تیرۆریزمی خۆراک
2019-03-13 13:46:21
د. محەمەد ئەمین
که باس له تیرۆریزمی خۆراک ئه کرێ ،ئه بێ باس له دووجۆرتیرۆریزمی خۆراک بکرێ له جیهانی ئه مرۆدا:
۱.تیرۆریزمی خۆراک که به هۆی که می وه نه بوونی خۆراکه وه په‌یدا ئه بئ که ئه مرۆ تایبه ته به جیهانی سێ.
له مێژوی کۆن وتازه‌دا نه‌بوونی خۆراک/نان سه رچاوهی زۆری شۆرش ونا ئارامیه کان بوه ، بۆنموونه به رزی نرخی زۆری نان وخوێ هۆکاری هه ره سه ره کی دروستبوونی شۆرشی فه رانسا بووله ساڵی۱۷۸۹وه هه روه ها شۆرشی ئاردله ساڵی۱۸۳۷ له نیورۆک . له مێژووی تازهداهه رکاتێ هه وڵ وشۆرشه کان نه یان توانی بێ خواست بۆ نان فه‌راهه م بکه‌ن سه رهنجام هه وڵه کان بۆنان په‌لی کێشاوه بۆکاری تووند‌و تیژی وتیرۆرچ له لایه‌ن نان ویسته کان /برسیه کان یان ده سه ڵات دارانه وه ودژی برسیه کان بۆ مانه وه له ده‌سه ڵات ،شۆرشه کانی به هاری عه‌ره بی نمونه ی ئه م راستیه یه. هه ڵبه ته گه لێ به ڵگه ی وبه سه رهاتی مێژویی هه یه که نیشان ده‌ری قه ڵاچۆبوونی ملێونان مرۆڤهبه هۆی نه‌بوونی خۆراکه وه له ناوچه جیا جیا کانی جیهان. جا چ به هۆی هۆکاری سروشتی وه نه بوونی سسته م وده سهڵاتی به‌رپرس یا به‌هۆی جه‌نگ وکێشه کا نه وه بووبێ یاهه ڵه ی ده‌سه‌ڵات دارانی سیاسیه وه‌له زۆرشوێن وه ک یه کیه تی سۆڤیه‌تیه تی جاران له سه‌رده‌می لینین وستالین وه زۆرشوێنی ترکه به هۆی ده سه ڵاتی نا شێی سیاسی خالکان بوونه ته قوربانی تیرۆری نه بوونی خۆراک.
2- تیرۆریزمی خۆراک که‌به هۆی به رهه م هێنان ،ئا ماده کردن ،هه ڵ گرتن ،خستنه بازارا وه سیاسه تی خۆراک له سه رئا ستی ده وڵه تان وکۆ مپانیا گه ورهکان وه جیهانی ئه نجام ئه درێ ،که مه به ستی بابه ت ئه م جۆره یانه ،که ئه مرۆبۆته هه ره شه له سه‌رته ندروستی نه وه کانی ئێستاوداهاتووی به شی هه ره زۆری خه ڵکی جیهان .
شۆڕشی سهوزکه له چله کانی سه دده‌ی رابردوله مه کسیک ده ستی پێ کرد وه دواترلهپهنجا کان وشه سته کانی سه دده‌ی رابردو زۆرشوێنی تری جیهانی گرته وه به تایبه ت هیندستان بۆئه وه‌ی خۆراک بۆدانیشوان فه راهه م بکرێ وه رێگری بکرێ له برسیه تی له رێگه ی به کارهێنانی کود/سه‌مادی کیمایی بۆ خۆراکی روه‌ک وه به کارهێنانی که ره سه ی/موادی کیمایی له کشتوکالدا بۆقهڵاچۆکردنی مه گه‌ز به مه به ستی زۆر کردنی به رو بوومی کێڵگه یی وه فه‌راهه م کردنی که‌ره‌سه ی خۆراکی بۆ خه ڵک. له رووی زیاترکردنی به رهه می کشتوکاڵی وخۆراکی شۆرشی سه وزتوانی ڕێژه ی برسیه تی وه که م خۆراکی له زۆرشوێنی تا ئه ندازه یه کی زۆرکوم بکاته وه به هۆی به کار هێنانی کود/سه‌مادی کیمایی وه وه که ره سه ی/موادی کیمایی بۆقهڵاچۆکردنی مه گه‌ز. به ڵام دوای زیاترله 40 ساڵ له شۆڕشی سه وزبه گوێره‌ی توێژینه وه زانستیه کان ده‌رکه‌وت که چه نده شۆڕشی سه وزڕۆڵی هه بووه له پڕکردنی ورگه کان ئه وه نده وه زیاتریش ڕۆڵی هه بووه له وێران کردنی ته‌ن دروستی به کار به‌ران وره چه ڵهکایان وه پیس کردنی ژینگه و ته‌ن دروستی کۆمه‌ڵ.
بۆ جێگره‌وه‌ی به کارهێنانی که ره سه کمیاییه کان وه ك pesticides بۆ قه ڵاچۆ کردنی مه گه زتا زیان به ژینگه وته ندروستی نه دات هه وڵ دراوه ئه درێ چاره سه ری با یۆلۆجی به کاربهێنرێ به ڵام چاره سه ری با یۆلۆجی ئه شێ ئه نجامی ته واو پئچه وانه ی هه بئ واته ئه شێ له ئه نجاما نه ک هه رهۆکاری نه خۆشی/ pathogen وه‌ک به کتریا وڤایرۆس له ناوببات به ڵکووبه روبوومی کشتوکاڵیش له ناو ببات یان هه ربه روبوومه کشتوکاڵیه کان له ناوبه رێ. هه ره‌ها بۆجێگره‌وه‌ی به کارهێنانی کود/سمادی کیمیایی هه وڵ ئه درئ کودی سه‌وز/green manure به کاربهێنرێ ، هه ڵبه ته به کارهێنانی کودی سه‌وز/green manure به فراوانی وه‌ک جێگره وه بۆ کودی کیمیایی پێوستیه کی حه تمی ژینگه یی وه ته ندروستیه که ئه بئ ببێته ئا مانجێکی ستراتیجی له سه‌رئاستی نیشتیمانی وه دامه زراوهورێکخراوه په یوهنداره کان له هه رشوێنی ،حه تمه‌ن به کوردوستانیشه وه .
له گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان داوا بۆ فه راهه م کردنی خۆراک ساڵ به ساڵ بهرزئه بێته وه ، بۆیه دامه زراوهگهوره کانی بازرگانی خۆراک به مه‌به ستی پر کردنه وه ی پێدا ویستیه کانی بازاری خۆراک ده ستیان کرد به ده ست کاری کردنی جینی/ GMO به روبوومه کێڵگه ییه کا ن ، که‌تا ئێستا ۱۰جۆر به روبوومی کێڵگه یی له وانه گه نم وبرنج وگه نمه شامی وه چه نده هاجۆری عه له‌ف به مه به ستی بازرگانی وخستنه بازاره وه به جین چاک کراون بۆ ئه وه ی به رگهی نه‌خۆشیه کان وهه ندێ هه لو مارجی که ش وهه وا بکه ن وه به مه ش بتوانرێ به رو بوومی کشتوکاڵی و خۆراکی هه م زیاد بکرێ هه م هه رزان بکرێ.
چه‌نده‌ها به‌ڵگه ی زانستی نیشانی ئه ده ن که خۆراکی به جین چاک کراوسه رچاوه ی که م بوونه وه‌ی به‌رگریه وه‌ک له م لینکه ڤیدۆیه ی خواره وه ئه‌بینرێ که له ئه نجاما ئه بێته هۆی تووش بوونی به کاربهران وه هه تا مناڵه کانیان دوای به کاربردنی خۆراکی به جین چاک کراوبه شێرپه نجه ،هه ته زۆرله زانایان تۆی به جین چاک کراو به تۆی وێران که رنا وئه به ن وه به تاوانی کۆمه ڵ کوژی ره‌چه ڵه کی مرۆڤی دائه نێن ،وه له مه ش زیاتر بوون ودیارده‌ی خۆراکی به جین چاک کراو GMO به تیرۆریزمی خۆراک پێناسه ئه کرئ.
https://www.brighteon.com/6011825083001
زۆربه‌ی ولاتانی جیهان به‌رهه م هێنانی خۆراکی به جین چاک کراویان یاساخ کردوه به لام روسیا له ۲۰۱۵ وههه م به کارهێنان وه هه م به کارهێنانی یاساغ کردوه ،وه هه تا ئه و ولاتانانه ی که رێگه یان به هاوردهوبه کارهێنانی خۆراکی به جین چاک کراویان داوه له بازارهکانا له سه ربه رهه مه کان نوسراوه که ئه م به رهه مه به جین چاک کراوه GMO یان سروشتیه organic .https://gmo.geneticliteracyproject.org/FAQ/where-are-gmos-grown-and-banned/
زۆربه‌ی وڵاتانی هه ژاری جیهانی سێ بوونه ته بازاری سا خ کردنه وه ی خۆراکی به جین چاک کراو وه به هۆی نه بوونی ده سه ڵاتی به رپرس و ووشیارزۆربه ی هه ره زۆری خه ڵکیش هیچ ئاگاییه کیان نیه له سه رئه وخۆراکانه ی رۆژانه به کاریان دێنن،که که م یا زۆرئه م ره‌وشه له کوردوستانیش بوونی هه یه.
له سه رئاستی کوردوستان، بۆ خۆ پاراستن له تیرۆری خۆراکی به جین چاک کراو ،به کورتی پێوسته ئه م هه نگاوانه که سه ره کین بگرێنه به‌ر
۱-ئا گادارکردنه وزانییاری پێ دان به هاوڵاتیان له‌سه رخۆراکه به جین چاک کراوه کان له بازاره کانا.
۲- له سه رئاستی حکومه ت ، ئه کا دیمی وه میدیایی ستراتیجی کورت ودرێژ خایه ن دابنرێ بۆ خۆ پاراستن له خۆراکی به جین چاک کراو ها ورده کراو.
۳-پاراستنی تۆوی خۆ ماڵی وپه ره پێ دانی له رێگه ی دامه‌زراندن وه فراوان کردنی بانکی تۆووب بانکی جین له شوێنی پته و به‌ستانده‌ری جیهانی ،وه هه وڵ بدرێ تۆوی هاهرده نه ک هه رسنوردار بکرێ به ڵکوو به ته واوی رابگیرێ.