ئەوەی لە ئازادكردنی باغۆز بینرا
2019-03-01 08:29:52
هیوا سەید سەلیم
لە دوایین قۆناغی ههڵمهتی گهردهلولی جزیرە، كە له چوارچێوهی "شهڕی نههێشتنی تێرۆر"دا له سنووری دێرهزۆر كە له لایهن شهڕڤانانی هێزهکانی دیموکراتی -قهسهده، دژ به چهتهکانی داعش ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی تەواوی كۆنترۆل كردنی ناوچەی باعۆز، هەروەها كۆتایهێنان بە دوایین مۆڵگەی داعش لەو ناوچەیە، تا ئێستا بە هەزاران كەس لەو ناوچەیە خۆیان ڕادەستی هێزەكانی شەڕڤانان كردووە، كە لە ناویاندا سەدان چەكداری داعش بە خۆیان و خێزانەكانیان هەیە.
ئەوەی كە لێرە مەبەستامانە باسی لێوە بكەین هەڵوێستی هێزەكانی شەڕڤانانە لە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو چەكدارانەی داعش كە خۆیان ڕادەست كردووە، وە هەروەها چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ كەسوكارەكانیان، چونكە پێویستە ڕای گشتی بزانێت كە هێزەكانی شەڕڤانان چۆن پابەندی ساسا نێودەوڵەتیەكان دەبن، لە مامەڵەكردن لەگەڵ دیلی جەنگ و كەسانی سڤیل كە لەكاتی جەنگ دەكەونە دەست جەنگاوەران.
چۆنیەتی مامەڵەكرد لەگەڵ دیلی جەنگ و خەڵكی سڤیل لە چوارچێوەی رێكەوتنامەی جنێف بە یاسا رێكخراوە، لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، پابەند بوونی شەڕڤانان بەو یاسایە ئاماژەیە بەوەی هێزەكانی شەڕڤانان لە لوتكەی مرۆڤدۆستی دانەوە وەك هێزی یاسا دۆست مامەڵە دەكەن لەگەل دیل و خەلكی سڤیل.
لە شەڕی باغۆز جگە لەوەی سەدان تاونباری داعش خۆیان رادەستی شەرڤانان كردووە، كە زۆربەیان تا دوا سات لەسەنگەری ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە دابوونەوە، وە خاوەنی ڕابردووێكی پراوپر لە تاوانی نامرۆڤایەتین، لە كوشتنی خەلكی سڤیل و دیل كوشتن و مامەڵەكردن بە ژن و منداڵ، بەڵام لەگەل هەموو ئەمانەشدا شەرڤانان وەك دیل مامەڵەیان لەگەل دەكەن و كاردانەوەی نا یاسایی بەرامبەریان نانوێنن.
ڕاگەیاندنی كوردی لە نیشاندانی ئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستیەی شەڕڤانان وەك پێویست بە ئەركی سەرشانی خۆی هەڵنەستاوە، كە تا ئێستا دەكرا زۆر باشتر لەوەی هەیە رۆڵ ببینن، تا بە جیهان بووترێت ئێمەی كورد ئەوەین كە لە باعۆز دەبینرێت، لە پاڵ جەنگاوەری شەڕكەر و ئازا لە كچ و كوڕانی شەرڤانان خاوەنی بەهای بەرزی مرۆڤایەتیشین.
پرسی مامەڵەكردنی لەگەڵ دیلی جەنگ بەو پێیەی زۆرێك لەو دیلانە خاوەنی رەگەزنامەی جیاجیان و بەشێكیان هاوڵاتی بەرەگەز ئەورپین، پرسێكی جیهانیە دەكرێت شەڕڤانان بیكەنە كارتی كاریگەر بۆ مامەڵەی سیاسی لەسەر ئایندەی ناوچەكە، بە تایبەت كە لە ئێستادا پرسی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان پرسێكی جدیە و ناكۆكی زۆری ولاتانی زلهێز و ئیقلیمی لەسەرە.
هەروەها هەڵسوكەوتی شەڕڤانان لە جەنگی رزگاركردنی باغۆز وەڵامێكە بۆ هەموو ئەوانەی تۆمەتی تیرۆر دەدەنە پاڵ هێزەكانی یەپەگە و شەڕڤانان، كە ئەو هەلوێستەیان هەرگیز بەراورد ناكرێت لەگەڵ هەڵوێستی ئەوانەی كە لەسەرتای شەڕی داعشەوە پشت و پەنای ئەو هێزە تیرۆرستیە بوونەوە، وە ولاتەكەیان كردۆتە ترازێتی گواستەوەی تیرۆرستان لە توركیاوە بۆ نێوخاكی سوریا و عێراق.
بە پێی هەموو یاسا و رێسا نێودەولەتیەكان بێت، دەبێت هێزەكانی شەڕڤانان وەك هێزی داكۆكیكار لە ئاشتی نێوەدەوڵەتی بناسرێن، كە لە جیاتی هەموو جیهان كۆتایان هێنا بە هێزێك كە مەترسی بوو لەسەر ئاسایشی جیهانی، واتا نابێت تەنیا لە كاتی جەنگدا پشتیوانی لە هێزەكانی شەڕڤانان بكرێت، بگرە وڵاتان بە تایبەتی وڵاتانی هاوپەیمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بۆ لەمەودوا پشیوانی سیاسی و دبلۆماسی لەو هێزانە بكەن، كە بەم جۆرە هەلسوكەوت دەكەن و رێز لە یاسا نێودەوڵەتیەكان دەگرن.