كوردستانێكی به‌هێز دژ به‌شه‌راكه‌ت و ته‌وافوقی سیاسییه
2019-03-25 13:39:42
دانا مه‌نمی
پێم خۆشه كه‌مێك له‌سه‌ر دروشمی كوردستانێكی به‌هێز ڕاوه‌ستین ، پێویسته بزانین پارتی به‌چی لۆژیكێك ئه‌م دروشمه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه لۆژیكی خێر‌و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و رێزگرتن له دونیای پلۆرالیزم ،یان كوردستانێكی به‌هێز هه‌ردروشمه و دیوی شاراوه‌ی ئه‌م دروشمه ناكۆكی و لێكترازان و سرینه‌وه خۆسه‌پاندن و به‌گژداچونه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و دونیای پلۆرالیزمه، ئه‌م دروشمه ئه‌توانێت هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هێزی سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازی و ئابورییه‌وه به‌رێت، بێگومان نه‌خێر تا ئێستا كارنامه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ئاماده‌یه ده‌ست له‌نێو ده‌ستی شه‌یتان بنێ ، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌بن كه له كارنامه‌كه‌ی پارتیدا خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئاو وکاره‌با، سوته‌مه‌نی و هۆیه‌کانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، خویندن وته‌ندروستی لانی که‌می ژیان وبێمه‌ی تێر‌و ته‌سه‌ل وه‌ک مافێک بۆ هاولاتیان به‌فه‌رمی بناسرێت ،هه‌رگیز چاوه‌ڕێ مه‌بن یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون، فرسه‌تی کار، موچه‌ی به‌رز وهه‌رچیه‌ک که په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خه‌لکی هه‌ژاره‌وه‌یه به‌سانایی دابین بكرێـت.
پارتی به دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز!) كارنامه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دارشت ، بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز وه‌كوشیعارێكی قه‌ومی نه‌ك نه‌چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه به‌ڵكو كۆده‌نگی و یه‌كریزی نیشتیمانی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌دا توانده‌وه‌و سیمای ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان تۆختربوونه‌وه ، هیچ هێزێک هێندەی پارتی قسە لەسەر یەکڕیزی کورد‌و پێکەوە ژیان ناکات ، وه‌لێ هەربۆخۆشی بووەتە کۆسپ لەبەردەم یەکڕیزی و هەرچی و هونەری یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی و پێکەوە ژیانە تێکیشکاندووە ،كارنامه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بریتی بوو "له تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان وپابه‌ند بوون له سه‌ر بنه‌ماكانی شەراکەت و تەوافوق و هاوسەنگیی وەک پرنسیپ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستاندا بۆ به‌شداری لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ". به‌ڵام نیه‌تی پارتی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌رونێكی نه‌خۆشه‌وه به دوای تۆڵه‌كردنه‌وه بوو له لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی له یه‌كێتی .
هه‌وڵی پارتی له‌ناو دروشمی كوردستانێكی به‌هێزدا ! هه‌وڵێكی رقاوی و هه‌ڵگری نه‌خۆشی ده‌رونی و به دووی تۆڵه‌ی سیاسییه‌وه‌یه ، ئاخر پارتی هه‌میشه شكستی خۆی به دژایه‌تیكردنی لایه‌نه‌كانی تر پڕ ده‌كاته‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن شكستی به ده‌ستنه‌هێنانی سه‌رۆككۆماری عێراق به تۆڵه‌كردنه‌وه‌و په‌راوێزخستنی یه‌كێتی له پێكهێنانی حكومه‌تدا پرده‌كاته‌وه ، پارتی جگه له سه‌پاندنی گوتاره سیاسییه‌كه‌ی خۆی له ناو دروشمی كوردستانێكی به‌هێزدا! ژیان و فۆڕمێكی تر نابینێت بۆ سیاسه‌تكردن و پێویستی به ژینگه‌یه‌كی شێواو قه‌یرانێكی سیاسی یه كه كۆمه‌ڵگا له دۆخێكی ناجێگری ده‌رونیدا بژی ، دواجار به گشتی دروشمی كوردستانه به‌هێزه‌كه‌ی پارتی هاوشێوه‌ی دروشمی موچه‌ی كابانی ماڵه‌كه‌ی لێدێت كه بووه هۆی زیاتر بێكاریی و هێشتنەوەی ئافره‌ت لەماڵدا! هه‌موو ئه‌م دروشمانه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نتیقی سیاسیین و پارتی جارێ له هه‌ڵپه‌دایه كه سۆز‌و عه‌تفی خه‌ڵك به ناوی شیعاراتی قه‌ومییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ئیستغلال بكات.
پارتی له‌ناو دروشمی كوردستانێكی به‌هێزدا مه‌رجی لایه‌نه سیاسییه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌م دا به‌ستبویه‌وه به قڕوقه‌پ و بێده‌نگكردنی سیاسی خۆئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ناو كوردستانێكی به‌هێزدا ! ده‌مكووتیش بكرێن ، بێده‌نگی سیاسی بۆخۆی په‌یامێكی مه‌ترسیداره بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی چونكه بێده‌نگی گه‌لانی عێراق سه‌دامیزمی به‌رهه‌م هێنا ، ئاخر له هه‌ر وڵاتێكدا ئۆپۆزسیۆن و ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌بێ واتا دیموكراسیه‌ت بوونی نیه ، كوردستانی به‌هێزیش پێویستی به بنیاتنانی پایه‌كانی دیموكراسی یه نه‌ك به‌هێزكردنی پایه‌كانی حیزب و بنه‌ماڵه و خێڵ !هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی ئۆپۆزسیۆن بوونیش له كوردستان دا زۆر درێژ نییه و خودی ئۆپۆزسینیش هێنده‌ی مامه‌ڵه‌ی كار‌و كرادانه‌وه بووه هێنده ئامانج و ئەجیندایەكی روونی بۆ چاكسازیی نەبووه ، ئۆپۆزسیۆن له دوای ساڵی ۲۰۰۹ وه وه‌كو هێزێكی نوێ كاریگه‌ری دروست كرد و ده‌نگی خه‌ڵكیشی كێش كرد، به‌ڵام وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌كرد و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له مافه ره‌واكانی دابراندو ئاراسته‌یه‌كی فه‌وزه‌وی گرته به‌ر و دواجاریش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی٢٠١٣ دروشمی گەورەو موزایەدەی سیاسی بەرفراوان دەستیپێكردو بووه خاوه‌نی وتار‌و شیعاراتی ناخ هه‌ژێن و پشتیشیان به سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمایی بۆ ڕاگرتنی پایه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه به‌ستبوو نه‌ك پرۆژه و نه‌خشه‌ڕێگاوپلانێكی عه‌قڵانی -سیاسی كه لانیكه‌م پاشه‌كشه له هه‌ڵوێسته‌كانی رابرویان نه‌كه‌ن.
له ڕوانگه‌ی زانستی مێژوه‌وه ( مێژوو خۆی دوباره ناكاته‌وه) به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و پاڵنه‌ره بزوێنه‌ره‌كانی باس له نیمچه خولاوه‌ی مێژوو ده‌كات كه خۆی دوباره ده‌كاته‌وه وه‌لێ هه‌ندێك جار كاراكته‌ری تر ده‌بنه پاڵه‌وانی شانۆگه‌رییه سیاسییه‌كان و ئامانجی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستاندا ته‌نها یه‌ك ڕوی هه‌یه كه خوازیارە بەر لە پێكهێنانی حكومەت، دامەزاروەی سەرۆكایەتی هەرێم كارابكاتەوە، ئێمه پێویستیمان به زانستی مێژوو نیه كه واقیعی ئه‌و ڕوداوانه‌مان بۆ شیبكاته‌وه كه ئێستا ڕو ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن پێویستیشمان به به فه‌لسه‌فه‌ی مێژوش نیه كه‌خوێندنه‌وه‌ی (ڕوداوه‌كان و پاڵنه‌ره‌كان)ی‌سیناریۆكانی پارتیمان بۆبكات ، هه‌روه‌ها پێویستیشمان به عه‌قل نییه تا ببێته ڕێنیشانده‌رمان بۆ هه‌ڵێنجانی ئه‌فكاری پارتی وچونكه پارتی نایه‌وێت په‌ند وه‌ربگرێت له هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی خۆی ، بۆخوێندنه‌وه‌و ناسینی ئه‌فكاری پارتی هێنده ئاسان و ساده‌و ساكاره پێویستی به شیته‌ڵكاری وتوێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد نیه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت له هه‌نگاوو سیناریۆكانی تێبگه‌ین.