زمانی دایكمان بەكوێ گەیشت
2019-02-21 16:49:40
شوان ئەحمەد باپیر
ئەمرۆ لە زۆرێك لە دامەزراوەكانی ئەكادیمی، زانستگەكان، پەیمانگاكان چەندین كۆڕ، سمینار، پانێڵ هاتبوونە گرێدان لەسەر ناساندن و خستنەرووی زمانی دایك، كە لێرەدا مەبەستی سەرەكی باسكردنیانبوو لە زمانی دایك(زمانی كوردی)، هاوشێوەی ساڵانی پێشووتر بایەخی زمانی دایكیان تەنها لەم ڕۆژە كورتكردۆتەوە، بەبێ ئەوەی گۆڕانێك و دابڕانێك لەسڵانی پێشووتر جیایی كردبێتەوە، بەڵكو زمانی كوردی بەداخەوە بەرەو قۆناغی لاوازی و تاڕادەی مردنیش ملی رێگایان پێگرتۆتەبەر لەهەندێك ناوەند، بەبێ ئەوەی ئاوڕێكی خۆمخۆرانەی لێبدرێتەوەو سنورێكیشی بۆ دابنرێت، كە ئیتر بەسە بۆ بێ بەهاكردنی زمانی دایك. دەبێت لە خۆمان بپرسین زمانی كوردی لە كاتی ئێستادا لە چ پێگەیەكی بەرەو پێش وەچووندایە ئایا بەهۆی ئەم چاڵاكییانەی لەم ڕۆژەدا دەهێنە ئەنجامدان چەند هەنگاومان بڕیووە، زمانی كوردیمان بە چەند بنكەو سنتەری هەرێمایەتی و جیهانی ناساندووە.
لە پەڕاوەكانی مێژووی نوێ و هاوچەرخی گەلی كورد ئەوە تۆماركراوە، كە بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر نەتەوەكەی، ئاوەدانییەكەی، سروشتەكەی، لەپاڵیشیدا زمانەكەی جینۆسایدكراوە لەلایەن سەركردە سەردەستەكانی وەك تورك، فارس، عەرەب. هەروەها چەندین هۆكاری دەرەكیی و ناوەخۆیی ئەم دۆخەیان هێناوەتە كاییەوە، كە ئێمە ئێستا تیایدا دەگوزەرێن، ئایا ئێمە ساڵانە هەنگاوی كرداریی و پێویستمان ناوە بۆ دووبارە سەرلەنوێ زیندوكردنەوەی زمانمان بەدەم یادكردنەوەی زمانەوە دەتوانین سەركەوتنەكانمان لە بەرانبەر كەمتەرخەمییەكان، لاوازییەكانمان زاڵ بكەین، ئایا زمانی ئێمە لەكاتی ئێستادا هاوتایی كامە زمانی جیهانییە، ئایا هەر بەڕاست منیش دەتوانم هاوشێوەی كەسێكی زمان هەڵگری نەتەوەی پەشتۆنی، ئازەری، فارسی، عربی و توركی، هتد... بەڕێنووسی كوردی بتوانم بە دوای زنیاریدا بگەڕێم لە google translate ؟ وەڵامەكە بۆ خەمخۆران و زمانناسەكانی كوردی جێدەهێڵم.
لەوەبگەرێ زمانیی كوردی بەرانبەر بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لە زانستگەو پەیمانگا ناحكومییەكان كراوەتە پلە سێ و تەنانەت وانەی كوردۆلۆژیش دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بخوێندرێت لە چەند بەشێك، كە ڕەهەندەكانی ئەم پڕۆسەیە لە چەند ساڵێكی داهاتوودا دەرئەنجامە نەرێنییەكانی بەدی دەكرێن و لای نەوەكانی ئایندە زمانی دایكیان لا نا مۆ دەبێت، ئێستا لە قۆناغەكانی خوێندنگەكانی باخچەی ساوایان و بنەڕەتی زۆربەی وانەكان بە زمانی ئینگلیزییە ئێمە چۆن بتوانین بەنەوەكانمان بڵیێن زمانی دایك (زمانی كوردی) زمانی ڕەسەنی ئاخافتن و نووسینی باب و باپیرانی خاكی میسۆپۆتامییابووە.