۆیە ئێمەش کاردانەوەمان نواند .
هەرچەند ئێمە وەک ئەو کۆمەڵە کەسەی باسم کرد دەمانزانی ئەوکات هیچ ڕێکەوتنێک لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی نەکراوە ، تەنها ڕێکەوتن لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەت کرابوو بەڵام من وەک خۆم هەر دەمویست تەواوی ئەو بابەتە بزانم ئاخۆ ئایا هیچ ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی کراوە ،
وا پارتی ئەوەندە باسی شکانی ڕێکەوتنەکە دەکات ! ،
ڕۆژێک لای نەوشیروان مستەفا بووم پێم ووت کاک نەوشیروان ئێوە هیچ ڕکەوتنێکتان لەبارەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە لەگەڵ پارتی هەیە ؟ ئەی لەکۆبونەوەی دوو قۆڵی تۆو بارزانیدا هیچ گفتێکی زارەکیت پێ داون ؟
لەوەڵامدا کاک نەوشیروان ووتی ، لە کۆتا کۆبوونەوەم لەگەڵ بارزانی پرسیاری لێ کردووم بەتەمان چی بکەن لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم .
ووتی بەڕاشکاوی پێم وتووە بەشێک ، لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەم دەکەینەوە .
ووتی ئیتر بارزانی هیچی نەووت لەسەری نە بەرازی بوون نەبەنارازی بوون .
من ئیستا دەموێ شتێک وەبیر بهێنمەوە ، بۆ ئەمەش دەگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو بۆ سەرەتای پێشکەشکردنی پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم . گفتوگۆو لێدوانەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکاندا هەموومان باش لەبیرمانە ، ئەوکات پارتی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە نەبوو ، تەنها کێشەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم بوو ڕازی نەبوو کەمبکرێتەوە .
هەر بۆ بەڵگەش لایەنەکان چەندینجار داوایێان لەپارتی کرد پڕۆژەی خۆی لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەش بکات پارتی پرۆژەی پێشکەش نەکرد !
چوونکە خۆی ڕۆحی پرۆژەکە پرۆژەی تەعدیلی یاسای سەرۆکاتی هەرێم کەم کردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بوو ، کە گۆڕان و لایەنەکان دەیانویست پارتی تەحجیم بکەن و دەسەڵاتەکانی کەم بکەنەوە ، لەبەرئەوەی پارتی بە یەک لەسەسێ پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی حکومەت و بەشێکی زۆر وەزارەت و پۆستە گرنگەکانی تری حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمیشی لەدەست بوو . دەتوانم بڵێم لەسەدا حەفتاو پێنجی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی لابوو بەحساب حکومەتێکی بنکەفراوانیش بوو !
هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە لەپڕۆژەکەدا خاڵێکی لاوەکی بوو ئەوەی کە وای کردبوو ئەو خاڵە بەزەقی دەربکەوێ و تاڕادەیەک گرنگی پێدابوو لەپرۆژەکەدا ، بەحساب لێپرسینەوەی سەرۆکی هەرێم بوو لەلایەن پەرلەمانەوە ، ئەمە لەروویەکەوە بۆ ئایندەیەکی دوور باشە ، بەڵام بۆ ئیستا گرنگیەکی ئەوتۆی نیە کە ڕۆحی پرۆژەکەی تەعدیلی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ بکوژی .
جگەلەوەی باس لەوە دەکرێت کە بەپێ یاسای سەرۆکایەتی ۲٠٠٥ کاربکرێ کە پەرلەمان ناتوانێ لێپرسینەوە لەسەرۆکی هەرێم بکات .
وەک دەزانین سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارە لەبەرامبەر پەرلەماندا کەچی لەچەندین خوولەکانی پێشودا نەمانبینی لێپرسینەوەیەکی جدی لە پەرلەمانەوە لەسەرۆکی حکومەت بکرێ .
هەر نەشیانتوانی لەسەر ئەو هەموو فەسادو گەندەڵیە سزای سەرۆکی حکومەت یان وەزیرێک بدەن .
ئیدی سەرۆکی هەرێم لە ئیستادا لەبەرامبەر پەرلەمان بەرپرسیار بێ یا نەبێ چ گرنگیەکی وای تێدایە ؟! لەکاتێکدا پارتی نیوە کۆ یەک ی پەرلەمانی هەیە ، پێم ناڵێن گۆڕان و لایەنەکانی تر دەتوانن چ لێپڕسینەوەیەک و چ ئیجرائاتێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بکەن ؟
بۆیە لە ئیستادا بەتەواوی ڕوونە ئەم پڕۆژەیە پڕۆژە راست و دروستەکەی گۆڕان نیە .
بەڵکو صرف پڕۆژەیەکی پارتیە و گۆڕان وەک مقاش بەکاردەهێنێ بۆ جێ بەجێکردنی