Draw Media

شەھیدانی حەفتاو چواری حزبی شيوعیمان لەھەولێر جاش و لە سلیمانی باش!

شەھیدانی حەفتاو چواری حزبی شيوعیمان لەھەولێر جاش و لە سلیمانی باش!

2019-02-14 12:47:30


ئەبو کاروان
گەر بەمیژووی تێکۆشانی حزبەکان و سە رجەم لایەنەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا بچینەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لەشاخ ھێزی پێشمەرگەیان بووە، دەبێنرێ لەپاڵ ھەموو سەروەرییەکانیاندا چەندین ڕووداوی شە ڕی یەکتر کۆژی بوونەتەوە کە زیانی بەحزبەکان و بزوتنەوەکەمان و خۆدی ئە ندامان و پیشمەرگەی لایەنەکان کەوتووە، یەکێک لەڕووداوەکان شەڕی پارتی و حزبی شیوعی بووە لەساڵەکانی ١٩٧٣-١٩٧٤ کە لەو شەڕانەدا بەشێک لە کادر و پێشمەرگە بوونەتە قوربانی ئەو شەڕە نەگریسە کە لیرەدا کاتی باسکردنی ھۆکارەکانی نییە. ئەو ڕووداوانە لەساڵانی پێشترو دواتر دووبارەو سێ بارەبوونە تەوەو قوربانییەکانیان وەکو شەھید لەوەزارەتی شەھیدان تۆمار کراون، ئەوەش مافی ئاسایی خانەوادەکانییانە چونکە گەر ھەڵەی سیاسیش کرابێت ئەوا ھەڵەی نێو حزبە سیاسییەکانی بزووتنەوەکەمانە نەوەک ئەو کادرو پێشمەرگانەی کەشەھید بوونە ، بۆیە ناکریت و ڕەوا نییە کەخانەوادەی شەھێدانی حزبی شێوعی لە سنووری پاریزگای ھە ولێر و دھۆک مەحروم بکرین لە مافەکانیان .
دیارە لێرەدا دەمەوی بەڕوون و ڕاشکاویی ڕایگەینم کە چۆن لەسنووری گەرمیانەوە تاکو قەڵادزی خانەوادەی ئەو شەھیدانە ھەموو مافەکانیان دابینکرا، ئەویش بەم شیوەییە :-
لە ڕۆژی ٢٠٠٠/٤/٤ سە ردانی یادی به خێر بە ڕیز مام جلال-م کرد، جگە لەچەند پرسێکی تر داوای مافی شەھیدانی حەفتاکانم لێکردو لەوەڵامدا وتی ( پارتی قبوڵ ناکات) منیش ڕاستەخۆ پێموت 'بەشێکی زۆری شەھیدانی پارتی کەلەوە زارەت تۆمارکراون شە ھیدی شەڕی براکوژین و ئیتر بۆچی قبوڵناکەن؟' ، ئینجا پێموت' مام تائیستا لەھەرێمی کوردستان دوو حکومەت، دوو ئیدارە ھەیە و ئێوە لێرە بڕیار بدەن و لە ھەولیرێش لەگەل پارتی قسە دەکەین'. پاشان وەڵامێکی کورتمی دایەوە، منیش پێموت 'مام بۆچی شەھیدانی شەست و شەش شەھیدن و ئەوانەی حزبی شیوعی شە ھید نەبن؟' لە وەڵامدا بە سکرتیرەکەی وت پارچەیەک وەرەقەیەکم بۆ بێنن و ھەموویان بكرينە شەھید و مافەکانیان پێبدرێت مادام ابوکاروان ئە وندە ڕاستگۆ و جەریئە. دەقی نوسراوەکەی مام بۆ دەزگای شەھیدان لەخوارەوە بڵاودە کە ممە وە. 
لە کۆتاییداو لە ساڵیادی ڕۆژی شەھیدی شیوعیدا داوا لە سە رۆکی ئە نجومو نی وە زیران و پارتی دیموکراتی کوردستان ده كه م بریار بدە ن بۆ گیڕانە وە ی مافی خانە وادە ی ئە و شەھیدانە و چێتر بەردەوام نەبن بەرانبە ر ئەو غەدرەی لە خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکرێت و بۆچی دە بێت سەرجەم شەھیدانی برا کۆژی پارتی شە ھیدبن و ئەوانەی حزبی شیوعی شەھیدنەبن!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand