گۆڕان به‌ته‌نیا جێمه‌هێڵن!
2019-02-05 10:33:05
دانا سەعید سۆفی سه‌باره‌ت به لێكنزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان
لە سەرەتای دروستبوونی گۆڕان بە شێوەیەکی فەرمی، یەکێک لە هەوڵەکانی من ئەوە بوو کە پەیوەندییەکی دروست لەنێوانی یەکێتی و گۆڕان دروست بێتەوە، بە تایبەتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر وەک دوو حیزبی جیاوازیش کاربکەن، چونکە ئەو پەیوەندییە دوژمنکارییەی ئەوان تەنیا بە زیانی هەردوولایان تەواو دەبوو و بینیمان لە زۆربەی گەمە سیاسییەکان بە شکست لێی دەردەچوون. لەلایەکی تریش بەهۆی حوکمی دوو ئیدارەیی لە هەرێم، زیانی ئەو پەیوەندییە دوژمنکارانەیەی نێوان یەکێتی و گۆڕان زیاتر بۆ زۆنی سلێمانی بوو. ململانێی نێوان گۆڕان و یەکێتی بووە هۆی جۆرێک لە ناسەقامگیری لە سنوری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، دۆخێک کە بە زیانی هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ئەو ناوچەیە تەواو بوو. لەروی سیاسییەوە هەژمونی پارتی زیاتر بوو، و لە رووی ئابوریشەوە زۆنی سلێمانی کەمتر گەشەی کرد.
هەژمونی حیزبێکی دیاریکراو لەهەر گەمەیەکی سیاسی، زیانی بۆ پرسی دیموکراتی هەیە. ململانێی نێوان یەکێتی و گۆڕان رێک بووە هۆی پەراوێزی زیاتر بۆ ئەوەی پارتی گەمەی هەژمونی خۆی ئەنجام بدات. ئەگەر یەکێک لە ئامانجەکانی جیابوونەوەی گۆڕان لە یەکێتی و دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنی فەرمی، کە تەمەنێکی درێژی نەبوو، زیادکردنی پەراوێزی دیموکراتی و ئازادی بووبێ، دەتوانم بڵێم لە پراکتیکدا بە پێچەوانە کەوتەوە، بەهۆی بوونی هێزی سێیەم لە گەمە سیاسییەکەدا کە ململانێی نێوان ئەو دوو هێزەی لە بەرژەوەندی گەمەکانی خۆی بەکاردەهێنا و ململانێکەی گەرمتر دەکرد.
ئێستا هه‌مووان دۆخی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌زانین چۆنه، هه‌مان ئه‌و ده‌ردانه‌ی كه له جه‌سته‌ی یه‌كێتیدا ههه‌وو و هه‌یه، له جه‌سته‌ی گۆڕانیش په‌یدا بووه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی توانیویه‌تی تا ئێستا خۆی رابگرێ، به‌هۆی شوێنگه‌ی سیاسی و سه‌رچاوه‌كانی ده‌سهه‌ات و ئابورییه‌وه‌یه. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه گۆڕان هه‌مان شوێنگه‌ی یه‌كێتی نیه‌و هه‌مان سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌به‌رده‌ست دانیه، زۆر زوو گۆڕان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی مه‌عنه‌ویشی له‌ده‌ست دا، كاك نه‌وشێروان.
من خۆم زۆر نزیك بووم له بیرۆكه‌ی گۆڕان، بیرۆكه‌ی گۆڕان ته‌واو ره‌وا بوو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی گۆڕانه‌وه، رخنه‌و پێشنیاری من بۆ گۆڕانخواز و سه‌ركرده‌كانیان ئه‌وه‌بوو كه ده‌بێ خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه له‌نێوانی ریفۆرمخوازی و شۆڕشگێری، هه‌روه‌ها گه‌مه‌ی سیاسی به ته‌رازووی یه‌كسانی و راستی ناكرێت، به‌ڵكو به‌و كه‌ره‌سانه ده‌كرێ كه له‌به‌رده‌ست دایه. به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیژێكی روون و كاركردن به ته‌رازووی حه‌قیقه‌ت له گه‌مه‌ی سیاسی‌دا، گۆڕان دووچاری پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌بوو، نه‌ك هه‌ر بزووتنه‌وه‌كه دامركایه‌وه، به‌ڵكو بیرۆكه‌ی به‌دیلی ده‌سه‌ڵاتی باو بۆ ماوه‌یه‌كی دوور ته‌ئجیل كرا. من ئه‌م پاشه‌كشێیه به زیانێكی گه‌وره له مێژووی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینم، پردێكی گه‌وره رووخا له په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغی به دیموكراسیكردن.
تا دێ هه‌ژمونی پارتی به‌سه‌ر گه‌مه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێ، هه‌ژمونێك كه نه‌ك به‌ته‌نیا مانای بچوككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو گه‌مه سیاسیه‌كه دێ، به‌ڵكو به‌مانای سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و پاوانكردنی داموده‌زگاكانی وڵاتیش دێت به یه‌كجاره‌كی. ئه‌ركی هه‌موومانه، ره‌خنه‌گرانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی باو، پرده رووخاوه‌كه بنیات بنێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تروسكایی بۆ بیرۆكه‌ی گۆڕانكاری و چاكسازی بگێڕینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی غۆله‌كه هه‌مووان قوت نه‌دات، به‌ته‌نیا گۆڕان به‌جێمه‌هێڵن.
له‌م قۆناغه‌دا كاریگه‌رترین مێتود بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژمون و تاكگه‌رایی حیزبێك، لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانه. به‌ڵام به‌ر له‌هه‌رشتێك پێویسته ئه‌م دوو لایه‌نه ریفۆرمی ناوخۆیی ئه‌نجام بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی جێی متمانه‌بن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر و بۆ جه‌ماوه‌ر.