گۆڕان به ئۆپۆسزیۆنیه‌كه‌یه‌وه جوانه
2019-02-18 19:01:02
شێرزاد شێخانی
دوای هه‌ژده ساڵ له‌ئەزمونی حوكمڕانی جووت حیزبی هاوپه‌یمانی ( پارتی ویه‌كێتی) و، به‌هۆی جیاوازی بیروبۆچون و ئه‌دای سیاسی ئه‌مدو حزبه ، پرۆسه‌ی سیاسی بەتایبەتیش ئیداره‌دانی هه‌رێم شكستی هێنا. هه‌ر له‌سه‌رەتاوە ئه‌زمونه‌كه به فیفتی فیفتی ده‌ستی پێكردو ، به‌شه‌ڕی ناوخۆوە گوزه‌ری كرد‌و، دواتریش به راگه‌یاندنی رێكه‌وتنی ستراتیژی كۆتاییهات، ئەمەش خۆی لەخۆیدا نیشانەی شکستی ئەزمونەکە بو. هه‌ردو حزب فەشەلیان هێنا لەیه‌كخستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌تیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆ، نەیانتوانی ئەم هێزانە بكه‌نه هێزێكی نیشتمانی پارێزه‌ری نیشتمان. سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵیو ده‌ركه‌وتنی روحییه‌تی حزبایه‌تی ته‌سكو پشتگوێخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میلله‌تیش ، ئه‌زمونه‌كه‌ی زیاتر به‌رەو هه‌ڵدێر برد.
لێره‌دا وه‌ك زه‌رووره‌تێكی مێژوویی، پرۆسەی سیاسی پێویستی بە هێزێكی ئه‌لته‌رناتیفی تازه بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روحییه‌تی شۆڕشگێڕی وكوردایه‌تی بۆ ناو کایەی سیاسی ، ئه‌وه بو له‌سه‌رده‌می بێئومیدی میللەتدا ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته مه‌یدانه‌كه به‌سه‌ركردایه‌تی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه یه‌كیك بو له‌پاكترین كاریزما سیاسیه‌كانی كوردستان. له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیشدا بزوتنەوەکە توانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ده‌وری خۆی كۆ بکاته‌وه‌و ، له‌یه‌كەم تاقیكردنه‌وه‌دا چاره‌كی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنا. له‌گه‌ڵ چونی بزوتنه‌وه‌كه‌ش بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مانو بونی بەهێزێکی ئۆپۆسزیۆنی کاریگەر، توانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌و مێژوویی له‌كایه‌ی سیاسی کوردستاندا بێنێته‌دی ، هه‌ر به‌و ئه‌دایه‌شەوه توانی بۆ خولی داهاتوش هه‌مان ژماره‌ی كورسیه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر بكاته‌وه . به‌ڵام ..
له‌گه‌ڵ هەڵکشانی سیاسەتە دیكتاتۆرییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه خۆی له‌داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مان وشار به‌ده‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی و ده‌ركردنی چوار وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان نواند، دواتریش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه گۆڕان یه‌كێك بو له‌زه‌ره‌رمه‌ندترین لایه‌نی سیاسی له‌م رەفتارە دیكتاتۆریانه‌ی پارتی ودوور خستنەوەیان لەپرۆسەی سیاسی‌دا ، به‌ڵام سەرکردایەتی گۆڕان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی بەهێزی نه‌بو به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیجرائاتە تاكڕه‌وییانه‌ی پارتی ، ته‌نها ئه‌وه‌ی پێكرا ، ژوورێک لە نوسینگەی پەرلەمان لەسلێمانی چۆل بکات بۆ دەوامی رۆژانەی سەرۆکی پەرلەمان و ، گێڕانەوەی وەزیرە دەرکراوەکانیش بۆ مەکۆی سەرەکی حزبەکەیان ! .
به‌پێی ئاماره‌كانی هەردوو هەڵبژاردنه‌كانی دوای دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ریان له‌هه‌ولێر هه‌بوە ، ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌ڵسوڕاو ئه‌ندام ولایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه پێکدەهێنن ، بچووكترین هه‌ڵوێست كه ده‌بوایە سه‌ركردایه‌تی گۆڕان بیگرێتەبەر له‌به‌رامبه‌ر داخستنی په‌رله‌مان وده‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانیش ، ئه‌وه بو كه گۆڕان لانیكه‌م بیست هه‌زار له ئه‌ندامو لایەنگرانی خۆی بڕژاندایه سەر شەقام و، لەبەر دەرکی پەرلەمان خۆپیشاندانێكی گەورەی سازبكردایه بەبەرچاوی هه‌موو دونیاوە ئیدانەی ئەم کارەی بکردایە . به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌كردو بێده‌نگبون . له‌بری شه‌ڕی گه‌وره‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، كه‌وته شه‌ڕێكی سەخت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی وچۆنیه‌تی ده‌ركردنی ئەم پۆستە لەدەست یه‌كێتی!.له‌قه‌یرانی داراییشدا،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران هاتنه سه‌رشه‌قامو چه‌ند مانگێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌وه‌شدا گۆڕان بێهه‌ڵوێست بو. ئه‌م بێده‌نگی وترسنۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وایكرد له‌دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ونوێنه‌رانی عیراقدا گه‌وره‌ترین سزا بدرێت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نیوه‌ی كورسییه‌كانی لەدەستچوو. ئه‌و حزبه‌ی ساڵانێك سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی ئۆپۆسزیۆنی كرد ، نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت به‌قه‌ده‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامیش خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێ کە ئەو تاكه حزب بو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی رێزیان لێگرت وسزایان نه‌دا .
تێناگه‌م بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کە بەحیساب بەفۆرمێکی تازەو مۆدێرنانەوە هاتە مەیدان، بەڵام وه‌ك هه‌ر حزبێکی ته‌قلیدی ئه‌م هه‌رێمه مامەڵە لەگەل رووداوەکاندا ئەکاتو، به‌عەقڵێكی كراوه‌تر واقیعە تاڵەکەی ئه‌مرۆ هه‌ڵناسه‌نگێنێ؟ وه‌ك هه‌ر حزبێكی كلاسیكی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و هه‌ندێ پۆست و پایه‌ی بێبایه‌خ له‌ده‌سه‌ڵات، هه‌مو مه‌بادیئه‌كانی خۆی ئه‌خاته ژێر پێی هەندێک لەهەڵسوڕاوەکانیەوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایە كه زۆرجار ئه‌بیستین ئەڵێن گۆڕان حزبی ده‌نگدەره ، به‌ڵام سه‌رباری ئەو سزا قوڕسه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی كه‌چی ئێستا بەبێ دوو دڵیش ده‌ست ئه‌خاته ناو ده‌ستی حزبێكه‌وه كه سه‌رۆكی په‌رلەمانه‌كه‌ی ده‌ركردو وه‌زیره‌كانیشی شاربه‌ده‌ر كرد !. نازانم سەرکردایەتی گۆڕان چ زه‌مانه‌تێکیان وه‌رگرتوه كه‌وا جارێكتر هەمان چاره‌نوسی پێشووتریان دوباره نه‌بێته‌وه ، به‌تایبه‌تش کە پارتی وەک حزبێکی دیکتاتۆر هیچ کات حیساب بۆ دیموكراسییه‌ت وئەخلاقی سیاسیش ناكات.
زۆر له‌مێژەوە وتراوه ئه‌وه‌ی له‌پارتی نزیكبێته‌وه به ئاگره‌كه‌یەوە ئه‌سوتێ ، ئه‌و نزیكبونه‌وه‌ی ئێستای گۆڕانیش خۆكوشتنی سیاسی و سوتاندنی خودە ، ئه‌گینا با ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆڕان پۆستی نه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و بگره سه‌رۆكی هه‌رێمیش وه‌ربگرێ ، نه‌ك چوار وه‌زاره‌ت و وه‌زارتێكی سیادیش وه‌ربگرێ ، چی له‌وه‌زعه‌كه‌ی ئه‌گۆڕێ ؟ خۆ پێشتریش پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانو چوار وه‌زیر و وه‌زیرێكی سیادیشی هه‌بو ، به‌ڵام چی پێكرا بۆ به‌رگرتن لەسیاسەتە دوژمنکارییەکانی پارتییەوە ؟.
گۆڕان له‌سه‌رەتای دروستبونیه‌وه كلتوورێكی جوانی ئۆپۆسزیۆن بونی هێنایه ناو كایه‌ی سیاسییەوە، ته‌نانه‌ت فییكه لێدانه‌كه‌شیان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان دیمەنێكی جوان و ده‌ربڕی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر بو ، ئێستا هه‌م ئه‌بێ له‌ناو پەرله‌ماندا موجامه‌له‌ی پارتی بكات ، هه‌م لە حكومه‌تیشدا ببێته جانتاهەڵگری سه‌رۆكه‌کەی ، ئه‌گینا به‌چ عه‌قڵێك سیاسه‌تمه‌دارانی گۆڕان ته‌سه‌وڕی ئه‌وه ئه‌که‌ن ، پارتی به 45 كورسی و هه‌ردوو پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تو سه‌رۆكی هه‌رێمیش بچێتە ژێرباری پرۆژەکانی چاکسازی و، رێگا بە گۆڕان وحزبه‌كانی تریش بدات بێنه مه‌یدان و ئه‌م وه‌زعه كاولكارییه‌ی هه‌رێم چاك بكه‌نەوه؟.
با چاوه‌ڕوان بین بزانین ئایا گۆڕان ئەتوانێ ئه‌م وه‌زعه نالەبارەی پرۆسەی سیاسی لەکوردستاندا بە رێکەوتنێکی لەگەل پارتیدا بگۆڕێ ، یان له‌موحەسەڵەدا چارەنوسی ئەویش وەک هەر حزبێکی تەقلیدی خولانەوە ئەبێت لەناو بازنەی تەسکی پارتیدا!!..با چاوەڕێ بین ..