Draw Media

بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی" ڕێكـنەکەوتون!؟

بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی" ڕێكـنەکەوتون!؟

2019-02-23 09:41:36



فەرەیدون كونجرینی             


هەروەك چۆن دوابەدوای ڕێکەوتــننامەی دەباشان ڕەخنەکانمان لە ڕوی یەکێتی رانەگرت و بەردەوام بوین ، لەباش ڕێکەوتنە سیاسیەکەی گۆڕان و پارتی لە 18 شوبات ی 2019 لە پیرمام واژۆکرا بێدەنگ نابین و هەمو ئەوانەی لەڕابوردودا ڕویانداوە وەبیریاندێنینەوەو دەشبین بەبەربەست بۆداهاتویان.  وەك چۆن ڕێکەوتننامەی دەباشان کرایە گەمەیەکی سیاسی و خەڵکی پێ سەرقاڵکرا" ڕێکەوتنی سیاسی گۆڕان و پارتی  هاوشێوەیەتی و پارتی دەیەوێ هەگبەی سیاسی خۆی وەك یەکێتی نمایشکات"

واژۆکردنی ڕێکەوتنی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی بەومەبەستە ئەنجام نەدراوە گۆڕان لە هەموو پێشنیارو پێشنیازو پڕۆژەکانی ڕابوردوی پاشگەزبێتەوەو بێدەنگبێت لەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجامیانداوە" ڕێککەوتنی سیاسی 18ی شوبات بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پشویەکە تا باشتر هەناسەبدات لە ماراسۆنی سیاسی داهاتو" گۆڕان لانادات لەبەرنامەی خۆی چونکە بەپێی ئەوبەرنامە دامەزراوەو بۆتە ویستگەی بزوتنەوەکە" 

لە ئەرشیفی  10ساڵی رابوردوی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە کەلە هەوڵی سزادانی پارتیدابوە بە ڕێگەی دادوەری یاسایی و سەربەخۆ لە
١. تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس زەردەشت عوسمان و پێشێلکاری و قۆرخکردنی ئازادی و  هەمو ئەوانەی بێسەروشوێنکراون لە ماوەی دەسەڵاتی  ئەو پارتەدا.
٢. ڕێگیری کردنی سەرۆکی پەرلەمان و دورخسنەوەی وەزیرەکان
٣. نانبڕاوانی فەرمەنگەکان
٤. داهاتی نادیاری ساڵانی ڕابوردوی نەوت و کانزاییەکان
٥.  کارەساتی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی
٦. ڕادەستی شەنگال بە داعش
٧. ململانێکردن و کێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی نێوان باکورو خۆرئاوا بەهەمو پێوەرەکان.
٧. ناردنە دەرەوەی ئەوپارانەی بەناوی دوبنەماڵەوە لە بانکەکانی دەرەوە حەشاردراون.
٨. دەیان نمونەی وەك ئەو 50 ملیۆن دۆلارەی بەناوی حکومەتەوە لە ولاتی ترکیا وەرگیاراوەو هتد...زۆرن کەلە دروستبونی گۆڕانەوە ئاشکراکراوە.
٩ . ساختەکاری هەڵبژاردنەکان

ئامانجی پارتی شـ" لە واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی سیاسی 18ی شوبات" بەو مەبەستەنیە چیدی دزی و تاڵانی و سەروەت و سامانی هەرێم بەهەدەرنەدات و بێــ پرسی حکومەت و خەڵك ئیتفاقی سەربەخۆی بازرگانی ڕاگرێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ڕادەستکردنی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و گەرانەوەی زەویە داگیرکراوەکان و دەستبەرداربون لە کێڵگە نەوتیەکان" پارتی چاکسازی پێناکرێ چونکە ئەو چاکسازیەیی بزوتنەوەی گۆڕان دەهەوێت پارتی پێ لاواز دەبێت و دەسەڵاتی ڕەهای نامێنێت.

واژوکردنی ڕێکەوتنی سیاسی لەلایەن پارتیەوە هەوڵدانە بۆ بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕان و قۆرخکردنی هەمو ئەو سەدان پڕۆژەی هەیبوە لە سەرەتای ڕێخراوەیی تا ئێستای دەسەڵات" پارتی و یەکێتی بەداهاتی نەوت و گومرک نەبێت ناتوانن لەو دەسەلاتەدانەبن کە تا ئێستا هەیانبوە" ئەوەی پارتی مەبەستیەتی بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕانە بانگێشتکردنیەتی بۆ گۆماوی گەندەڵی  هەرچەند یاساکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێگەنادات ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وەك هەر بەرپرسێکی پارتی یان یەکێتی بیرکاتەوە بزوتنەوەی گۆڕان هێڵی سوری هەیە، لایەنەکانیتر سنوریان نیە"   گۆڕان بەبنەما سیاسیەک لەسەرەتاوە هاتوە کاردەکات پشتیوانی خەڵکی مەدەنی و ڕۆشنبیران و سیاسەت مەدارو هەمو ئەوهاوڕێیانەی پشتیوانیانکرد لە ڕێکخراوەییەوە بۆ قۆناغەکانی ترو تا گەیشتە بەشێك لەدەسەڵات. سپاسی خەك و هەمو ئەوانە دەکات لە قوڵایی ترین مەترسی و دەسەڵاتی دیکتاتۆری دو حیزب سەری هەڵدا" گۆڕان بەرنامەی سیاسی و ئامانجی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆیی هەیە کە دەیان بڕگەو سەدان تەوەر لەخۆ دەگرێ وەك ١ ـ ئاسایش ٢ـ سامانی مرۆیی ٣ـ ئامانجەنیشتمانیەکان ٤ـ ڕۆشنبیری و داهێنان ٥ـ ئامانجە دیموکراسی یەکان ٦ـ ئابوری قەڵاچۆکردنی گەندەڵی ٧ـسامانی سروشتی و دەیان و سەدان پڕۆژەی ئەم بزوتنەوەیە کەهەموان ئاگادارن لە نۆ ساڵی ڕابوردودا خراوەتە ڕوو داواکاری و پێشنیارەکانی کۆمەڵی مەدەنی پێك هاتون لە سەدان پڕۆژەو بڕگەی خزمەتگوزاری بەهەمان شێوە دەسەلاتی ئەوکات هێشتا لەژورەتاریکەکاندا حەشاریداون و گرنگی پێ نایات. بە هێزی چەك سەدان پێشێلکاری ئەنجامدراوە، هەتا مافیاگەرێتی هێزی حیزب و تاکڕەوی بونی هەبێت کاتی زۆرترمان دەوێت لەوەی خەڵك هۆشیارکرێتەوە  تا بەهزرو بیری ئایندەی گەلەکەی بزانێت چۆن بەدی دەهێندرێت ، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان مەبەستیەتی لە بەرژەوەندی خەڵکدایە و بەپێی پلاتفۆڕمی کاری یاسایی کردوە.


پارتی و یەکێتی بەجۆرێك نەخشەڕێگای حکومەت و پەرلەمانیان داڕشتوە" گەر هەمو لایەنەکان دەرچن لە حکومەت بێ هیچ کێشەیەك دەتوانن حکومەت بەرن بەریوە بەڵام ئیرادەی گەل توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە" لەماوەی 27 ساڵی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان کێشەو گرفت نەبوە بۆ حکومڕانیکردنی پارتی و یەکێتی بەڵکو بونەتە کێشە بۆ خەڵك لە هەموی کاریگەرتر! بەبرچاوی خەڵکەوە بەرهەمی کانزاهی دەردەکەن و سامانی سروشتی دەفرۆشن و باج و سەرانیەکی زۆر کە ڕۆژانەی بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەنە دەکرێ" لە هەمانکاتدا هاوڵاتیان لاوازدەبن و چینی هەژاری سەردەکەوێ"


پارتی و یەکێتی دەسەڵاتێکی وەها ڕەهادیکتاتۆری ئەنجام دەدەن ئاساییە بۆیان" نەك هەر ئەوەی لە چوارساڵی رابوردو بە گۆڕان کرا بەڵکو دەتوان گردەکەش داگیربکەن و گۆڕانیش دوربخەنەوە لە هەموو کاروبارێك تەنانەت کاری ئۆپۆزسیۆن نیشیان لێ قەدەغە دەکەن و مێدیاو ڕۆژنامەکانیشیان پێدادەخەن" هەرچەندە ئۆپۆزسیۆن بون دژایەتیکردنی حزبی دەسەڵات نییە بەتەنها"  هەموان لە واقعی ئەو دو بنەماڵە گەیشتوین کە زادەی یەكن و ئامانجیان چۆنە، من وەك خۆم کاتێك ڕەخنەم ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردوە و دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆرییان نوسیومە بونی بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو ، ئەوکات ڕەوانشاد جێگیری سکرتێری یەکێتی بوو " بەڵێ ئەوکات خراپتر لەئێستا دەسەڵاتیان هەبوو بەڵام مێدیاو گروپێکی کارا بونی نەبوو تا هەمو راستیەکان ئاشکراکات" دەبێت سپاسی هەمو ئەو هاوڕێیانە بکەین کە ئەم ئازادیە ڕەهایەی ئێستایان بەرپاکرد" گۆڕان پشتی بە نوسەری بوێربەست و دامەزرا" کێــش دەتوانێ لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڕێیانی باشتری پێبکرێ بابچن جوڵاوەیەکی نوێ دامەزرێنن و خۆیان لەو گۆمە ڕەشە مەنگە بهاوێژن"

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand