Draw Media

بنەمای هەژمونی پارتی چییە؟

بنەمای هەژمونی پارتی چییە؟

2019-02-27 12:37:08


ئومێد حەمەعەلی
 ئەوەی ئێستا روودەدات تەنیا گرێدراوی ژمارەی کورسی پەرلەمانی نییە, راستە پارتی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە و دەتوانێت بەدەنگدان پرسە یاساییەکان یەکلابکاتەوە. بەڵام دۆخی حوکمڕانی و دامەزراوەیی و, هاوکێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەشیوەیە پێکهاتووە, کە رەوایەتی سیاسی بۆ دەسەڵاتی پارتی پێویستی بە شەرعییەتپێدانی زیاتر لەدەنگی پەرلەمانە, ئەمەش تەنیا لەرێگەی هاتنی هێزە سیاسییەکانی دیکەوە دەبێت بۆ ئەو گۆڕەپانی یاریکردنەی ئەو حیزبە دەستنیشانی دەکا و هەڵیدەبژێرێت. بەهەر پاساوێکی سیاسییەوە بچیتە چوارچێوەی یاری سیاسی سیستەم و دەسەڵاتەوە ناتوانیت لەخزمەتی ئەو دەسەڵاتە خۆت بدزیتەوە. دەبێ بڵێین, کاتێک دەسەڵاتی پارتی قەبوڵی دەکات و رێگەت پێدەدات بەشداری بەشێک لە جوڵە بچوکەکانی ناوەوەی ئەو سیستەم و دەسەڵاتە بکەیت, بەدڵنیایی لەجیگەیەکەوە خزمەت, یان شەرعییەتی سیستەمەکە زیاددەکەیت. 
قایمترین پایەی هەژمونی پارتی, بەبڕوای من, ئەوەیە هێزە سیاسییە رکەبەرەکانی پارتی لە کات و جێیەکدا, بەتەواوی پاشەکشەدەکەن لەوەی خۆیان وەک بەدیلی دەسەڵاتی ئەو حیزبە پیشانبدەن. ئەم پاشەکشەیەش لەسەر دوو ئاستە, ئاستی یەکەمیان دووبارەکردنەوەی هەمان مۆدێلی حیزبایەتییە لەناوخۆی خۆیاندا, کە خۆی لە ئەزمونی ناشیرینی تەوریسی سیاسی و تەعامولی فاشییانەدا بەرانبەر رەخنە و دیدی جیاوازدا, دەبینێتەوە  . دووەمیان رۆیشتنیانە بۆ ناو چوارچێوەی سیاسەت و سیستەمی دڵخوازیی ئەو حیزبە و نوخبەیەکی سیاسی خۆسەپێنی خێڵەکییەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand