Draw Media

‎كوردستانێكی بێ هێز و بێ كار 

‎كوردستانێكی بێ هێز و بێ كار 

2019-02-28 15:03:38


زانا عەبدولڕەحمان 

‎دەست بادان و تەحەدی یەكێتی و پارتی خەریكە دەبێتە  سیمای سیاسەتكردنی ئێستای ئەم دوو هێزە
‎دووهێز نە بەیەكەوە هەڵدەكەن نە بەیەكیش هیچیان پێدەكریت 
‎هەردوولا باش دەزانن دەست بادان هەر دەستی  ئەو لایە ناشكێت بە دنیابینی لاكەی تر دۆراوە.  بەڵكو دەستی هەردوولا ئەشكێت و كوردستانیش پارچە پارچە ئەكات. ئەوەی تیادا ئەدۆڕێت هەر یەكێتی و پارتیە
‎هەردوولا لە جیاتی پشوودرێژی و
‎قورسایی یەكتری لەبەرچاو بگرن و ئایندە وەكو دوورنمای سیاسەتكردن رەچاو بكەن هێشتا هەر بەكورتبینی و بۆ ئەمرۆ سیاسەت ئەكەن 
‎كە دیارە ئەوەی ئەمرۆ ئەكەین لە رابردوو دەرئەنجامەكەی چۆن بووە بۆ ئایندەش هەر وایە، هەر كاتێك كەفوكوڵی بردنەوە و گۆڵكردن بووە خولیای سیاسی دووهێزی چەكدار شتێك نامێنێت بەناوی دۆراندن و ئەوەی  چاوەڕێیان ئەكات هەر داڕمان وخاپوری كۆی هەموو ئەو شتانەی كە لەرابردوو بەدەستهاتوون 
‎هەمیشە بۆ من  پرسیارە كێ سیاسەتی ئەم حیزبانە بەرێوە ئەبات؟   لەژێر كاریگەری چی بریارەكان هەر بە ئاراستەی ناتەبایی ئەروات ؟ سوسیال میدیایە یان وتارنوسەكانی دووبەرەكی ؟ تاكەی عەقلی ناكۆكی زاڵتر ئەبێت بەسەر عەقڵی پێكەوەیی و قبوڵكردنی جیاوازی ؟ 
‎یەكێتی و پارتی لەدوای ئەو هەموو ململانێ و رژانی خوێنی هەزاران گەنج هێشتا لەوە نەگەیشتون كە دوو هێزی جیاوازن و لە جیاتی یەكتری بە جیاوازی قبوڵ بكەن، هێشتا خەریكی ئەوەن جێگەی یەكتر بگرن و یەكتر بسرنەوە
‎دەی بەیەكتر سرینەوە نە كوردستانێكی بەهێز دروست ئەبێت و نە هەلی كار و ئاوەدانی. ئەی هەموو شەڕ و ململانێی هەڵبژاردن بۆ ئەم. دروشمانە نەبوو ؟
‎لە هەفتەی پێشوو بارزانی نامەیەكی سەنگێنی ناردبوو بۆ یەكێتی كە تارادەیەك دەرگای رێكەوتنی بە ڕووی  ئەم دوو هێزەدا كردەوە  وەڵامەكەی یەكێتی دڵنیایی زیاتری داینی كە بەیەكگەیشتن نزیكە، بەلام كۆبونەوەی پەرلەمان  هەر رۆژێك دوای نامەكەی بارزانی دانانی لیژنەی یاسایی بێ یەكێتی  جارێكیتر رێكەوتنی خستەوە سەررێگەی نەگەیشتن و ئەوەی روونكردوە  هێشتا هەندێك لە ناو پارتی لە نامەكەی بارزانی نەگەیشتون یان پارتی هەرسورە لەسەر دەست بادان تاكۆتایی 
‎جارێكتر جەولەی دەست بادانی  یەكیتش دەستی پێكردوە بە چوونی وەفدی یەكێتی بۆ بەغداد كەس نازانێت بە دۆخەی ئێستا چەند جەولەی دەست بادانی تر لە نێوان ئەم دوو هێزە دەست پێ ئەكات  بەلام دڵنیان كە كوردستان بەرگەی دەست بادانی زیاتر ناگرێت. 
‎چونكە  كوردستان لەهەموو كات بێ هێزترە  و بێكاری تەواو گەنجی ئەم ووڵاتەی ماندوو كردوە كاروانی ئاوەدانیش پەكەی كەوتووە
‎ئەم دۆخە تەنها بەیەك هەنگاو تێ ئەپەرێت كە بارزانی مەكتەبی سیاسی هەردوولا كۆبكاتەوەو ناوەرۆكی ئەو نامەیەی هەفتەی پێشوو روونكاتەوە  ئیتر كۆتایی بێنێت بەو نمایشە سیاسییە ناشیرینەی كە ئەم دووهێزە ماوەیەكە خەریكین و خەڵك بەتەواوی وەرزبووە    هەردوو هێزەكە بخاتەوە سەر رێی كوردستانێكی بەهێز و هەلی كارو ئاوەدانی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand