یەكێتیی پێوستی بەچی یە ؟
2019-02-27 10:34:09
زانا عەبدولڕەحمان
داویی دوو هەڵبژاردن سەرئەنجام سەركردایەتی و ئەندام ولایەنگرانی یەكێتیی مەرگی تاڵەبانی رێبەری وكارێزمایی رۆژهەڵاتی ناوەراست یان بە ناچاری قبوڵ كرد، ئەو كە پاڵەوانی دانوستان و پێك هاتن و هەستانەوە و ئاراستەكردنی حیزبەكەی وئەوانی تریش بوو، ئیستا بەتەواوی هەست بە بۆشایەكەی ئەكەین .
تاڵەبانی كە دەیان جار حیزبەكەی و كوردستانی لە لێواری هەڵدێر و نەمانی حەتمی رزگاركردوە،ئەوانەی كە هاورێ و هاوخەباتی بوون چی لێ فێربوون ؟ چیبكەن تا یەكێتیی لەم قوناغەش دەربازبكەن ؟
تاڵەبانی لەداوی هەموو مەترسی و كەوتنێك كە ئەهاتەوە مەیدان یەكەم كار میدیاو مەكتەبی راگەیاندنی رێك ئەخستەوە بەجۆرێك كە لەگەل قۆناغەكە بسازێت و بتوانێت بە خێرایی كاریگەری لەسەر ئەندام لایەنگرانی یەكیتیی دروست بكات
ئامادەیان بكات بۆ پێشهاتە نوێكان
دەیان كۆبونەوەی لەگەل كارمەندانی راگەیاندنی یەكێتیی ئەكرد باوەریی تەواوی بەهێزی راگەیاندنی حیزبەكەی بوو
بۆیە ئەركی سەركردایەتی یەكێتیی و ماڵی تالەبانی ئەوەیە قوناغێكی میدیایی نوێ بۆ یەكێتیی دروست بكەن بە خێرایی گۆرانكاری بكەن لە شێوازی بەرێوەبردنی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتیی و ستراتیجی نۆێ دابرێژین تا ئەو هێز و سەرەوەتە مرۆیەیی كە ئیستا لە ناو دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی خەفەكراون وبێ ئەرك و ستراتیج مانەتەوە ناچار نەبن بچنە میدیایی لایەنەكانی تر دژی بەوپرسیپ ومەبدەئەی پێ گوشكراون كاربكەن.
هیچ كاتێك وەكو ئیستا راگەیاندنی یەكێتیی لەبەردەم دارمان و داروخان نەبووە كە بە هەموو دەزگا میدیایە و ئەوە هەموو كادرە لێهاتوە ناتوان بچوكترین پەیام و نامەی حیزبكەی بگەێنێتە ئەندام لایەنگرانی ، كە تەنها یەك هۆكاری هەیە ئەوەش خراپی بەرێوەبردن و گۆڕانكاری نەكردن لەناو دەزگاكان، نەك پارە و نەبوونی بودجە ،كە زۆر جار بۆ پاساو هێنانەوە بۆ مانەوەی ئەم دۆخەی میدیایی یەكێتیی باسی لێوە ئەكرێت.بۆیە دەبێت سەكردایەتی یەكێتیی لەوە بگات میدیاكەی ستراتیجی نیە نەك پارە ، دەزگاكانی خراپ بەریوەئەبرێن دەنا سەدان كادریی لێهاتوو هەیە
هەتا میدیایی یەكێتیی راست نەكرێتەوە.یەكێتیی توانی پاراستنی كارێزماكانی نابێت كە هەر رۆژە پەلاماری یەكێكیان ئەدرێت و هەموو هێزی میدیایی ئەوانی تر خراوەتە خزمەتی شكاندن و ناشیرنكردنی یەكێتیی،چونكە هەموو دڵنیان كە تەنها یەكێتیی ناتوانیت لە روو میدیایی بەرگری خۆی و سەركردەكانی بكات. تەنانەت ئێستا دەست بۆ كارێزمای تاڵەبانیش ئەبرێت هەمووشی بێوەڵام تێپەریوە لەكاتێدا لەسەردەمی تاڵەبانی میدیایی یەكێتیی سەنگەر بوو بۆ هەموو ئازادیخواز و ئەوانەی كە زوڵمی لایەنەكانی تریان قبوڵ نەبوو كەچی ئێستا ئەوە زوڵمی لێ ئەكرێت یەكێتیی و مام و مێژووەكەیەتی
هاورێكی كۆنی ناو راگەیاندنی یەكێتیی بۆ گێرامەوە ووتی لە كاتی شكان و پاشە كشەمان بۆ سنور لە ٣١ ئاب تاڵەبانی جیهازی بۆ كردین ووتی هەمووشت جێبهێڵن تەنانەت چەكەكانیشتان بەس جیهاز و پێداواستی رادیۆكە بهێنن هاورێكەم. ئەیوت مام پێوابوو هێزی هەستانەوەیەی یەكێتیی میدیایەكەتی نەك چەكدارەكانی چونكە ئەگەر میدیایەك نەبێت هیزە چەكدارەكەی ئاراستەبكات و وورەیان بداتێ و كادرو لایەنگرەكانیان بۆ جۆش بدات چۆن یەكێتیی هەڵئەسێتەوە
پرسیار ئەوەیە ئیستا سەركردایەتی یەكێتیی چی بۆیان گرنكە میدیا یان شتێكی تر ؟ ماڵی مام بەجێ پێ تاڵەبانی ئەرۆن یان جێ پێ خۆیان ؟