Draw Media

دوو ڕێککەوتن لە دوو وێنەدا

دوو ڕێککەوتن لە دوو وێنەدا

2019-03-04 16:42:04


هونەر تۆفیق     
ئەمڕۆ بە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی کۆتای بە گەشکەی خۆشی بزوتنەوەی گۆڕان دێت ۰ 
یەکێتی و پارتی وەک دوو هێزی سیاسی شارەزا لە چۆنیەتی ئیدارەدانی ناکۆکیەکانی نێوانیان و دابەشکردنی دەستەڵات و هێز بە شەریکایەتی دەزانن کەی کاتی ساردکردنەوەی گەرمی ناکۆکیەکانیانە و چۆنیش لەسەر ئەو ناکۆکیانە رێکدەکەون ۰
بەڵام بزوتنەوەی گۆران وەک حیزبێکی ئاماتۆر لەناو دەست و پێ ی ئەو دوو هێزەدا جگە لە گوشین و بچوکبوونەوە توانای مانەوەی لەدەستدا ۰ بچوکبوونەوەی گۆڕان لەو پەلەکردنە ئیستفزازیەوە دەستی پێکرد کە لە حساباتی سیاسی خۆیدا دەیتوانی ببێتە بەدیلی یەکێتی بۆ پارتی ۰
راستە لەم کابینە نوێ یەی حکومەتی هەرێمدا ٫ گۆران بە رێکەوتن لەگەڵ پارتیدا بەشدارە بەڵام یەکێتی جگە لە بەشداری بەپێ ی رێکەوتنی لەگەڵ پارتیدا شەریکی سیاسیشە ۰شەراکەتی سیاسیش فراوانترە لە بەشداری لە حکومەتدا ۰
وەک لە دوو وێنەی مەراسیمی رێکەوتنەکەدا دەردەکەوێت ٫ هێما و دەلالەتەکانی جیاوازی رێکەوتنەکان دەردەکەون ۰
یەکێتی لەژێر وێنەکەی مام جەلالدا رێکەوتنە سیاسیەکەی لە ئاستی باڵای ماڵی بارزانیدا مۆر دەکات وەک هێمایەک بۆ مسەوگەری شەراکەتە سیاسیەکەی لەگەڵ پارتیدا ۰
بەڵام گۆران لە ئاستێکی خوارتری حیزبەوە بەبێ شایەتی نەشیروان مستەفا یان بارزانی رێکەوتنی بەشداری لە حکومەتدا دەکات ۰ لەخۆشیدا گەشکەبوون بەو دواکەوتنەی یەکێتی ۰ بەڵام بەو گەشکەبوونە دڵی جەماوەرەکەی لەخۆی رەنجان ۰ رێکەوتنەکەی گۆران وەک ناپاکی دەرکەوت و بوویە هۆکاری ئەوەش کە ئەمەی یەکێتی و پارتی هەم دەستکەوت بێت و هەم چارەسەر ۰

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand