بیرکردنەوەی پارتیەکان
2019-03-10 10:19:28
عەبدوڵا ئەحمەد
بیرکردنەوەی پارتیەکان لەبیرکردنەوەی هیچ حزبێکی کۆمەڵگای ئێمە ناچێت،ئەوان جۆرێکی تر بیردەکەنەنەوەو سەیری سیاسەت وکۆمەڵگا دەکەن بۆنمونە :هەزار کادری پێشکەوتووی پارتی هەیە کەدەتوانن بە پێی ئیستیحقاقی ئینتیخابی پارتی کەزۆرینەیە پۆست وەرگرن ،بەڵام پارتی پۆستیان ناداتێ و ئستیحقاقی ئینتیخابی خۆی دەدات بە لایەنەکانی تر،لەهەمووشی سەیرتر پارتیەکان بێدەنگن و هیچ ناڵێن و تانەت لەسۆشیال میدیاشدا ورتەیان لێوە نایەت،خەڵک هەیە نیوەی تەمەنی بەدژایەتی پارتی و ماڵی بارزانی بووە بەڵام لەچاوترکاندکێکدادەچێتەوە ئەوبازنەیی کە پارتی تێدایە دەبێتەوە قسەکەرو بڕیار بەدەست بەبێ ئەوەی پارتیەکی دڵسۆزۆ خاوەن خەباتی پەنجاساڵە نقەی لێوە بێت،
بیرکردنەوەی پارتیەکان سنوری لێبوردنی مەسیحیانەشی تێپەڕاندووە بە جۆرێکە کە ئێستا حزبەکەیان وڕاگەیاندنەکانیان پڕ بووە لە نەیارەکانی ڕابردوویان کە هەندێکیشیان قەرار بەدستی فیعلین وبەشداریشین لەداڕشتنی سیاسەت وڕاگەیاندنی ئەو حیزبەدا،پارتی زۆر هۆشیارانە دەستکاری ئینسانی کوردی و تەنانەت کادری پێشکەوتی حزبەکانی تریشی کردووە بۆنمونە پارتی بە و پارتییش مەبە،پارتی بە لەکاتێکداباسی دەسکەوت و حکومڕانی ڕەشیدو لابردنی پاشەکەوتی موچەو پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدادا،پارتیش مەبەلەکاتی قەیران و خۆپیشاندان و پاشەکەوتی موچەو ناڕەزایەتیەکاندا،ئەوەی دەبینرێ لەکۆی ئەمانەی باسمکرد،بیرکردنەوەی پارتیەکانە کە تەوا جیاوازە لەبیرکردنەوەی هەموو حزبەکانی تر کە هەر خەریکی داتاشینی وێنەی دوژمنی خەیاڵین بۆنەیارەکانیان ،ئەمانیش دۆستی واقیعی دروست دەکەن لە نەیارەکانیان