چۆن یه‌كێتیی به‌م دۆخه گه‌یشت ؟
2019-03-16 20:41:09
سەرتیپ وەیسی كەریم
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربووم له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ند بڕاده‌رێك له هه‌ولێرو سلێمانی ( كه نامه‌وێ لێر ناویان بهێنم ) چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی (به‌رهه‌م ساڵح و عومه‌ر سه‌ید علی) هه‌وڵی ناوبژیوانیاندا، له نێوان یه‌كێتیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تاوه‌كو ئه‌و دووهێزه له‌یه‌ك نزیكبكه‌نه‌وه‌و پارتی سوود له ناكۆكی نێوانیان نه‌بینێت.
دواین جاریش به ئاماده‌بوونی ( به‌رهه‌م ساڵح و لاهور شێخ جه‌نگی و باڤڵ تاڵه‌بانی و شێخ محمد سه‌رگه‌ڵویی) ئه‌و براده‌رانه په‌یامی یه‌كێتیان گه‌یانده لای رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تاوه‌كو به‌جۆرێك له جۆڕه‌كان رێكه‌وتنێك له نێوانیان واژووبكرێت، یاخود لانیكه‌م یه‌ك هه‌ڵویست و یه‌ك بۆچوون بن، له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و درز نه‌خرێته نێوانیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ متمانه‌یه‌كی به یه‌كێتیی نه‌مابوو، له پێشووتردا ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه هه‌بوو له‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له نێوان واژووكرابوو، بۆیه دواپه‌یامیان ئه‌وه‌بوو، كه ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی بگه‌نه ڕێككه‌وتن و كاری هاوبه‌ش.
به‌شێكی شكستهێنانی هه‌وڵه‌كانیش بۆ نزیبكوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه، په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی بڕیاری گۆڕان بوو، هه‌ندێ له‌و كه‌سانه ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یان پێخۆش نه‌بوو ڕه‌تیانكرده‌وه، به‌تایبه‌تیش عومه‌ری سه‌ید علی و كوڕه‌كانی نه‌وشێروان موسته‌فا.
پارتی له‌و جیاوازی و په‌رته‌وازیه‌ی یه‌كێتیی و گۆڕان، یارییه‌كی جوانی كرد، بۆئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌شی سه‌ر بگرێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به داواكارییه‌كانی گۆڕان ڕازی ده‌بوو، دواجار گۆڕانی له یه‌كێتیی كرده‌وه، به‌م كاره‌شی به ته‌واوی شه‌رعیه‌تی به به‌رنامه‌و پلانه‌كانیدا.
به‌م ڕێككه‌وتنه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان كردی، كاریگه‌ری و ڕۆڵی یه‌كێتیی زۆر لاوازكرد، چونكه ئێستا یه‌كێتیی هه‌رهه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر، یاخود كارتێك له‌به‌رامبه‌ر پارتی به‌كارده‌هێنێ سه‌رناگرێت، ڕه‌نگه تاوه‌كو سه‌ره‌تایی مانگی نیسان ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌یه‌ته پێش، پارتی هه‌موو كاره‌كانی خۆی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گۆڕان ته‌واوبكات.
یه‌كێتیی هه‌رله سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێك یاری سیاسی خراپی كرد و، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌راوێزبخرێت، به‌شێكی ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ش په‌یوه‌ندی به ناكۆكییه‌كانیه‌تی ڕابردوویه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی له مه‌سه‌له‌ی به‌غداو به‌رهه‌م ساڵح ، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی تاوه‌كو ئێستا بڕاوه‌یه‌كی لوت به‌رزی تۆڵه‌سه‌نه، چونكه یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌دوای خۆیدا راكێشاوه‌و هێدی هێدی ده‌چێته پێشه‌وه.
ئه‌و پۆستانه‌شی بۆ یه‌كێتیی دیاریكراوه له لایه‌ن پارتیه‌وه، نه‌ك ئامانجیان شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌و به‌ژداری یه‌كێتیی نییه، به‌ڵكو ئاوتكردنی ئه‌و حزبه‌یه له‌كابینه‌ی داهاتوودا.
ڕه‌نگه گۆڕان له‌م نێوه‌نده‌دا له‌رووی جه‌ماوه‌ڕی و ده‌نگده‌ره‌وه زه‌ره‌ری كردبێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌وانیش سوودیان له‌و جیاوازی و بێمتمانه‌یه‌ی یه‌كێتیی و پارتی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خزمه‌تی باشی به پارتی كرد، به‌ڵام ده‌توانرێت بڵێین گۆڕانیش براوه‌بووه له دانوستاندن و گفتووگۆكان، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له پۆستی برد، له‌به‌رامبه‌ر 12 كورسی په‌رله‌مانی.گۆڕان له نێوان یه‌كێتیه‌كی بێمتمانه‌و پارتییه‌كی رووخا‌و بۆی، دووه‌می هه‌ڵبژارد، وه‌ك ده‌وترێ "حازری به قه‌رز نه‌دا"، حه‌قی خۆیانه مادام سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
گۆڕان وای لای پارتی كرد له قۆناغه‌كانی داهاتوودا، ئه‌و حزبه له هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكهێنانی حكومه‌ت، هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت و تێیبپه‌رێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌یه‌ته ژێرباریش.