مه‌ترسی پڕۆژه ته‌وحیده‌كه..!
2019-03-25 07:09:39
بێستون حەمە ساڵح
((مولزهمین لهبارتهقای هه‌ڵه‌ی سیاسیه نهخوێنهوارهكان و په‌رله‌مانتاره بێ ئه‌زمونه‌كان هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین و مه‌ترسی بێ متمانه‌یی و بێده‌نگ بوون و هاوته‌ریب نه‌بونی فكر‌و واقیع به‌هاوڵاتیان ئاشنابكهین و لێكهوتهكان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه شرۆڤه بكه‌ین ))!...
خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان مه‌ڵۆیه‌ك له ئاریشه و شارایهك له بێ ئومێدی له‌دوی خۆیان جێهێشت ، یه‌ك له‌وانه میراتی قه‌یرانی داوده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته له‌بن نه‌هاتووه‌كانی بوو.
قه‌یرانه‌كه به‌وه گه‌یشت كه به دووقانونی جیاواز یه‌كێكیان بۆ دابه‌شكردن (قانونی ژماره 2 ساڵی 2017 قانونی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی هه‌ریم)و ئه‌وی دی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی داوده‌زگای ئاماژهبۆكراو به‌ئاكام گه‌یشت(قانونی ژماره 10ساڵی 2018 قانونی هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان-عێراق).
سه‌رباری ئه‌وه‌ش پڕۆسه‌ی سیاسی له چوارساڵی خولی چواره‌می په‌رله‌مان به‌و ئاقاره گه‌یشت كه ڕووداوه‌كانی پردێ سنوری په‌كخستنی داوده‌زگای ته‌شریعی و ده‌ركردن و ناردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیری (گۆڕان)ی ئه‌وسای لێكهوتهوه.
له‌سه‌روبه‌ندی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیسانه‌وه پێش وه‌خته بۆنی ڕێكه‌وتنی دوو قۆڵی (پارتی و گۆڕان ) ده‌رهه‌ق پڕۆژه‌ی ئاماده‌كراوی چۆنیه‌تی هه‌مواركردنی داوده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خاڵی وه‌رچه‌رخان و نزیكبونه‌وه سه‌رله‌نوێ له‌نێوانیان ته‌شكیل بوو.
له 18شوباتی 2019 قه‌واڵه‌ی لێكگه‌یشتن نه‌ك ڕێكه‌وتن له نێوان (گۆڕان و پارتی) له پیرمام واژۆكرا.
خاڵێكی گرنگ و پڕمهبهستی ئه‌م قه‌واڵه‌یه كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك خۆی به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه بخرێته‌وه گه‌ڕ تا ئاماده‌كاری بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم تا بتوانن مژده‌ی حوكمه‌تی كابینه‌ی نۆهه‌م و ڕاسپاردنی به‌ربژێری پارتی بۆ تهشكیلبونی حهقیبهی وزاری نوێ ڕابسپێرن له په‌رله‌مانه‌وه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌ڵبژێراو له‌په‌رله‌مانه‌وه.
كار به‌وه گه‌یشتووه (گۆڕان و پارتی) لهبۆدهقهی چۆنیه‌تی داڕشتنی (پڕۆژه‌ی ته‌وحید) خۆیان ببینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ئاینده.
له ڕاستیدا ئه‌م (پڕۆژه ته‌وحیده) ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره ده‌شێ (ته‌وحیدی) تر به‌دوی خۆیدا بهێنێت.
ئه‌وه‌ی گۆڕان به سێ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆی ئه‌نجام نه‌درا ئێستا گۆڕان ده‌یانه‌وێت به (پڕۆژه‌ی ته‌وحید )له‌ته‌ك پارتی چ بروسكه‌یه‌كی مەترسیدار به لایه‌نه‌كان و هاوه‌ڵه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن؟!...