Draw Media

عێراق گۆڕەپانی ململانێیەکی نوێ لەنێوان ئەمریکاو ئێراندا 

عێراق گۆڕەپانی ململانێیەکی نوێ لەنێوان ئەمریکاو ئێراندا 

2019-02-09 11:19:34


پشتیوان جەمال

لەدوای  ڕوخانی  ڕژیمی بەعس  لەساڵی ۲۰۰۳ لەعیڕاق، هەریەک لەدەوڵەتەکانی ئەمریکا و  ئێران هەوڵیانداوە، هەژموونی خۆیان لەڕێگای وەکیلەکانیانەوە بسەپێنن، هەمیشە هەوڵیانداوە لە ڕێگای حکومەت و پەرلەمانەکەیەوە  زۆرترین مەرامەکانیان بپێکن ،ئێران لەڕێگای ئەو کارەکتەرە شیعە مەزهەبیانەی لەکاتی شەری عێراق  ئێران ، لەلای خۆی داڵدەی دابوون و پەروەردەی کردبوون توانی لەسێکتەرە گرنگە کانی دەسەڵاتدا دایان بنێت ، ئەمریکاش  وەک زل هێزێک  توانی کەم تازۆر بەشێک لەکارکتەرە شیعە میان ڕەوەکان  بکاتە  وەسیلەی جێبە جێکردنی خواستەکانی ،بەڵام ئەوەی وایکردکە  هەژموونی ئێران لە ئەمریکا زیاتر بێت ،هەر زوو گروپە چەکدارییە  شیعە مەزهبییە  توندڕەوەکان پەرەیان  پێدرا  لە لایەن سەرکردە  شیعەکانی سه ر بە ئێران ، وە لەدوای  هاتنی داعش  بۆ عێراق  لەساڵی  ۲۰۱٤  سەرکردە شیعەکان توانیان هەموو  ئەم  گروپانە لەژێر چەتری حەشدی شەعبی دا کۆ بکەنەوە  و کرا بەسوپایەکی گەورە ی سەدو پەنجا هەزار کەسی ،کە لە لایەن  ئێران و کەسایەتییە  شیعەکانی  عێراق سەرپەریشتی  دەکرێن ،هەرچەندە  ئەمریکا و ئێران  یەک بڕیار بوون  لەسەر ئەوەی کە شیعە حوکمداری عێراق بێت ، بەڵام  لەناو شیعە دا  کامە ڕەوتی شیعە بێت ،میانڕەوەکانی  نزیک  لە ئەمریکا ، یان توندڕەوەکانی  نزیک  لە ئێران ؟  ئامانجی هەردوکیشان لەحکومدارکردنی شیعە لەعێڕاق ئەوەبوو کە  كەنداوی  عەرەبی حساب  بۆ هەردووکیان  بکات ، ئەوەی ئەم دوو بەرەیە وەک وەکیل دەیانکرد ،تیادا  بەرەی  ئێران  سەرکەوتوو  بو  بەتایبەت  لەدوای کشانەوەی  هێزەکانی  ئەمریکا  لە عیراق  لەساڵی  ۲۰۱۱ دەستی  بەرەی  ئێرانی  زیاتر  ئاوەڵاکرد  لە  دژایەتی کردنی بەرەی ئەمریکا ، بەجۆرێک  تاساڵی  ۲۰۱٨ و۲۰۱۹ ە  لێدوانی بەرپرسانی  ئێران  بەجۆرێکە  کەبەئاشکرا هەڕەشە لەسیاسەتی  ئەمریکا دەکەن لەعێڕاق ،تەنانە ت لەسەر دانێکی  بۆ  عێراق  جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوەی  ئێران وتی : ئەمریكا نابێت دەستێوەردانی  ئێران  و عێراق  بکات قبوڵی  ناکەین  بەهەموو شێوەیەک  دژی  بێهێزکردن یاخود هەڵوەشاندنەوەی حەشدی  شەعبین ، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی۷/۹/۲۰۱۸ ی بەصڕە وسوتاندنی سەفاڕەتی ئێران ،بەر پرسانی  ئێران  بەدەستی  ئەمریکایان  زانی و تۆمەتباریان  کردن . لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی  بەپرسانی حەشدی شەعبی بەزمانێکی هەڕەشە ئامێز پەیام بە ئەمریکا دەدەن  و  پێیان  وایە  بەرەیەکی ئیسلامی شیعە  دروست بووە و بە هەموو  شێوەیەک  هەژموونی ئەمریکا ڕەت دە کە نەوە و ،بەداگیر کارو  توند ڕەوی  دەزانن ، ئەم دەستوەردانەی  ئێران ، ئەمریکای  نیگەران  کردووە  بۆیە لەدوای  بڕیارەکەی  تڕەمپ  بۆ کشانەوەی  هێزە کانیان لە سوریا ،بە بڕیارێک  ئەم هێزا نە هێنرا نەوە عێراق و جێگیر کران  وەک پەرچە کردارێک  بەرامبەر بە ئێران ، کار دانەوەی دوای ئەوەش  لەدواین سەردانی مایك  پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی  ئەمریكا  بۆ  عێراق  سەرۆك  وەزیرانی  لەوە ئاگاداركردۆتەوە  كەئیسرائیل  بەنیازە  هێرش  بكاتە  سەر ئەو گروپە چەكدارییانەی  حەشدی  شەعبی  كەهاوكاری سەربازی  ئێران  دەگەیەنن  بەسوریاو بەو  هۆیانە شەوە ئیسرائیل  بەتەواوەتی نیگەران  بووە ، لەبەرامبەردا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هۆشداری ئەوەی داوە كە  ئەگەر  ئیسرائیل  هێر شبكات ، ئەوامەترسی گەورە لە سەر ناوچەكە دروست دەبێت ، لە کابینەی عادل عبدالمھدی ئەمریکایە کان کاریان بۆ دورخستنەوەی دەستی ئیران  لەعیڕاق کردوە  کەئەمەش  پڕۆسەیەکی ئاسان  نیە لەبەردەم ئەمریکیەکان ، لە ھەنگاوی یەکەمیان ئەمرکیەکان سەر کەو توو بوون  لە ھەلبژارد ندا و خۆپیشاندانی بەسرە دژی  ئیران  لەڕابردوو دا ئەمریکا تیدا سەرکەوتوو بوو کە بە ئێرانی  ووت شەقامی عیراقی لەلایەن گروپە شیعەمیان ڕەوەکان و بەشێکی نفوزی سونە بەئاماژەکانی ئێمە دە جوڵێن ، ئەوەی لە ئیستادا ئەمریکا بۆی گەڕاوەتەوە عیراق  لە ژێر ناو نیشانی بنەبڕکردنی داعش ،تەنها بیانویەكەو بەڵکو بۆ  تەصفیه  کردنی حەشدی شەعبیەو کەم کردنەوەی هەژمونی  ئێرانە  لە  عێڕاق ،ئەمەش کارێکی ئاسان  نابێت  و  عێراق  دەکەوێتەوە  دۆخێکی  هاوشێوەی  سوریا ،لاسامح الله.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand