Draw Media

ئەمریکا، لە باشترین داگیرکەرە خەراپەکانە

ئەمریکا، لە باشترین داگیرکەرە خەراپەکانە

2019-02-07 12:34:46


خالید هەرکی                

  بەلێ باشترین داگیرکەری خەراپ چونکە دەستەواژەی داگیرکەر خۆی پێناسەی خۆیەتی، خەسلەتی خەراپیش سەرباریەتی، بەلام کاتێک دەلێین باشترین واتە کەم زیانترین داگیرکەر. ئەم بروایە لە ئەزمونی داگیرکاری ولاتە زلهێزەکانەوە سەرچاوەی گرتوە.
لە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکیدا بریاری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەدن، واتە رەتکردنەوەی بڕیارەکەی ترامپ کە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا دابوی،  ئەم بریارە بەپێی ئەزمونی رابردوی چەندین سالەی هێزەکانی ئەمریکابێ بریارێکی چاوەڕوان کراو بو چونکە لەوەتەی سوپای ئەمریکا بەشداریی لە شەڕەکانی دەرەوەی سنورەکانی کردوە دوای تەواو بونی ئەو شەڕانە وا بە سوکو ئاسانی ئەوێ جێ نەهێشتوە، چونکە سەرەتا پاساوی بەشداری ئەمریکا لەو شەڕانە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بوە بۆیە کۆنگرێس پشتگیری لە وبەشداریانە کردوە، ئەگەر بگەڕێنیەوە بۆ هەندیک لەو روداوانە بەنمونە، لە جەنگی دوەمی جیهانی کاتێک ئەمریکا لەدوا ساڵەکانی جەنگ بەشداری دەکا، لە کاتی تەواو بونی جەنگ ئەمریکا هێزەکانی لە ئەوروپا ناکێشێتەوە تا ئەوکاتەی یەکێتی سۆڤیەت دەروخێ، تەنانەت ئێستاش لە  شاری هایدلبێرگی ئەلمانی هەندێ بنکەی ئەمریکی ماون گوایە بۆ ئەوەی ئەلمانیا جارێکیتر نەگەڕیتەوە سەرەڕۆییەکانی بەلام لە راستیدا لەبەر ترسی یەکێتی سۆڤیەت یا روسیایە، لە کاتێا هاوپەیمانی بوە لەو جەنگە بەلام ترسی مەزنی دوای جەنگی دوەمی جیهانی تەنها یەکێتی سۆڤیەت بو، هەروەها لە سالەکانی شەست و حەفتاکانی سەدەی رابردو لە جەنگی ناوچەی هیندی چینی لە کۆریاو ڤیتنام و لاوس وکەمبۆدیا دوای یەکلایی بونەوەی ئەو جەنگە، ئەمریکا هێزەکانی خۆی نەکێشاوەتەوە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی کە بەو هۆیەوە بەشداریی تێدا دەکا لەوێی هێشتونەتەوە، دیسان لە شەری کەنداوو داگیرکاری کوێت لەلایەن ئێراقەوە پاش دەرکردنی سەدام لە کوێت و دواتر لە ٢٠٠٣ لەناو بردنی رژێمەکە هەمیسان ئەمریکا نەهاتوە بە تەواوەتی بارگەی تێكنێ بەلکو هێزی زیاتری ناردوەو لە ئێراقیش ماوەتەوە، ئێستاش لە شەڕی (القاعیدەو داعشدا) لە سوریا بەشداریەکی کارای بەناوی هاوپەیمانی هەبوە هەرچەندە بریاریش دەدا داعش بە تەواوەتی لە ناوچوە یا بەرەو لەناوچون دەچێ، ئەقل برواناکا ئەمریکا بەرنامەی بە ئەنجام گەیشتبێ کاری بەو ناوچەیە نەمابێ، دانوستان بە هەرچیەک بگەن بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە بە کۆتایی ناگەن، پرس لەسەر مێز ماون، ئێران، تورکیا، ولاتانی عەرەبی و باشوری ئاسیا، سنوردار کردنی دەسەلاتەکانی سۆڤیەتی وچەندین پرسی تر کە لە داهاتو دێنە پێش هەمویان ماون، بۆیە دەلێم ئەمیش بە هەمان رێچکەی بەشداریەکانی تری سوپای ئەمریکا دەچێ، ئێستاش دەبیستین گوایە ئەمریکا لەگەڵ تالیبان لە دانوستاندایە پێشبینی دەکرێ ئەو ولاتە جێ بهێلێ، بەلام ئەمەش هەرگیز رو نادا، لەبەر ئەم هۆکارانە وبەپێی ئەزمونەکان دەلێین ئەگەر ترامپ بڕیارێکی سەرپێێی بە پەلە پروزیش بدا مەرج نیە ببێتە بریاری کار پێکردن،جیمان بەر لەم بڕیارەی هیتریشی ئفلیج کران، چونکە لە ئەمریکا دەزگا سیاسەتی دەرەوە دەبا بەڕێوە نەک سەرۆک بە تەنها. سەرۆک و وەزیری دەرەوە جێبەجێ کاری ئەو سیاسەتەن کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوایەتی و پنتاگۆن بە کۆنگرێسی دەدەن ئەوانیش دەستی جێبەجێکار والا دەکەن پاش پەسند کردنی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە. 
 بۆیە پێشبینی دەکەم تا چەند دەیەک ئەمریکا بە کارایی لەم ناوچە بمێنێتەوە تا بە دروستی کێشەکان بە پێی بەرژەوەندیەکانی خۆی یەکلایی دەکاتەوە، ئومێد دەخوازین سیاسیەکانمان بەرژەوەندیەکانی کورد لەگەڵ ئەمریکا بگونجێنن چونکە ئەگەر بەراوردی پێ بکەین لەگەل داگیرکاریەکانی بەریتانیا وروسیا و فرەنسا کە ولاتە داگیرکراوەکانیان بەمەبەستی داگیرکاری نوێ(الاستعمار الجدید)وە جێ هێشتوە لە هەمویان کەمتر خەراپەی لە دوای خۆی جێهێشتوە. بۆیە دەڵێین ئەمریکا (لە باشترین داگیرکەرە خەراپکارەکانە). 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand