گۆڕان وەک پرۆژەیەک بۆئێستاو داهاتوو
2019-02-22 15:30:52
بەرهەم مستەفا
بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە کاری کردوە بۆ سەرخستنی پەیامێک کە خۆی لەچاکسازی سیاسی و کومەڵایەتی و ئیداریدا بینیوەتەوە ٫ ئەمەش وەک گەیشتن بەڕێگایەک کە چ خەڵکی هەرێم چ پرۆسە سیاسیەکەی بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام٫ بیرمان نەچێ لەم پێناوەشدا قوربانیەکی زۆریداوە و سڵی نەکردۆتەوە لەوەی دەستکەوتی حیزبی بزوتنەوەکە بەکوێ ئەگات چونکە لەئەساسدا تێڕوانین و دنیا بینی ئەم هێزە بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک و ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەدامەزراوەیی کردنی کۆی جومگەکانی وڵات بووە ۰ بێگومان هێزێک ئەمە تێڕوانینی بێت٫ ئەوا بێگومان دژایەتی و بەکەم سەیرکردنی هەنگاوەکانی شتێکی سەیرنیە لەلایەن ئەوانەی کەئاشیان ناگەڕێت بەم مۆدێلەی گۆڕان ٫ هەربۆیە کاتێک تێڕوانینی هێزێکی وەک بزوتنەوەی گۆران سەیرکردنێکی گشتی یەو لەو پێناو باشترکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری هەنگاو دەنێت ؛ ئەوا لەبەرژەوەندی تایبەتی و گیرفان پڕکردنی ئەو خەڵکانە نابێ کە سیاسەت وەک بازرگانی سەیرئەکەن و گەرەکیانە شەوانی سووری خۆیان بەردەوامبێ ۰ لەو ساتە وەختەی بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە لە سەردەستی لەدایک بوو تا ئەوساتەی بەشداربوو لەنێو حکومەتی هەرێم هەمیشە پاکێجەکانی بزوتنەوەکە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بووە هەربۆیە لەئێستادا گۆڕان وەک هێزێکی خاوەن پێگەو کاریگەر و یەکلاکەرەوە سەیر ئەکرێ و بەرنامەو کار و پاکێجەکانی لە ئێستاشدا سوودی لێدەبینرێ ٫ مانەوەی بزوتنەوەی گۆران لە لوتکەدا و وەک هێزێک بۆ ئێستاو داهاتوی کوردستان لەخەیاڵەوە نیە بەڵکو ڕەنگدانەوەی هەنگاوی حەکیمانە و پڕ مەسئولیەتی ئەم هێزەیە ٫٫ بەئێستاشەوە بزوتنەوەی گۆران ئامانجی پەراوێزخستنی هیچ هێزێکی ترنیە و بڕوای وایە کە قورسایی هەرهێزێک پەیوەستە بە جوڵەی سیاسی و خزمەت بەهاوڵاتیان نەک دروستکردنی خۆت لەسەر وەلانانی هیچ گروپ و لایەنێک !٫ بزوتنەوەی گۆڕان لەم پێناوەدا هەوڵەکانی خێراو جدی تر ئەکات تازووە حکومەتی هەرێم پێک بێت و چیتر ژیانی هاوڵاتیان نەکرێتە قوربانی پۆستێک ٫ چیتر ناکرێ خەڵکی ئەم هەرێمە لەدڵە راوکێدا بژی و هەندێک هێزیش لەخەمی بڕینی پۆستکدابن بە باڵای خۆیان ٫ گۆڕان پێ ی وایە کاتی ئەوەهاتووە لەئاست جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشە و خەمی خەڵکیدا هەنگاو بنێین ۰ چونکە ئەوەی گۆرانی لە لوتکەدا هێشتۆتەوە ئەم جۆرەیە لە دنیابینی٫ بۆیە دەکرێ بڵێین بزوتنەوەکە پرۆژەیەکە بۆ ئێستا و داهاتوو ۰