پۆست لە نێوان رابووردوو داهاتوو
2019-03-26 16:23:56
سەردار قادر
لەم كاتەدا كە لایەنە سیاسیەكان لە پرۆسەیەكی بەردەوامی دانوساندان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، هەر لایەنێكی سیاسی لە ناو خودی پارتەكەدا خەریكی پێكهێنانی لێژنەن بۆ دانانی كاندیدەكان.
لە هەموو لایەك ئەوە ئەبیسترێت كە پێوەر دائەنرێت بۆ كاندیدەكان وە هەوڵێك هەیە كە بە شێوەیەكی گشتی جۆرێك لە كاری دامەزراوی لەو پرۆسەیەدا جێ بە جێ بكرێت .
پێوەر بۆتە زاراوەیەك كە لە گووتاری لایەنە سیاسیبەكان ئەبیسترێت، ئەو ئەزموونەی كە تاكی كوردی هەیەتی لە دانانی كاندیدەكان لە كۆمەڵیك خاڵدا خۆی ئەبینرێتەوە:
# ئەو كەسەی پۆست وەرئەگرێت لە باشترین حاڵەتدا ئەبێت ئینتیمای هەبێت بۆ حیزب .
# ئەو كەسە ی كاندید ئەكرێت ئەبێت لە حیزبیشدا ئینتیمای بۆ باڵێك یان تەكەتوولێك هەبێت وە نزیك بێت لە رابووردودا لە بریاردەر بەدەستانی ناو بۆتەی حیزب.
# گەر پێوەر پێوەرێكی دادپەروەر بێت، ئەبێت كەسی كاندید كراو لە پێشوودا تیوە نەگلا بێت لە كەیسی گەندەڵی، دوور بێت لە كەیسی گواستنەوەی سەنگەر.
ئەوەی ئەبینرێت هەڵسەگاندنی كاندید لەسەر رابووردووە، كەمترین هەڵسەنگاندن لە سەر داهاتووە ؟؟؟؟
دڵسۆزی بۆ حیزب بۆ تەكەتوول بۆ سەركردە بۆتە پێوەر ؟؟؟ گەر پرسیار بكرێت لەسەر داهاتووش هەمان مەنزڵگە پرسیاری لە سەر ئەكرێت، ئایا لە داهاتوو هەر موخلیسی حیزب و تەكەتوول و سەركردە ئەمێنێت ؟؟؟
پۆست بۆتە شوێنگەی بەرەكەتی خەبات، ئەووترێت لە رابووردوو تێ كۆشەر بووەو دڵسۆز بووە بۆ حیزب ؟؟؟؟
ئەوەی نابێتە جێ پرسیار ئایا لە داهاتوو ئەو كەسە چ رۆڵێكی هەیە لە كابینە ؟؟ ئایا لەوێ شەر یۆ حیزب ئەكات ؟؟
لەوێ خەریكی كار ئەبێت پرۆژەی پێ یە بۆ ئەوە پۆستەی كە كاندید كراوە ؟؟ رۆڵی چیە لە كارنامەی ئەنجوومەنی وەزیران ؟؟ یان ئەنێنرێت شەر یۆ حیزب بكات ؟؟
بە گشتی پێوەرەكان لە بۆتەی رابووردوو ئەسورێتەوە نەك لە داهاتوو .
لە رابووردوش كەمترین پرسیار ئەكرێت لەسەر كارەكانی پێشوو، ئایا سەركەوتوو بووە لە كاری پێشوو ؟؟ سەركەوتوو بە چ پێوەرێك ؟؟؟
پۆست چە ند بەر پرسیاریە ئە وەندە زیاتر بۆتە ماف و دەست كەوت، ئەمە بۆچونێكی گشتیە، پۆست لە ووڵاتی ئێمە دا زادەی بەرەكەتی خەباتە، پۆست دەرئەنجامی دەنگی دەنگدەری... گیرفان بە تاڵ و پركەری گیرفانی خاوەن پۆستە !!!!
پۆست و ئەركەكانیمان زۆر بە ئاسانی بینیوە و هەمیشە بووین و ئامادەین بۆ وەرگرتنی جا پۆست لە هەر بوارێكدا بو بێت و خۆمان بە شایستە زانیوە و پۆستمان بە پچوك زانیوە دەرهەق توانای زە بە لاحمان!
حەقی خۆیەتی كە هەڵسەنگاندن بۆ رابووردو بكرێت هێندەی ئەوەش حەقی خۆیەتی كە لێكدانەوە بۆ داهاتوو بكرێت كە ئایا ئەو كاندیدە بەرێزە ئەتوانیت لە داهاتوو چی بكات بۆ خەمی گشتی ؟؟
شەركەرێك ئەنێری بۆ شەر بۆ خەمی گشتی یان شەر بۆ حیزب و تەكەتوول و باڵ و سەركردە ؟؟
كەسێك ئەنێری كە كار ئەكات بۆ خزمخەتگوزاری گشتی خەمی ووڵات و هاوولاتیەتی یان هاورێیەكە لەوێ پشتە یۆ حیزب و سەركردە ؟؟؟
كەسێك ئەروات بۆ داهاتوویەكی جوان یان كەسێكە لە رابووردوو تێ كۆشەرێكی ماندوو نەناس بووە ؟؟؟
هاووڵاتی چاوەرێ ی خزمەتە پێویستەكانێتی نەك كام كاك و كام خانم ئەبێتە وەزیر ؟؟؟
هاووڵاتی پێویستی بە ژیانی پر كەرامەتە نەك كێ ئەروات و كێ ناروات ؟؟؟
لەدەرئەنجامی لافاوو بوومە لەرزە بمان پارێزن !!!
شەقامەكانمان بەرین بكەن و چاك بكەنەوە، مووچەكان وەك خێر پێمان مەدەن وەك مافی خۆمان پێمان رەوا ببینن، كارەبای نیشتیمانی زیاد بكەن و بە دادپەروەری بەشی بكەن بەسەرماندا بۆ گشت شارەكان .
وارسی شەهیدەكان بە رێزەو سەیر بكەن نەك وەك موراجعی ئیزعاج ؟؟
رێز لە رۆژنامەنوسەكان بگرن و رووبەری ئازادی فراوان بكەن نەك قەڵە م و كامێراكانیان بشكێنن.
ووڵات ئاوەدان بكەنەوە نەك زەویەكان بەش بكەن لە نێوان خۆتاندا، كۆمپانیا زەبەلاحەكان بۆ حكومەت دروست بكەن نەك تەنها حیزب خاوەن هەموو شتێك بێت .
زانكۆ و قووتابخانەكان فراوان بكەن بۆ پروەردەیەكی دروست نەك بەشێك بێت لە هەژموونی حیزب.
كەم ئەندامان وەك هاووڵاتی ئاسایی ی ببینن ئەوان بەشێكی ئەم كۆمەڵگایەن.
دەرمان تەنها وەك كاسبی حیزب مە بینن بەڵكو وەك ئەرك بۆ خزمەتی گشتی ببینن.
نەخۆش بكەنە سەنتەری خزمەت لە سیستەمی تەندروستی.
ئەمانە داوای خەڵكن ئەمانە داوای دەنگدەرن.