دیسان كه‌ركوك ..دیسان پارتی و یه‌كێتی
2019-02-23 20:48:39
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
بیرخستنه‌وه‌یه‌كی خێرا
له 30ی كانونی دوه‌می 2005 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرا ، له كه‌ركوك :
لیستی برایه‌تی كه‌ركوك ژماره 367له كۆی 41 كورسی 26 كورسی هێنا
لیستی به‌ره‌ی توركمانی عیراقی ژماره 175 ، 8 كورسی هێنا
لیستی گردبونه‌وه‌ی كۆماری عیراق "هی عه‌ره‌به‌كان " ژماره 299 ، 5 كورسی هێنا
هاوپه‌یمانی ئیسلامی توركمانی ژماره 178 كورسیه‌ك
گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی عیراق ژماره 289 كورسیه‌ك
به‌م جۆره لیستی برایه‌تی كه‌ركوك كه لیستی لایه‌نه كوردیه‌كان بوو بووبه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ، یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه‌مبوونی ده‌نگی عه‌ره‌بیش ئه‌وه‌بوو عه‌ره‌به‌كان زۆر كه‌م به‌شداریان كرد.
له 6ی 3ی 2005 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به ڕێوه چوو ، كۆبونه‌وه‌ی یه‌كتر ناسین و سوێند خواردن بوو دادوه‌ر زاهیر حه‌مزه سه‌لمان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ی كرد .
له دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌وه تا 41 كۆبونه‌وه جارێك عه‌ره‌ب و جارێك توركمان و جارێك پێكه‌وه داكێڵی دانیشتنه‌كانیان ده‌كرد
ده‌نگه هاتوه‌كان به‌مجۆره بوو :
لیستی برایه‌تی كه‌ركوك " 237303" ده‌نگ 3، 59% ده‌نگه‌كانی هێنا
لیستی به‌ره‌ی توركمانی" 73791" ده‌نگ 4، 18% ده‌نگه‌كانی هێنا
گردبونه‌وه‌ی كۆماری عه‌ره‌بی " 43635" ده‌نگ 8، 10% ده‌نگه‌كانی هێنا
هاوپه‌سمانی ئیسلامی توركمانی " 12678" ده‌نگ 1، 03% ده‌نگه‌كانی هێنا
گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی عیراقی " 12329" ده‌نگ 1، 03% ده‌نگه‌كانی هێنا
رۆژی هه‌ڵبژاردن له داقوق پیاوێكی كورد دوای ده‌نگدانی له‌بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه پاش سوپاسگوزاری خودا دڵی وه‌ستاو مرد
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه :
لیستی برایه‌تی ناوی برایه‌تی بوو ،به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی برابن ، له به‌رانبه‌ردا ئه‌و عه‌ره‌ب و توركمانه‌ی به لیستی جیا ده‌رچووبوون دواتر چوونه پاڵ لیستی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان و هه‌ڵوێستیان بووبه یه‌ك .
ناوی ده‌رچوه‌كانی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك :
رزگار عه‌لی
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا
رێبوار فایه‌ق
محه‌مه‌د كه‌مال ساڵح
په‌روین محه‌مه‌د ئه‌مین
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ره‌زا
گه‌لاوێژ جه‌بار مه‌جید
مه‌حمود محه‌مه‌د مه‌جید
عه‌لی نامیق مه‌جید
سلڤانا بۆیا ناسر
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
عیرفان جه‌مال
جوان حه‌سه‌ن عارف
جه‌مال مه‌ولود باپیر
ئازاد سابیر محه‌مه‌د
نه‌سرین خالید وه‌هاب
ئاوات مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین
ساهیره سه‌یفه‌دین نوری
شێرزاد عادل خورشید
بابه‌كر سدیق ئه‌حمه‌د
ئه‌ڵماڵ فازڵ كه‌مال
ریاز محه‌مه‌د دانۆك
جه‌واد جاسم حمه‌مه‌د
له‌یلا محه‌مه‌د خزر
ئیراهیم خه‌لیل ره‌شید
دڵشاد پیرۆت
لیستی كۆماری عیراقی عه‌ره‌بی
بورهان موزهر عاسی
راكان عه‌لی سه‌عید
ره‌مڵه حه‌مید ئه‌حمه‌د
محه‌مه‌د خه‌لیل وه‌فیق
عه‌بدوڵا سامی عاسی
لیستی به‌ره‌ی توركمانی
عه‌لی مه‌هدی سادق
حه‌سه‌ن تۆران به‌هادین
ژاڵه یونس ئه‌حمه‌د
ته‌حسین مه‌حه‌مه‌د عه‌لی
قاسم حه‌مزه ئه‌حمه‌د
تور‌كان شكور ئه‌یوب
تۆرهان مه‌زهه‌ر حه‌سه‌ن
دوو كه‌سه‌كه‌ی تر كه توركمانێك و عه‌ره‌بێك بون
مه‌جید عیزه‌ت جومعه
محه‌مه‌د خزر غه‌رب
ئه‌مناوانه دواتر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات ، ئه‌وه یه‌كه‌مین 41 كه‌سن .
پارتی و یه‌كێتی چیان كرد :
له راستیدا پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركوك له بری پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه ئیشكردن له سه‌ر ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی شه‌قامی توركمانی و عه‌ره‌بی به لای خۆیاندا رابكێشن ، كه‌وتنه دابه‌شكردنی زۆربه‌ی پۆسته‌كان په‌نجا به په‌نجا ، له پۆلیس ، ئاسایش ، فه‌رمانگه‌كان شه‌ڕی زیاتر له سه‌ر ئه‌وه بوو كامیان باشتر جێی پێی خۆیان قایم كه‌ن ، بۆ ئه‌و شه‌ڕوو ململانێیه ده‌یان چیرۆك و حه‌كایه‌تی سه‌یرمان لایه ، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی لای ئه‌مه‌ریكیه‌كان یه‌كتر ناشرین بكه‌ن و وابكه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كان له هه‌ندێ پرسا دژی لایه‌كیان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن .
پارتی و یه‌كێتی به درێژای 12 ساڵ نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بچوكترین كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن .
نه‌یانتوانی به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه كه له به‌غداو هه‌رێم هه‌یانبوو ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكه‌ن
نه‌یانتوانی بڕوابه توركمان و عه‌ره‌ب بێنن كه ده‌توانن په‌ره به پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بده‌ن
نه‌یانتوانی ئاسایش یه‌كبخه‌ن
نه‌یانتوانی چوار گوند به ڕێكی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه
له 12 ساڵدا هیچێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌كرا .
مه‌سه‌له‌ی نه‌مانی پاره‌و گه‌نده‌ڵی و دزینی نه‌وت و هه‌موو ئه‌وانه بخه لاوه .
له دوای ریفراندۆم و دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێشمه‌رجی به‌شداری ریفراندۆمی به‌سته‌وه به به‌شداری ناوچه دابرێنراوه‌كانه‌وه‌و دواتریش به‌رپرسانی كه‌ركه‌كیان كه ناڕازی بوون ناچار كران ملبده‌ن ، روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕوویانداو پارتی و یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌و دیوی كه‌ركوكه‌وه بوون ، به‌ڵام بێ به‌رگری و به بێ به‌رنامه‌یه‌كی دروستی شه‌ڕكردن ، یان كشانه‌وه ، به شێوه‌ی شكان شكان و هێزه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كه پرش و بڵاو بونه‌وه ، من رۆژی روداوه‌كه به یه‌كێ له ئامر لیواكانم وت چی ڕووده‌دا ئه‌وكی پڕ بوو له فرمێسك و هیچی نه‌وت .
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر :
یه‌كێتی به بێ چه‌ك له كه‌ركوك مایه‌و ه
پارتی كشایه‌وه بۆ هه‌ولێر
راكان سه‌عید له كوتله‌ی عه‌ره‌بی كه كوتله‌یه‌كه له كورد‌و توركمان كه‌متر بووبه پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت
لایه‌نه‌كانی تر به تایبه‌ت گۆڕان و ئیلامیه‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو
رێبوار تاڵه‌بانی له یه‌كگرتووبه‌ره‌و هه‌ولێر رۆیشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه
نه‌جمه‌دین كه‌ریمی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارێزگاری له به‌ر دڵانی ئه‌و حزبه چووه هه‌ولێرو پشتی كرده حزبه‌كه‌ی
گروپێك له ناو یه‌كێتیدا كه له خانه‌واده‌و نزیكی مام بوون به خائین ناویان برا
ئێستا چی ده‌كرێت :
یه‌كێتی له خۆشخه‌یاڵیه‌كی زۆردایه‌و چه‌ندین جار وتویانه ناوی پارێزگار له گیرفانماندایه ، به‌ڵام تا ئێستا بۆ ئه‌وه ناوێكی دیاری كراویان نیه‌و چه‌ندین ناو باس ده‌كرێت .
پارتی له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیشه " واته پارتی نایه‌وێ پارێزگار یه‌كێتی بێت "
گۆڕان و ئیسلامیه‌كان و شیوعی و ئه‌وانی تر له‌و پرسه‌دا به نرخی نه‌بوون
ئه‌گه‌ری زۆره مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت به كه‌ركوكیشه‌وه ، واته به‌گشتی ماوه‌كه‌ی 9 مانگی تره ، بڕواناكه‌م له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كه‌س عه‌سای موسای پێبێت .
كه‌واته له‌وه ناچێت هیچێكی ئه‌و تۆ بكرێت .
راستیه‌ك بۆ مێژوو :
به باوه‌ڕی من نه عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ، نه‌دكتۆر نه‌جمه‌دین ، پارێزگارێكی خراپ نه‌بوون ، به‌ڵام فشاری حزبایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری ئه‌وه بكرێن بكه‌ونه ژێر هه‌ندێ كاریگه‌ریه‌وه ، زۆرجار ئه‌وانی ده‌سته پاچه كردووه ، ئه‌و دوو كه‌سه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوكیان كه‌ركوكی بوون ، هه‌ردوكیان زمانه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوكیان ده‌زانی ، كه‌سانی گونجاویش بوون له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر ، به‌ڵام كێشه پارتی و یه‌كێتی و حزبه كوردیه‌كان بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌میشه وا كار ده‌كه‌ن كه‌سێك به‌رپرس بێت كه به ئاره‌زوی ئه‌وان هه‌ڵسوڕێت .
ره‌نگه خۆم سه‌رنج و تێبینیم له سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌و خه‌ڵكانی تریش هه‌بێت ، لێ ئه‌وه راستیه‌كه‌یه كه وتم .
له ئێستاوه تا مانگی 11:
من وای ده‌بینم له ئێستاوه تامانگی 11 كورد ، كۆی لایه‌نه كوردیه‌كان پێویسته بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن بچنه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ، به جۆرێك ده‌نگی كورد به هه‌دور نه‌چێت ، بۆ ئه‌مه پێویسته:
1-بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له سه‌ر یه‌ك لیستی رێكبكه‌ون
2- وابكه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانیش به‌رنامه‌كانی ئه‌وان قه‌بوڵ بكه‌ن
3- ململانێی حزبی له كه‌ركوك كۆتا پێ‌بێنن
4- كار بۆ زندوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ن .
ئێستا با پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه بكه‌ین ، ئایه كه‌ركوك بۆ حزبه‌كانی باشوری كوردستان مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مانه یان هه‌میشه وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌كه بۆ یاری كردن به سۆزی خه‌ڵك و به تایبه‌ت كه‌ركوكیه‌كان .