حيوارى طوڕشان
2019-03-27 12:35:24
شێرزاد شێخانى
دوو پياوى كه‌ڕ ( گوێ قوڕس ) توشى يه‌كتر ئه‌بن ، يه‌كيان جانتايه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌يه ، ئهويتر لێى ئه‌پرسێ " ئه‌وه چييه كابرا ئه‌ڵێى ئه‌چى بۆ كه‌ركوك"؟ . ئه‌ويش وه‌ڵامى ئه‌داته‌وه " نه‌وه‌ڵڵا ئه‌چمه كه‌ركوك" ! كابرا ئه‌ڵێ " ده‌بڕۆ وامزانى ئه‌چيته كه‌ركوك ". وه‌ڵامى ئه‌داته‌وه " نه‌وه‌ڵڵا ئه‌چمه كه‌ركوك "!!!. ئه‌مه حيوارى طوڕشانى پێ ده‌ڵێن كه رێك دانوستانه‌كانى يه‌كێتى و پارتييه.
هه‌ردوولا هه‌ولێرى وته‌نى خۆيان " له‌مه‌ر‌غه " ناوه بۆ يه‌كترى ، واته له‌بۆسه‌دان. هه‌ردوو لاش باش ئه‌زانن هيچكاميان ته‌نازول بۆ ئهويتر ناكات ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درێژه به كۆبونه‌وه‌كانيان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى روويان بپارێزن و نه‌كه‌ونه به‌ر لۆمه‌ى ميلله‌ته‌كه‌يان . ئه‌گينا به‌قسه‌ى وته‌بێژه‌كانى هه‌ردوو حيزب بوايه ، ده‌بوايه سێ مانگ پێش ئێستا حكومه‌ت دابمه‌زرايه‌و په‌رله‌مان كارى خۆى بكردايه‌و، دونياش شامى شه‌ريف بوايه . به‌ڵام ئه‌وه غرورى پارتييه كه نايه‌وێ سازش بۆ يه‌كێتى بكات لانيكه‌م به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا كردى له‌م خوله‌دا .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پارتى باش ئه‌زانێ كه هيچ حكومه‌تێك به‌بێ به‌شدارى يه‌كێتى وه‌كو هێزى دووه‌مى سه‌ر ساحه‌كه سه‌ركه‌وتو نابێ ، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك هه‌موو جارێ ئه‌يه‌وێ به‌شدارى يه‌كێتى ته‌نها ره‌مزى بێت ، له‌م كابينه‌يه‌شدا گوێرايه‌ڵى بێت ، به كورتييه‌كه‌ى ( جانتا هه‌ڵگرى ) سه‌رۆكى حكومه‌ت بێت .
راسته پارتى به‌هه‌ر نرخێك بێت ئه‌يه‌وێ ئه‌مجاره‌يان كه مه‌سرور بارزانى حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه ئه‌گرێ و يه‌كه‌م ئه‌زمونيه‌تى له‌حوكمرانيدا ، هيچ كێشه‌يه‌كى بۆ دروست نه‌كرێ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نايه‌وێ تا ئه‌و راده‌يه ته‌نازول بۆ يه‌كێتى بكات كه له‌غروروهه‌يبه‌ت و مه‌كانه‌تى دابه‌زێنێ ، ئه‌مه‌ش دوو شتى زۆر دژ به‌يه‌كن ، به‌تايبه‌تى ئێستا له‌ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى رۆڵى سه‌ركردايه‌تيه ته‌قليديه‌كه لاواز بوه‌و ، نه‌وه‌ى دووه‌مى يه‌كێتى ده‌سه‌ڵاتدارن ، ئه‌مانه‌ش مه‌له‌فێكى ئه‌وتۆيان به‌ده‌ست پارتييه‌وه نيه تا گوشاريان بخاته سه‌رو بيانترسێنێ ، ياخود به پاره‌و مقاوه‌لات رايانكێشێته ناو ئه‌جينداكانى خۆيه‌وه .
ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ئارادايه شكستى پرۆسه‌ى دانوستانه‌كانه ئه‌گه‌ر چى هێشتا ئيعلان نه‌كراوه ، به‌ڵام هه‌مو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه‌وا ئه‌مدوو لايه‌نه ناگه‌نه رێكه‌وتن ، مه‌گه‌ر پارتى فێلێكى گه‌وره بكات وه‌كو ئه‌وه‌ى پێشتر‌و له‌خولى رابردوودا له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى كرد . واته رێكه‌وتنێك بكات و دواتر هه‌ڵێوه‌شێنێته‌وه . لاى پارتى ئه‌م شتانه‌ش زۆر ئاساييه ، چونكه بينيمان چۆن دواى ريفراندۆمى ده‌وڵه‌تى كوردى ريزيان به‌ست بۆ به‌غداى موفليس و ، چۆن سه‌رۆكى په‌رله‌مانو وه‌زيره‌كانى گۆڕانييان شاربه‌ده‌ر كرد ، چۆن دواى رێكه‌وتنيان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رۆژئاوا ، ده‌روازه‌كانيان به‌سه‌را داخستن . نمونه‌ى تريش زۆرن .
به‌ده‌ر له‌م فێڵه پارتى هيچى به‌ده‌سته‌وه نييه وه‌ك ده‌سكه‌وتێك بيداته يه‌كێتى، بۆيه كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌مدواييانه چه‌نديش درێژه بكێشن ، هيچىيان لێ شيين نابێ ، لێره‌شدا هيچ بژارده‌يه‌ك له‌به‌رده‌م يه‌كێتيدا نه‌ماوه ته‌نها جێبه‌جێكردنى پڵانه‌كانى ( ب ، ج ) نه‌بێ ..
زياتر له‌بيست ساڵه دوو ئيداره‌يى له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌حوكمى واقيع چه‌سپێنراوه ، ئه‌مه‌ش حه‌قيقه‌ته و كه‌س ناتوانێ نكووڵى لێبكات . ئێستاش دواى شكستى هه‌ردوولا له‌يه‌كخستنى ئيداره‌ى هه‌رێمو رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ئاسايش وناوخۆ ، كاتى ئه‌وه هاتوه ئه‌م واقيعه ببێته واقيعێكى ياسايى و به‌شێوه‌يه‌ك له‌شێوه‌كان ئيداره‌كان جيابكرێنه‌وه . لێره‌دا دوو بژارده هه‌ن كه واقيعييانه‌ن ، هه‌ردوكيشيان له پرۆژه‌يه‌كى يه‌كێتيدا جێ‌گير كراون .
بژارده‌ى يه‌كه‌م ، چه‌سپاندنى سيسته‌مى لامه‌ركه‌زييه‌ته به‌شێوه‌يه‌ك ، كه جۆرێك له‌حوكمى زاتى بدرێته ئيداره‌كانى زۆنى سه‌وز تا ئاستى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى ناوچه‌ييش كه سه‌ر به حكومه‌تى مه‌ركه‌زى هه‌ولێر بێت و به‌شێك له‌بودجه‌ى هه‌رێمى بۆ دابينبكرێ ، به‌مه‌ش زۆربه‌ى كێشه‌كانى هه‌ردولا چاره‌سه‌ر ئه‌بێت و قه‌واره‌ى ياسايى هه‌رێميش به‌پارێزراوى ئه‌مێنێته‌وه .
بژارده‌ى دووه‌ميش وه‌كو پارتييه‌كان ئه‌ڵێن له‌خراپترينه‌كه‌يان ، خراپه‌كه‌يه، ئه‌ويش جياكردنه‌وه‌ى ئيداره‌ى سلێمانييه به‌پێى ده‌ستوورى عيراق ، واته دامه‌زراندنى ئيداره‌ى دووه‌م له هه‌رێم كه خاوه‌ن سه‌رۆكايه‌تى وحكومه‌تى خۆى بێت و سه‌ر به‌به‌غدا بێت وه‌كو ئێستاى هه‌رێم . به‌مه‌ش كێشه‌ى ده‌سه‌ڵات وپۆست وپايه‌كان و دابه‌شكردنيان چاره‌سه‌ر ئه‌بێ و ملمڵانێى دوو حزبه سه‌ره‌كييه‌كه‌ش دائه‌مركێته‌وه .
به‌حوكمى ئه‌وه‌ى هيچ ئاسۆيه‌ك نابينرێ بۆ رێكه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم له قۆناغى داهاتوودا ، ئه‌م دوو بژارده‌يه ئه‌گه‌ر چى تاڵيش ين، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكى واقيعيانه‌يه بۆ ئيداره‌دانى هه‌رێمو دوورخستنه‌وه‌ى له‌شه‌ڕو مڵمڵانيى توندى نێوان ئه‌مدو حزبه سه‌ره‌كييه ، چونكه هيچ به‌دوورى نازانم پارتى هه‌روه‌ك پێشتر له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا كردى، هه‌مان شت دوباره بكاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌يه‌كێتى و، رۆژێك له‌رۆژان يه‌كێتيش له‌هه‌وڵير ده‌ربكات و وه‌زيره‌كانيشى فرێبداته پشت سه‌يته‌ره‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌و، هه‌رێم بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر دۆخى ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كان و ، دوو ئيداره‌يى به‌بريارى خۆى زيندوو بكاته‌وه به‌تايبه‌تيش ئه‌و زۆر په‌رۆشى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ميلله‌ته‌وه نيه به‌قه‌ده‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى .