Draw Media

پەکەکە و گیراوانی بادینان !

پەکەکە و گیراوانی بادینان !

2019-02-15 10:44:12


دڵشاد ئەنوەر
.
زۆربەی ئەوانەی لە بادینان دەستگیرکراون لایەنگری پەکەکەن ، یاخود کادیر و نزیکی پەکەکەن ، هەندێکیشیان خەڵکی سەربەخۆ و ئازادیخوازن.
ئەسڵەن، پاساوی پارتی بۆ هێشتنەوەی دەستگیرکراوەکان لە زیندان دا ئەوەیە، گوایە خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ پلانێکی گەورەتر بووە و هەوڵدراوە بۆ دهۆکیش بگوێزرێتەوە.
واتە بەهەموو پێوەرەکان ، زیندانیەکان گەر بەشێکیان باجی بوێری و دلێری و ئازایەتی و وەستانەوە بەڕووی ستەم دا بدەن، ئەوا بەشێکی تریان باجی نزیکایەتی یاخود ئینتیمابوون بۆ پەکەکە دەدەن.
سەیر لەوێدایە، هەرچی خەڵکی ئازادیخواز و سەربەخۆ هەیە هاتونەتە خەت و داوای ئازاد کردنی گیراوەکان دەکەن ، کەچی ئەم هێزە بێدەنگی هەڵبژاردووە!
کاتێک لە سلێمانی بارەگاکانی تەڤگەر دادەخرێ ، پەرلەمانتاری گۆڕان دەرواتە نێو بارەگا گەمارۆ دراوەکانیان و هەڵوێست دەنوێنن، کاتێک لایەنگرانیان لە بادینان دەگیرێت ، پەرلەمانتارانی گۆران دەچنە زیندان بۆ لایان و داوای ئازاد کردنیان دەکەن .
پرسیاری من ئەوەیە، ئەم هێزە یاخود تەڤگەر بۆبچوکترین شت ، هەفتا بۆ هەشتا کەسێک دێنێتە سەر جادە ، ئەی ئێستا کوان ؟
پەکەکە یاخود تەڤگەر خۆی پەرلەمانتاری لەبەغدا هەیە، لایەنگرەکانیان دەنگیان پێداوە تا نوێنەرایەتی راستەقینەیان بکات، ئەی لەکاتێکدا پەرلەمانتاری لایەنی تر لەسەریان دێتە جواب، ئەی نوێنەری خۆیان لە کوێ یە ؟ 
ئەی بۆ لە رێگەی پەرلەمانی عێراقەوە واژۆ کۆ ناکاتەوە و داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراق بکات لەبەرانبەر دەستگیرکردنی ژمارەیەک کوردی باشور ، کە داوای چونە دەرەەەی هێزی وڵاتێکی بێگانەیان کردووە ؟
ئەی کوا خۆ تەنها پەرلەمانتارەکەیان پێش بوونی بە پەرلەمانتار ، شەو و رۆژ لەسەر جادە دەیقیژاند ، ئەی ئێستا کە کاتی هاتنە دەنگیەتی ، لە کوێ یە ؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand