گۆڕان لە شەڕ و ئاشتیدا
2019-02-19 13:54:14
كامەران عەلی
گۆڕان هێزێکی واقعی و جێگیر و بەرجەستەیە و سەنگ وپێگەی تایبەتی خۆی هەیە، ئەو لە دۆستایەتی و ئاشتی و ڕێکەوتندا خیانەت لەکەس ناکات و هیچ تەنازولێک لە بەرنامە و کارنامە و ئامانجەکانی خۆشی ناکات.
گۆڕان گەر وەک بەرامبەرەکانی کەڵبەی نیە بۆ گۆشتبڕین و خنجەری ژەهراوی بۆ پشت و کەمەریان!، دەتوانێ هەر بە هەنگوین بەرامبەرەکەی توشی شەکرەی مەرگ بکات.
گۆڕان زۆر بە ووردی و هۆشیاری تەواوە دانوستانی کردوە و واقعی ئێستا و پێشهات و داهاتوی کوردوستان و ناوچەکەی باش خوێندۆتەوە ئەوکات گەشتۆتە ئەو بڕیارە و گەڵاڵەی ئەو ڕێکەوتنە.
خەڵک ژیان و ئاسایشی و دادگەری و یەکسانی دەوێت و هەر ئەوەشە ئامانج و پاساوی بوونی حیزب، هەروەها گۆڕان هەموو هێلکەکانی خۆی ناخاتە سەبەتەی هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێکی تر و شەراکەتی ڕاستەقینە دەکات بە قەبارەی سەنگ و قورسایی خۆی..
هەڵسوڕاوانی گۆڕانیش زۆرباش حاڵی ئەم بار و دۆخە هەن و ڕێز لە هەموو بڕیارێکی سەرکردایەتی بزوتنەوەکەیان دەگرن و ئەخلاقی و سیاسی پابەند دەبن بە بنەماکانی ڕێکەوتنەکە و، شوێن خەڵکی بێ شوناس و بێ مۆڕاڵ و دەم بەتاڵ و بێ کارە ناکەون و، نمونەی هەڵسوڕاو گەلێکی زۆر لەسەر خۆ و ئارام و قوڵبین و دووربین و گەشبین دەبن و بە ئومێدەوە دەڕواننە ئایندەی هەرێمی کوردستان و بزوتنەوەکەیان..
گۆڕان ئاڵای دژایەتی هیچ کەس و لایەکی بەرز نەکردۆتەوە و ڕێکەوتن و دۆستایەتی هەموو کەسیشی قبوڵە، بەس نەک هاوڕێی نیوەڕێگا و خیانەتکار و دووڕوو ترسنۆک...