Draw Media

کورد و بەرهەم ساڵح

کورد و بەرهەم ساڵح

2019-03-22 16:41:42


ئالان بەرزنجی 

هەمیشە کورد ویستی بووە لە ناوچەکانی خۆیدا حاکمی وڵات لوتفی لەگەڵ بکات و بەشدار بێ لە بەڕێوەبردنی ناوچەکانی خۆی زۆر جار قائم قامێک و بەڕێوەبەری ناحیەیەکی بە دەستکەوتی زۆر گەورە زانیوە و لە هەندێک پارچەی کوردستان بۆ ئەم پۆستە خۆجێییانە قوربانیشیان داوەو خوێنی لە پێناودا ڕژاوە، لە دوای ڕاپەرین ئێمە نیمچە سەربەخۆین و بەوەشەوە نەوەستاوەو پۆستێکی باڵای وەک سەرۆک کۆمار چەندین ساڵە لە دەستی کوردایەو کاریزمایەکی وەک مام و پاشان بەرهەم ساڵح شانازی بۆ کورد و سەرجەم عێراقیەکانیش لەو پۆستەدا تۆمار کردووە کە دەبێت بۆ هەر کەس تا ئەو کاتەی کوردستان سەربەخۆ دەبێت دڵی خۆشبێت کە ئێمە وەک کورد لە لوتکەی هەرەمی دەسەڵاتداین. 
بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار
بەرهەمی بەرهەم ساڵح عێراقیەکان و دەوڵەتانی دراوسێش بە گەورەیی و شانازیەوە باسی دەکەن، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کە ساڵی تەواو نەکردووە موعجیزەی بە جوڵە دیبلۆماسی و سیاسیەکانی خولقاندووە بە جۆرێک کە حازری هەمو ڕوداو و گۆڕانکاریەکانە و ڕۆڵێکی گەورەو بەرچاوی هەیە لە گواستنەوەی عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێ و خەریکە هێواش هێواش سەنگینی دەگێڕێتەوە بۆ ژیان لەم وڵاتەی کە ناوخۆ و چواردەوریشی پڕە لە ئاگر.
حەقی خۆیەتی لە بری ڕق و کینەو شەڕی یەکتری سەرجەم کوردزمانەکان بە بونی ئەو سەرۆکە کە بۆتە ڕەمزی لێهاتوویی و قودرەت شانازی بکەین، تۆ چی ڕەنگ و بیرێکی و سەر بە چی لایەنێکی سیاسیت گرنگ نیە واز لە جیاوازیەکان بهێنەو ئەو وەکو کورد ئێستە حاکمی وڵاتە، سەرۆکی کۆمارەو دەرگای کۆشکەکەی بۆ هەموان واڵایە، ئەوی کورد سەرۆکەو نەورۆز لە مامە یارە پیرۆز دەکات و پیاسەی ئێوارانی لە هەواری شاردا لە ناو خەڵکدا بە سەربەرزی دەکات، بەڵێ ئەوی سەرۆک لە میحنەتیشدا دەگاتە موسڵ کە زۆر هاوڵاتی سادە لەبەر دۆخی ئەمنی ئەو شارە زاتی چونی ناکات، ئەو دەچێت و لە ناو ئازاری خەڵکی ناڕازیشدا قبوڵی دەکات کاردانەوەی توندیان هەبێت و بچوکترین توندو تیژی بەرامبەر خەڵکە توڕەکە ئەنجام نادرێت.
سەرۆک من وەک کوردێک شانازیت پێوە دەکەم و ئومێد دەکەم هەمو لە تۆوە فێری حوکمڕانی ڕەشید بن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand