ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی و پۆستی پارێزگای کەرکوک
2019-02-07 07:56:08
دانا مەنمی
لەدوای ڕووداوەکانی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگای کەرکوکی لەدەستداوە ،یەکێتی ئەیەوێت پۆستی پارێزگای کەرکوک بەهەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە بۆ ئەمەش چەند جارێک کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردەو کوتلەکانی عەرەبی و تورکمانی شارەکەدا کردووە و هەوڵی ڕێکەوتنیشی داوە بەڵام شکستی هێناوە .
لەدوای ڕووداوەکانی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر چەندین کەسایەتی یەکێتی نیشتیمانی چاویان لەسەر پۆستی پارێزگای کەرکوک بووە ، بەڵام هیچ کەسێکیان نەیانتوانیووە ببنە پارێزگای کەرکوک ، سەرەتا ناوی ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی هات ، هەولێری بەجێهێشت و دوومانگ لەکەرکوک مایەوە ، بەڵام لە عەلی و لە عومەریش بوو پۆستی مەڵبەندی هەولێریشی لەدەستداو پارێزگای کەرکوکیش نەبووە قیسمەت .
دواتر محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق چاوی لە پۆستی پارێزگای کەرکوک بوو ،بەڵام ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕەتیانکردەوەو ڕازی نەبوون و بەڵێنی پۆستی تریان پێداو لە داواکارییەکەی کشایەوە ، دواتریش ڕێبوار تەها پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی لە عێراق ، ژێر بەژێر لەهەموو زیاتر چاوی لە پۆستی پارێزگای کەرکوک بوو ،هەتا پاسەوانەکانیشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناوی پارێزگای کەرکوکەوە ناوی ڕێبوار تەهایان دەهێنا ، بەڵام لەبەر کەمی ئەزموون مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕازی نەبوو .
پاشان خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی چاوی بڕییە پۆستی پارێزگای کەرکوک ،بەڵام خالید شوانی کەسێکی زۆربڵێ و کردار کەم ، هەر ڕۆژەو لەسەر باڵێکی ناو یەکێتی پەت پەتێن دەکات ،بەشێک لەیەکێتی پشتیوانەو بەشیکی تری یەکێتی لە ئاستی باڵادا ڕەتیدەکاتەوە ، پاشانیش ڕەفعەت عەبدووڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەرەتایی ڕووداوەکانی ۱٦ــی ئۆکتۆبەرەوە بەنهێنی و بێدەنگی لەڕێگەی ماڵباتی تاڵەبانییەوە چاوی لەسەر پۆستی پارێزگای کەرکوک بوو ، ماوەیەکیش ئاراس جەنگی دەیگوت ناوی پارێزگای نوێی کەرکوک لەگیرفانمدایە ، ئەو ناوە ناوی ڕەفعەت عەبدووڵا بوو ،بەڵام ڕەتکرایەوە ، ئاخر جاریش ناوی ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی هات ، هاوسۆزەکانی ئێران پشتیوانی ئاسۆ مامەندیان دەکرد ،بەڵام گرێی پۆستی پارێزگای کەرکوک نەکرایەوە .
دوای زنجیرەیەک کوبونەوەو ناکۆکی نیوانیان لە سەر دۆسیەی ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی پێکهینانی کابینەی نۆیەم و ڕێکەوتن لەسەر بەغدا پارتی و یەکێتی ڕێکەوتن لە ۱۸ـی شوباتی ئەم مانگە هەم پەڕلەمانی کوردستان و هەمیش ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە .
ڕوون نییە کێ پۆستی پارێزگای کەرکوک وەردەگرێت ،یەکێتی ناوی چوار کەسی بۆ پارتی پێشنیار کردووە ئەوانیش هەریەک لە ڕزگار عەلی و ئاسۆ مامەندو ڕەفعەت عەبدووڵاو خالید شوانی یە .
پۆستی پارێزگای کەرکوک گرێکوێرەی نیوان پارتی و یەکێتی و بەربەستی سەرەکی بەردەم گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بوو ، لەئاستی باڵادا لەناو پارتی دیموکرات دا ناوی عوسمانی حاجی مەحمود هێنراوە و لەناو یەکێتی نیشتمانیدا کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ڕازییە ، هێشتا ڕوون نییە ماڵباتی تاڵەبانی ڕازی دەبن یان نا ؟
عوسمانی حاجی مەحمود پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەقۆناغی دوو ئێدارەی دا وەزیری ناوخۆ ئیدارەی سلێمانی بووەو دواتریش لەناو گۆڕاندا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن بووە ، بەڵام ئەوە ڕوون بووەتەوە کە پارتی دیموكرات کاندیدی نابێت بۆ پۆستی پارێزگای کەرکوک ، لەدوای ڕوداوەکانی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کورد نیگەرانە لەمامەڵەی ڕاکان جبوری و لەناوخۆیشیدا یەکگرتوو نییە بۆ دانانی پارێزگارێکی نوێ لەکەرکوک .
دواجار پارتی و یهكێتی گرێبهسته سیاسییهكهیان نوێدهكهنهوهو لهپاڵ خهباتی هاوبهش !و شههیدی هاوبهش !و نهبوونی بهدیل بۆ یهكتری! بهرژهوهندی هاوبهش !و گیرفانی هاوبهشیش دێته گۆڕێ و ئاسایی دهبێت یهكێتی نیشتیمانی به عهقڵی پارتی دیموكرات و پارتیش بهعهقڵی یهكێتی نیشتیمانی قسه بكات .