به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌ی گه‌ل
2018-04-10 15:04:47
د.كامه‌ران مه‌نتك
خه‌ریكه هه‌ڕیمی كوردستان به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ره‌یه‌ك پێی ده‌ڵێن به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی، یه‌كێتی وپارتی و ئه‌و حزبه بچووكانه‌ی ، كه له ناو حكومه‌تدان و به‌ره‌ی گه‌لیش، ئه‌و كه‌سانه ئه‌و ناوه‌یان له خۆیان ناوه، كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی یه‌كه‌م نین! له راستیدا ده‌رباره‌ی به‌ره‌ی یه‌كه‌م هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه، زۆریان له‌سه‌ر نووسراوه‌و ته‌نانه‌ت من پێم وایه شایسته‌ی ئه‌وه نین هیچی تریان له‌سه‌ر بنووسرێت، هه‌ر نووسینێكی تر ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ره‌یه، له دوو ره‌هه‌ند زیاتر له خۆیه‌وه ناگرێت:
1- به‌سه‌نته‌ركردنی ئه‌و دووحیزبه(یه‌كێتی و پارتی)، كه ئه‌مه زیاتر به‌هێزیان ده‌كات و هه‌یشه وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی له‌ناو میدیاكاندا ده‌خرێنه روو!
2- ئه‌وانه‌ی به ته‌نیا كار له‌سه‌ر ناشیرینكردنی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌كه‌ن، خۆیان هیچ په‌یامێكی نوێیان پێ نییه‌و ئه‌و دوو حیزبه‌یان لێ بسه‌نرێته‌وه وتاره‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌و هیچ به هایه‌كی نامێنێت.
له راستیدا كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی باشووری كوردستان له كاتی ئێستادا له‌به‌ره‌ی یه‌كه‌م، واته ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی نیه! چونكه ئه‌وانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له بیست و حه‌وت ساڵه حوكمی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كه‌ن و له هه‌موو رووێكه‌وه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك روون و ئاشكران!، به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌ره‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌رێمه له‌كاتی ئێستادا به‌ره‌ی دووه‌مه، ئه‌وانه‌ی ناویان له خۆیان ناوه به‌ره‌ی گه‌ل، كه تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه خۆیان پێناسه بكه‌ن و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نوێیان پێ نیه، راسته‌قینه‌ی تاڵ له‌و به‌ره‌یه ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی زۆریان به هۆی ناشیرین بوونی به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی خۆیان جوان كردووه، واته له‌سه‌ر ناشیرینیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی كاوێژیان كردووه، به‌هۆی ئه‌و ناشیرینیانه‌وه، ناشیرینیه‌كانی خۆیان شاردۆته‌وه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر رووی راسته‌قینه‌یان بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وێت ئه‌وا بێگومان ره‌نگ بێت زۆر له‌وان دزێو و قێزه‌ونتربن! ناكارامه‌یی و هه‌لپه‌رستی ئه‌و به‌ره‌یه، هۆی سه‌ره‌كیه بۆ درێژبوونه‌وه ته‌مه‌نی به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی و رۆژانه خه‌ونه‌كانی كورد بۆ ده‌یان ساڵ به‌رێته دوواوه، به‌هێزبوونی پارتی و یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و ماوه‌یه زۆره ، به هۆی ناكارامه‌یی و بێ هێزی و هه‌لپه‌رستی ئه‌و به‌ره‌یه‌وه بووه!، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان چیتر به‌و كه‌سانه باوه‌ڕ نه‌كات، كه دێنه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان و به هۆی ناشیرینی خه‌ڵكانی تره‌وه خۆیان جوان ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و قۆناغه تێبپه‌ڕێت و گوزه‌ر بكات، شتێك نیه به‌ناوی به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌ی گه‌ل، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له كوردستان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، یا له‌به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵین، یاخود له پێناو هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان نۆره‌یان گرتووه بۆ ئه‌و بچنه ناو به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه!، جێگای داخه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئێستا خۆیان به به‌ره‌ی گه‌لیش نیشان داوه، هه‌موو خه‌باتێكیان بۆ ئه‌وه بووه تا به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی ئاوڕێكیان لێ بداته‌وه‌و پۆست و پاره‌یه‌كیان پێ ببه‌خشێت، ئه‌و بێ هیوایی و پاشا گه‌ردانییه‌ی له هه‌رێی كوردستان هه‌یه، هۆی سه‌ره‌كی هه‌لپه‌رستی و دووروویی ئه‌وانه بووه!، كه‌سێك نیه له كوردستان هه‌ست به‌و دۆخه پڕ شه‌رمه‌زراییه‌ی ئه‌وانه نه‌كات، كه دوو روانه خۆیان له‌به‌ره‌ی گه‌ل نیشان ده‌ده‌ن، ده‌بێت ئه‌و قۆناغه ناشیرینه به هه‌ردوو به‌ره دیماگۆكیه‌كه تێبه‌ڕێنرێن، ده‌بێت گه‌نج و رۆشنبیری كورد، چیتر چاكسازیه‌كان له نێو ئه‌و دوو به‌ره‌یه پڕ له گه‌نده‌ڵیه نه‌دۆزێته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان بازرگانی به چاكسازی ده‌كرێـت، بازرگانی به خه‌ونی ره‌وای میلله‌ته‌وه ده‌كرێت، بارزگانی به به‌ها نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ده‌كرێت، كاتی ئه‌وه هاتووه قۆناغی ئه‌و بازرگانه چاوچنۆك و بێبه‌هایانه تێتپه‌ڕنرێت تاوه‌كو گوڵشه‌نیش به ده‌ردی گوڵخه‌ن نه‌چووه!.