ئێوەو حوکمڕانیان نەوتوە
2019-03-19 21:36:56
شەپۆل عەلی عەسکەری
دوا بهدەوای تێپەڕبونی ئەم هەموو کارەساتو شکستو نەهامەتیانەی بەسەر میللەتی کوردا هاتووە سەرکردایەتی کورد لەو ئاستەدا نەبون کە هەوڵی دوبارەنەبونەوەیان یا پارێزەری ئەزمونەکەیان بن.
بەتایبەت دوای ڕاپەڕین و کۆڕەوەکەی باشووری کوردستان لەئازارو نیسانی ١٩٩١و دواتر کشانەوەی ئیداراتی فەرمی حکومەتی مەرکەزی بەغدا و هەڵوەشانەوەی هەردوو مەجلسی تشریعی و تنفیژی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بەفەرمانی صدام حسین، وتمان ئیدی نۆرەی ئێمەیە کە ئاوڕێک بەخۆماندا بدەینەوە و کاتی ئەوە هاتوە کە کورد بتوانێ ببێتە نمونەیەکی باش بۆ ناوچەکەو بۆ دونیاش کە ئێمەش دەتوانین حوکمرانی خۆمان بکەین.
ئەوە بو لە ٢/٥/١٩٩٢ بۆ یەکەم جار لە مێژووی کوردا بەم شێوەیە حیزبەکانی بەرەی کوردستانی بکەونە منافەسەیەکی جوانی دیموکراسی،بەڵام مەخابن ئەم خۆشی و جۆش خرۆشە زۆری نەبرد هەر پێش دەرچوونی ئەجامی هەڵبژادنەکان لە بەر ئەو تەزویرە گەور وقێزەونەی کردیان چرای هیوای ئێمەی گەنجی ئەوکاتیان کوژاندەوە و خەریک بوو شەڕی ناخۆ دروست بێ ، بە هەر حاڵ و هەردوو حیزب بە نسبەتی ٥٠بە ٥٠ ڕێكکەوتن ولەودیدەوە بوونە ناشرینترین نمونەی میللەتانی هاوشێوەیان و ناوجەکەش.
تەرازوی خەباتان گۆڕی لە خەڵکانێکی داکۆککەر لە چینی فەقیر و هەژار وپرۆلیتار بۆ سەرمایەدارێکی برسی هیچ نەدیتەی چاوچنۆک تا ئەمڕۆ. خەبات و تیکۆشانی نەک تەنها خۆتان بەڵکوخەبات و تێکۆشانی شەهیدەکانیشتان خستە گومانەوە!
ناڵێم لە ٢٨ساڵی ڕابوردوو بەڵام ئێوە لە ٢٠٠٣ لە دوای ڕوخانی ڕژێمی صەدام و هاتنی ئەوبووجە زەبەلاحانە بۆهەرێم چیتان پێکردوە ناڵێم چیتان لێکردوە ؟
من نازانم ئێوە شانازی بە چی خۆتانەوە ئەکەن ؟
ئەتانەوەێ نەوەی داهاتوو چۆن باستان بکات؟
ئێستامووچەی فەرمانبەرانیش لە بەغداوەڕەوان دەکرێت ئەی باشە چی ماوە بیکەن..!
نە پەرلەمان لە پەرلەمانی وڵاتانی دونیا ئاچێ و نە حوکمەت و نە کارەکانتان.
تێناگەم فەرموون :-
-سەرکردەکانی هەموو جیهان پێشبڕکێدەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین کورسی پەرلەمان بە دەست بهێنن و بۆ خۆیان دەبنە ئەندام لە پەرلەمانەکەی خۆیان لە بەر ئەوەی لە وڵاتانی پێشکەوتو تاکە مەرجەع بۆ هەموو پەرلەمانە بە تەنها نەک تاکە کەسێک (سەرۆک حزبێک).
ئێوە خۆتان زۆرلە پەرلەمان و حکومەت و سولتەی قەزایی گەورەتر دەبینن و دەبێ نوێنەری میللەت بۆ ئەوەی بتوانێ یاسایەک بباتە سەر دەبێ ڕەرزامەندی قەیسرەکان وەرگرن...!
- نەتانتوانی هیچ نەبێ وەک شیعە یەك دەزگایەکی فەرمی یەکگرتوتان هەبێ کە بتوانێ داکۆکی لە هەرێم بکات،واتا نەتاتوانی پێشمەگە یەکبخەن و سیستمێکی پتەوەی بۆ دابنێن کە لە هەموو بوارەکان پێشکەوتنی سەربازی ( مەشق و تەکنیک، چەک و تەقەمەنی وزانستی سەربازی) بەدەست بهێنی، ئێوە خەریکن ناوی پیرۆزی پێشمەرگە کە تاکە شانازی ئەم میللەتەن لەکەدار بکەن بگاتە ئەو ئاستە کە پێشمەگە سواڵ بکات یا چەکی سەر شانی خۆی بفرۆشی بۆئەوەی بژێوی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی پەیدابکات.
- نەتانتوانی سەرچاوەیەکی زانایری دابمەزرێنن بۆ ئەوەی هەرکەسێک هەر زانیاریەکی بویێ بزانێت چ ڕێگایەک بگرێ.
- ئێوە نەتانتوانی مەترسی دوو ئیدارەیی بڕەوێنەوە لەناوی بەرن.
- شکستان هێنا لە هەموو بوارەکانی خزمەتگوزاری هەر لە تەندروستی و ڕێگا و بان و سیستمی گواستنەوە وگەیاندن .....!
- لەبەر ئەوەی ئێوە ئەحزابێکن تەنها بیر لە خۆتان و گیرفانتان دەکەنەوە ٦٥٪ هەرێـمەتان کرد بە مووچە خۆر بۆ دەنگ نەک بۆ خزمەتیان زۆر باشیش دەزانن کە ئەمە هەڵەیە ئەم ڕێژە مەترسیدارە لە هیچ ووڵاتێکدا نیە ئەمە مانای ئەوە دەبەخشێ کە هیچ پەوەندیتان بە شتێک نیە بە ناوی زانستی ئابووری....!
- لە ٢٠٠٣ەوە تا ئەمڕۆ نەتانتوانی ژێرخانێکی پتەوی ئابووری لە شار و شارۆچکەکان بە شێوەیەکی جیوگرافی ببوایەتە بوارێک بۆ دروستکردنی هەلی کار لەو ناوجانە.
-لە پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمیش شکستان هێنا بوونە نمونەیەکی ناشرین لە دەرەوەی ووڵات ، تەنانەت نەتانتوانی بەڵانسی پەیوەندێکانتان بکەن لە وولاتانی ناوچەیی دەوروبەرتان .
- ئێوە لە یەک بواردا زۆر گرنگن ئەویش لە کشتن و ڕوخانی ئامانجەکان، دوا بە دوای دروست بوونی ئۆپۆسیزێۆنێکی کارامەی بە هێز خاەون پەیام خەریک بوو ئاهێمان بۆ ئەگەڕایەوە ئەوەشتان کووشت،یەک دەنگ و یەک ڕیزی بەغداشتان کوشت خەریک بوو ٣١ی ئابمان لە برچێتەوە ١٦ی ئۆکتۆبەرتان کرد .
ئەمە کە باس کرادڵۆپێکە لە ئۆقیانووسێک لە تاوان و غەدر و خیانەت و دزی و....هتد
بۆیە دەڵێم ئێوەو حوکمڕانیان نەووتەوە....