نێچیرڤان بارزانی و گیراوه‌كانی دهۆك
2019-02-13 07:46:54
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
تا ئێستا به‌شێك له گیراوه‌كانی دهۆك ، ئه‌وانه‌ی به گژ سته‌مكاری توركیادا چوونه‌وه ئازاد نه‌كراون ، ئازاد نه‌كردنی ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی بۆ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك مایه‌ی عه‌یبه‌و كێماسی بێت ، بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كێماسیه ، سه‌رۆكی حكومه‌ت كه به پێی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت كه‌می ماوه تا ئه‌و شوێنه به جێبهێڵێت ، گه‌رچی ره‌نگه پۆستێكی باڵاتر وه‌ربگرێت ،له كۆتای ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا گرتنی كۆمه‌ڵێك ئازادیخواز‌و چالاكوان بۆ ئه‌و نابێته مێژویه‌كی باش .
هه‌واڵ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئازایخوازانی دهۆك له بری ئازادكردن ببرێن بۆ دێره‌لوك بۆ دادگای كردن جۆرێكه له ناشرینكردنی دادگا‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له كوردستان و له‌مه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ناكرێت بێده‌نگ بێت ، له كاتێكا ئه‌وانه‌ی گیراون هیچ تاوانێكی نیشتمانیان نه‌كردووه‌و داوای ئازادكردنی نیشتمانیان كردووه ده‌بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره خه‌ڵاتكرابان .
پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆر له نوسه‌ر، رۆژنامه‌وان ، خه‌ڵكانی ئازادیخواز به به‌یاننامه‌یه‌ك داوای ئازادكردنی ئه‌و گیراوانه‌یان كرد، ده‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت له گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وانی به‌ردابا ، لانی كه‌م بۆ رێزگرتن له وشه‌و قه‌ڵه‌م و ئازادی ، ئێستاش باشتره به‌ر له‌وه‌ی حكومه‌ت چێبێت ئه‌و كاره بكات و ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه به بڕیارێك ئازاد بكات .
له راستیدا له كوردستان و دهۆك و بادینان به تایبه‌ت ، رای گشتی به ئاسانی دروست نابێت و له‌مپه‌ری زۆرله‌به‌رده‌م دروستبوونیدا هه‌یه ، ده‌نا ده‌بوو ئیستا له ژێر فشاری رای گشتیدا ئه‌وان ئازاد كرابان ، به باوه‌ڕی من زه‌مینه ره‌خساندن بۆ دروستبوونی رای گشتی ده‌بێته روویه‌كی دیموكراسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی .
ده‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات و هه‌نگاوه‌كانی له رابردودا زۆر پشتگیری رای گشتی و ئازادیخوازانی كردبا به‌مه‌ش ئه‌و به جۆرێكی تر ده‌چووه دیرۆكه‌وه .
ناكرێت سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌وه رازی بێت له به‌ر خاتری وڵاتێكی داگیركه‌ر هاوڵاتیه‌كانی بكرێنه زیندانه‌وه‌و ئازار بدرێن ،ئاخۆ كاتی ئه‌وه نیه چیرۆكی شالیت سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كه به بیر نێچیرڤان بارزانی بێنینه‌وه ، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له پێناویدا هه‌موو شتێكی كرد له كاتێكا ئه‌و سه‌رباز بوو ، ئایه توركیا رێگه به‌وه ده‌دا دوو هاوڵاتی تورك له‌سه‌ر ناڕه‌زای ده‌ربڕین له هه‌ولێر بگیرێن.