ویڵ كۆنۆلی ٤٣ هەزار دۆلار ئێمەش 43 هەزار جنێو
2019-03-18 20:02:42
رەنجدەر گڕاوی
ویڵ كۆنۆلی ئه‌و گه‌نجه ئوسترالیەیەی به‌ڕوی یه‌كێك له سیناتۆره‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه كه دژ به ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا قسه‌یكردبوو، هه‌ڵوێستێكی نوێ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه نیشاندا.
ئه‌مجاره كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ هاوكاریكردن‌و وه‌ك پاداشتێك بۆ كاره‌كه‌ی پێشكه‌شیكرابوو، ئه‌ویش پاره‌كه‌ی پێشكه‌شی كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوی مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا كرد.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ویڵ كۆنۆلی كۆكرایه‌وه 43 هه‌زار دۆلار بوو، كه سه‌رجه‌می پاره‌كه‌ی پێشكه‌شی قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی نیوزله‌ندا كرد.ویڵ كۆنۆلی
من و هاورێکانم لە دوو چالاکیدا یەکێکیان دژ بە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ئەوەی تریشیان دژ بە کۆمپانیای KRG وەکو خۆیان دەلێن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە برۆکسل سوکایەتی و جنێوی دونیا نەما بە ئێمەی نەڵێن گەردەنی هەموو ئەوانەی ئەوانە ئازا بێت جنێویان بە ئێمەداوە بەڵام با وانەێک لە کاری باشی ولاتان فێرببین.
چۆن ئەوان پاداشتی پالەوانی راستەقینەی خۆیان دەکەن ئیمەش چۆن پاداشتیان دەکەین
ئیدی بۆ هەموو ئەوانەی ئەمرۆ لە هەولێر خەفەتیان لە ئالای کوردستان خواردووە خەم مەخۆن لای ئێمە ئالای کوردستان بەباشی پارێزراوە
رەنجدەر گراوی