Draw Media

دەستپێشخەریەك لەجێی خۆیدا

دەستپێشخەریەك لەجێی خۆیدا

2019-03-24 12:41:44


سەلام عەبدوڵڵا
كارەساتی‮ ‬ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬لە ئاوی‮ ‬دیجلەدا گیانیان لەدەستدا،‮ ‬نموونەی‮ ‬كەمتەرخەمی‮ ‬و گوێنەدانە ژیانی‮ ‬هاووڵاتیانە كە بە بەلەمێكی‮ ‬كۆن و‮ ‬ڕزیو ژیانی‮ ‬ئەو هەموو هاووڵاتی‮ ‬و گەشتیارەی‮ ‬كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون بەو مەرگەساتە گەیاند،‮ ‬كە ئەویش بەشێكە لە گەندەڵی‮ ‬ئیدارەدانی‮ ‬وڵات،‮ ‬دەنا لەهیچ وڵاتێك چەندە دواكەوتووش بێت،‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵكانی‮ ‬ناخاتە ئەو جۆرە مەترسییەوە و بەشێوە هەمەجێیە ناڕوانێتە ژیانی‮ ‬خەڵكی‮. 

ئەمە گوناهی‮ ‬خاوەن بەلەمە بێ كەڵكە بێت‮ ‬یان بەڕێوەبەرانی‮ ‬ئەو شوێنە گەشتیارییە‮ ‬یان خودی‮ ‬كاربەدەستانی‮ ‬ئەو پارێزگایە،‮ ‬هەر كامیان بێت،‮ ‬ئەوا بەو ترادیژییەو بە لەدەستدانی‮ ‬120‮ ‬كەس،‮ ‬كە دوور نییە ژمارەكە زۆر لەوە زیاتریش بێت،‮ ‬چونكە تائێستا زۆربەی‮ ‬سەرنشینانی‮ ‬نەدۆزراونەتەوە ئەوا ژمارەكە زۆر لەوەزیاتر دەبێت كە تائێستا‮ ‬ڕاگەیاندراوە كۆتایی‮ ‬هات‮. ‬
بەهاناچوونی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و لەسەر بڕیاری‮ ‬سەرەكوەزیرانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و ناردنی‮ ‬چەندین ئەمبۆڵانس بۆ شاری‮ ‬موسڵ‮ ‬بۆ جێگەی‮ ‬كارەساتەكەو ئامادەكردنی‮ ‬نەخۆشخانەكانی‮ ‬هەرێم بۆ پێشوازی‮ ‬لە برینداران،‮ ‬كارێكی‮ ‬بەجێ و لەجێی‮ ‬خۆیدابوو كە زۆر خێراتر لە حكوومەتی‮ ‬عێراق هاتە دەست و تیمی‮ ‬فریاگوزاری‮ ‬ناردە شوێنی‮ ‬ڕووداوەكە‮. 

هەروەك بروسكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پەیامی‮ ‬هاوخەمی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كارەستباری‮ ‬ڕووداوەكە جارێكی‮ ‬تر هەستی‮ ‬مرۆڤدۆستی‮ ‬و هەڵوێستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ جیهان‮ ‬ڕاگەیاند كە هەرێمەكەمان هەمیشە بەهانای‮ ‬لێقەوماوان دا دەچێت،‮ ‬هەروەك چۆن لەكاتی‮ ‬هاتنی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بۆ موسڵ دەرگای‮ ‬هەرێمی‮ ‬بەڕووی‮ ‬سەدان هەزار خەڵكی‮ ‬لێقەوماوی‮ ‬موسڵ و شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراقیش كردەوە و سەرەڕای‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬ناهەمواری‮ ‬هەرێم كە لەلایەن خودی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقەوە دووچاری‮ ‬بوو بوو،‮ ‬بەهانایانەوە هات و دەستی‮ ‬یارمەتی‮ ‬بۆ درێژكردن و حەواندیەوانن‮.‬

لەڕاستیدا پێویستە ئەم‮ ‬ڕووداوە جەرگبڕە ببێتە وانەیەكیش بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێم كە خاوەنی‮ ‬كۆمەڵێك شوێنی‮ ‬گەشتیارییە وەكو‮ ‬دوكان‮ ‬و‮ ‬دەربەندیخان‮ ‬و‮ ‬دەربەندی‮ ‬ڕانیەو‮ ‬گەلی‮ ‬عەلی‮ ‬بەگ‮ ‬و زۆر شوێنی‮ ‬دیكە كە خاوەن دەریاچەو گۆل و ئاوە كە ساڵانە بەهەزاران گەشتیار‮ ‬ڕوویان تێدەكەن،‮ ‬بۆیە دەبێ هەموو‮ ‬ڕێوشوێنێكی‮ ‬فریاگوزاری‮ ‬و چارەسەری‮ ‬خێرا بۆ گەشتیاران دابین بكرێ و بەوردی‮ ‬ئازمایشی‮ ‬ئەو كەلوپەل و ئامێرانە بكرێ كە لەو شوێنە گەشتیارییانەدا بەكاردەهێنرێن بۆ ئەوەی‮ ‬كارەساتی‮ ‬لەو جۆرەش‮ -‬خوانەخواستە-لەهەرێم‮ ‬ڕوونەدا‮.‬

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand