بون و نه‌بونی حكومه‌ت به‌من چش !
2019-02-07 15:21:33
شێرزاد شێخانی
له‌وه‌ته‌ی حزبه شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان له‌دوای راپه‌رینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 دابه‌زینه ناو شاره‌كان و، شێوازێكی سه‌قه‌تی حوكمڕانیان له‌كوردستاندا په‌یڕه‌وكرد كه سیمای سه‌ره‌كی قووڵكردنه‌وه‌ی ململانێیه ته‌قلیدیه‌كانی لێكه‌وته‌وه تا سنوری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی قێزه‌ونی ناوخۆوه ، به‌درێژایی ئه‌و بیست‌و حه‌وت ساڵه‌ی حوكمڕانیه‌كه‌یان هه‌رچی به‌های ئه‌خلاقی جوانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و مۆڕاڵی سیاسی هه‌یه له‌ناویان برد‌و، كلتوورێكی ناشرینی حوكمڕانییان پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌یان كرد.
بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕایه‌تی حزبایه‌تی وبه‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ییان گۆڕی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌و تاكه‌كه‌سی!. جاشایه‌تی و خزمه‌تكاری ئه‌جیندای بێگانه‌و داگییركه‌رانی كوردستان، كه‌وته پێش قوربانیدانی پێشمه‌رگه ! له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا چینێكی تازه‌ی ناشۆڕشگێڕو به‌رژه‌وه‌ندخوازو تا سه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵ ، شوێنی چیینه خه‌باتگێڕه‌كه‌ی شاخی گرته‌وه !. به‌مه‌ش به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ورده ورده به‌ره‌و داڕوخان رۆشت . له‌نه‌تیجه‌شدا بینیمان ئه‌و حزبانه‌ی له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا كاریان بۆ رزگاری و ئازادی میلله‌ته‌كه‌یان ئه‌كرد ، زۆر دڕندانه‌تر له‌رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشتر كه‌وتنه وێزه‌ی میلله‌ته‌كه‌یان و هه‌مو دروشمه جوانه‌كانی شۆڕشی رزگاریخوازی میلله‌ته‌كه‌یان له‌بن پێی خۆیان ناو ، سیسته‌مێكی دیكتاتۆرییانه‌ی كوردیان به‌سه‌ر میلله‌ته‌دا سه‌پاند .
زۆرجار ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردی چه‌ند هه‌نگاوێكیش پێش رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشتریش كه‌وتون، بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری سه‌دام سه‌رباری سروشتی شوفێنیزم و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كه‌ی ، به‌ڵام تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش بێ‌ویژدان نه‌بو ده‌ست بۆ قووتی خه‌ڵكی كوردستان به‌رێ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی سه‌رباری دزین و تاڵانكردنی سامانی میلله‌ته‌مان ، سڵی له‌وه‌ش نه‌كرده‌وه ده‌ست بۆ قووتی مناڵی كورد ببات و سێ به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان لووش بكات !.
به‌درێژایی هه‌شت كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی بیستوحه‌وت ساڵدا، ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆمان نه‌بینی كێشه ژیاریه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكات ، به‌تایبه‌تیش كێشه خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو كاره‌باو ئاو‌و رێگاوبان و ته‌ندروستی وكشتوكاڵ وهتد. له‌وڵاتێكی نه‌وتفرۆشدا، حكومه‌ت ناتوانێ ته‌نها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سپی بۆ ماڵی هاوڵاتیانی ناوچه شاخاوییه‌كان دابینبكات ، به‌ناچارییه‌وه ده‌ست بۆ سامانی دارستان ئه‌به‌ن بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه ، ئه‌مه‌ش كاره‌ساته به‌سه‌ر ژیینگه‌وه . له‌هه‌رێمێكدا كه پێش حه‌فتا ساڵ نیوه‌ی خۆراكی عیراقی له‌گه‌نم و جۆی ناوچه‌ی قه‌راجی هه‌ولێره‌وه دابینده‌كرا، ئێستا وایلێهاتوه گه‌نم و جۆ‌كه‌ی له ده‌ره‌وه به دراوی قوڕس ئه‌كڕێ ، ته‌ماته‌و كه‌ره‌وزو په‌تاته‌و هه‌نارو سێوه‌كه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ئه‌كات .
له‌م كه‌ینو به‌ینه‌دا حزبه فاشیله‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دێن باسی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێممان بۆ ئه‌كه‌ن. هه‌ندێكیان فرمێسكی تمیساحاویشمان بۆ ئه‌ڕێژن گو‌ایه دواكه‌وتنی حكومه‌ت زه‌ره‌ره به به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ئه‌گه‌یه‌نێ ، من نازانم حكومه‌ت تا ئێستا چ خێرێكی بۆ میلله‌ت هه‌بوه، هه‌تا پێشكه‌وتن ودواكه‌وتنی په‌یوه‌ست بێت به به‌رژوه‌ندی خه‌ڵكه‌وه ؟! .
ئێستاش به‌م هه‌مو سامانی ژێرخاك و سه‌رخاكی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌نێرێ ، حكومه‌ته بنكه فراوانه‌كه‌مان ئه‌بێ ده‌سته‌سڕ رابخات له‌به‌ر ده‌ركی مزگه‌وته‌كانه‌وه بۆ كڕینی به‌نزێنی سه‌رۆكه‌كه‌یان !. ئه‌وان په‌له‌ی پۆست‌و ئیمتیازه‌كانی خۆیانن ، نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌یان ، كه هیچ سوودو قازانجێكی له‌هه‌ر هه‌شت كابینه‌كه‌ی پێشتردا نه‌بینیوه ، تا بگاته سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه .
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌وێ بپرسم ، ئاخۆ جیاوازی نێچیرڤان بارزانی ومه‌سرور بارزانی له‌چیدایه كه هه‌ردوكیان كوڕی یه‌ك بنه‌ماڵه‌و په‌روه‌رده‌ی یه‌ك حزب و خاوه‌ن یه‌ك به‌رنامه‌ی وێرانكاری هه‌رێمه‌كه‌یانن ؟؟!!. ئه‌م جێگۆڕكێیه‌ی نێچیرڤان و مه‌سرور په‌یوه‌ندی به ململانێی ناوخۆیی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌یانه‌وه نیه، ئیدی ئه‌بێ چی هه‌بێ ببێته مایه‌ی دڵخۆشی میلله‌ت ئه‌گه‌ر زووتر مه‌سرور ببێت به سه‌رۆكی حكومه‌ت و نێچیرڤانیش ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سعود بارزانیش ببێته مه‌رجه‌عی باڵا‌و مورشیدی ئه‌علای جه‌مهوری كوردستان ؟؟!!! .
عه‌یب نه‌بێ به ژنه دۆمه‌كه‌یان وت " دموچاوت ره‌شه " . ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی " سه‌رم بخوا هه‌ر ئه‌مه‌م هه‌یه " ؟؟!!!.