په‌رله‌مانتار و په‌رله‌مانتێر
2019-02-27 17:50:21
د. هەردی مێد
له‌م رۆژانه‌ی پێشوو به ڕێكه‌وت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م كاریكاتێره‌م به‌رچاوكه‌وت، كه له لای خواره‌وه دایده‌نێم. گرنگی و هێزی ئه‌م كاریكاتێره له‌وه‌دایه زۆر نایابانه كۆی ئه‌و ململانێیه‌ی كه له ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵگا به‌یه‌كداده‌دات به پوختی نیشانده‌دات. له بیرمان نه‌چێت له ساڵی ٢٠٠٥ هه‌م موچه‌ی په‌رله‌مانتاران زیاد ده‌كرێت، هه‌م یاسای خانه‌نشینیان بۆ داده‌نرێت، هه‌م بودجه بۆ ئۆتۆمبیل و بۆ جوڵان و كاری فه‌رمیان، هه‌مش خانوو و شوێنی حه‌وانه‌وه له هه‌ولێر. له ٢٠٠٥ وه تا ئه‌مڕۆ، پاشان له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی په‌رله‌مان و ماوی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێكی زۆری ناوه‌ڕوه‌كی رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت به ره‌خنه‌گرتن و سه‌ركۆنه‌كردنی موچه و نازونیعمه‌تی په‌رله‌مانتاران. بێگومان دیارده‌ی ره‌خنه‌گرتن و سیخوڕمه‌گرتن له موچه و دۆخی ماددی په‌رله‌مانتاران هه‌ر په‌یوه‌ند نییه به كوردستان به‌ڵكو یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی له زۆرینه‌ی وڵاتان به‌دیده‌كرێت. له ١٩٠٦ وه‌ختێ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا موچه‌ی په‌رله‌مانتاران زیاد ده‌كات، هاوتا بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كار و چالاكیه‌كانیان ته‌رخان ده‌كات، رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا ته‌ژیده‌بن له ره‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردن له دژی ئه‌م بڕیاره، تا ئه‌و شوێنه‌ی له هه‌ندێ شوێن خۆپیشاندانش ساز ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ئه‌م ره‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردنانه دوور له بیری عه‌وام و حوكمی به‌ها بریتیه له ململانێی نێوان كۆمه‌ڵگا و كایه‌ی سیاسی. كۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێت كایه‌ی سیاسی و ئه‌كته‌ره‌كانی، پاشان دینامیكی كایه‌كه و لۆژیكه‌كانی ملكه‌چ بكات به پرانسیپ، نۆرم و به‌هاكانی خۆی. كۆمه‌ڵگا نایه‌وێت كایه‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و ئۆتۆنۆم بێت و به پێی لۆژیك و نۆرمه‌كانی خۆی بچێته‌ڕێوه. كۆمه‌ڵگا ده‌زانیت گه‌ر پیاوه سیاسیه‌كان له رووی ئابورییه‌وه سه‌ربه‌خۆبوون و كایه‌كه بێده‌ربه‌ستی و ئازادی ئابوری به‌ده‌ستهێنا، هه‌روا ئیتر مل بۆ كۆمه‌ڵگا و به‌هاكانی نادات. بۆیه كۆمه‌ڵگا هه‌میشه له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی كایه‌ی سیاسی ده‌سته‌مۆ بكات و به‌هاكانی خۆی به سه‌ردا بسه‌پێنێت. وه‌لێ له به‌رامبه‌ر په‌له‌مار و هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵگا، كایه‌ی سیاسی ده‌یه‌وێت ئۆتۆنۆم بێت و ملكه‌چ و وابه‌سته‌ی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌بێت. كایه‌ی سیاسی ده‌یه‌وێت خۆی بڕیار له ڕێساكانی چونه‌ڕێوه‌ی خۆی بدات، هه‌ر خۆشی نۆرم و یاساكانی دروست بكات.
ئه‌مڕۆ، نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو له خۆرئاوا و زۆرینه‌ی وڵاتانی دی كایه‌ی سیاسی به ئاقاری سه‌ربه‌خۆبوون و ئازادی‌دا ده‌چێت و هێدی هێدی به‌رامبه‌ر سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگا بێده‌ربه‌ست ده‌بێت. بۆردیۆ هه‌میشه جه‌ختی له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه كایه‌ی سیاسی هه‌ر هیچ نه‌بێت له فه‌ره‌نسا كایه‌یه‌كی داخراوه. واته له لایه‌ك ئازاده به‌رامبه‌ر به نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له لایه‌كی دیش ئه‌كته‌ره‌كانی نێوی بونه‌ته پیشه‌مه‌ند و كایه‌كه‌یان داگیركردوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆردیۆ پێیوایه كایه‌ی سیاسی خاوه‌ن دونیابینی، ئێتۆس و هابیتوسی خۆشێتی.
به هه‌رحاڵ، كۆمه‌ڵگا ده‌توانێت ڕێ له هه‌ندێ ڕێكاری و پێودانگی په‌رله‌مانتار بگرێت، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م بتوانێت ڕێ له‌وه بگرێت كه په‌رله‌مانتار نه‌بێت به په‌رله‌مانتێر.