Draw Media

ئه‌ندرۆید یان ئای ئۆئێس(ئایفۆن) كامیان پارێزراوترن؟

ئه‌ندرۆید یان ئای ئۆئێس(ئایفۆن) كامیان پارێزراوترن؟

2019-02-04 16:43:07


سەردەشت عەزیز      

(٢)
نوێكردنه‌وه‌ (update)
یه‌كه‌م: ئای ئۆئێس ته‌نها ئه‌پڵ مافی به‌كارهێنانی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌ندرۆید هه‌موو كۆمپانیایه‌ك مافی به‌كارهێنانی هه‌یه‌، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئه‌ندرۆید به‌كارده‌هێنن زۆربه‌یان به‌پێی ویستی خۆیان و تاڕاده‌یه‌ك گۆڕانكارییان له‌ئه‌ندرۆیدا تێداكردوه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌ندرۆیدی سامسۆنگ و هواوی تاڕاده‌یه‌ك جیاوازن چونكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوكیانه‌وه‌ ده‌سكاری كراوه‌. ئه‌م ده‌سكاریكردنه‌وه‌ بوه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كاتێك ڤێرشنێكی نوێی ئه‌ندرۆید ده‌رده‌چێت دره‌نگ بگاته‌ ده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی چونكه‌ سه‌ره‌تا كه‌ گۆگڵ ڤێرشنه‌ نوێیه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ راسته‌خۆ ناگاته‌ ده‌ست زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی تر وه‌ك سامسۆنگ و هواوی‌ كاتیان ده‌وێت تاوه‌كو ده‌سكاریه‌كانی خۆیانی تێدا بكه‌ن.
هه‌موو سیسته‌مێك كه‌موكوڕی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌روی سیكوریتیه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و كه‌لێنانه‌ چاكده‌كرێن كه‌ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و به‌رێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ بۆ ئه‌ندرۆید به‌و ئاسانیه‌ نیه‌ چونكه‌ له‌یه‌ككاتدا ئه‌ندرۆید چه‌ند ڤێرشنێكی له‌كاردایه‌ بۆ نمونه‌ سامسۆنگ به‌هۆی زۆری مۆبایله‌كانیه‌وه‌ زیاد له‌یه‌ك جۆری ئه‌ندرۆیدی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ له‌ئه‌ندرۆیدا دۆزینه‌وه‌ی گرفت خێراتربێت به‌ڵام چاككردنی دره‌نگتربێت به‌ڵام ئای ئۆئێس(ئایفۆن) له‌م روه‌وه‌ باشتره‌ چونكه‌ كه‌ڤێرشنێكی نوێ ده‌رده‌چێت راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ ده‌ست به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م خاڵه‌ش وایكردوه‌ ئایفۆن خێراتر كه‌لێنه‌كانی پڕبكاته‌وه‌، به‌كورتی په‌رشوبڵاوی ئه‌ندرۆید له‌نێوان ڤێرشنه‌كانیدا گرفتی سیكوریتی بۆ دروستكردوه‌ هه‌رچه‌ند گۆگڵ گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچونی زۆر گه‌وره‌ی له‌روی سیكوریتیه‌وه‌ له‌ئه‌ندرۆیدا كردوه‌.
وێنه‌ی ئه‌م پۆسته‌ رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ڤێرشنه‌كانی ئه‌ندرۆیدو ئای ئۆ ئێس پیشانده‌دات، له‌ئه‌ندرۆیدا ڤێرشنی ٦ (مارشمالۆ)زۆرترین ڕێژی به‌كارهێنانی هه‌یه‌ كه‌ %21.3یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ٣ ڤێرشنی نوێ له‌دوای ئه‌مه‌وه‌ ده‌رچوه‌، به‌ڵام ئای ئۆئێس كۆتا ڤێرشنی كه‌ ١٢ یه‌ له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئامێره‌كان كه‌ %78 كارده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش ئاسانكاری گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌پڵ بۆ چاككردنی كه‌لێنه‌كانی.
هه‌ردوو وێنه‌و ژماره‌كه‌ش له‌سایتی فه‌رمی ئه‌پڵ و ئه‌ندرۆیده‌وه‌ وه‌رمگرتوه‌.

دووه‌م: ئه‌ندرۆید و ئای ئۆئێیس مانگانه‌ یان به‌شێوه‌ی خولی نوێكردنه‌وه‌یان بۆ سیكوریتی ئامێره‌كانیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌ندرۆید به‌كارهێنه‌ران ئازاد ده‌كات له‌وه‌ی ‌نوێكردنه‌وه‌ بكه‌ن یاخود نا، بۆیه‌ هه‌ندێجار به‌هۆی نه‌زانین یان مه‌شغوڵییه‌وه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید ئه‌و نوێكردنه‌وه‌ اهمال ده‌كه‌ن به‌ڵام ئای ئۆ ئێس ناچارتده‌كات نوێكردنه‌وه‌ بكه‌یت و به‌رده‌وام ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ندێجاریش گه‌ر نوێكردنه‌وه‌كه‌ نه‌كه‌یت گرفت بۆ ئامێره‌كه‌ت دروست ده‌كات.
(ده‌توانیت له‌هه‌ردوو سیتسته‌مه‌كه‌ نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكیت هه‌بێت له‌كاتی هه‌بونی نوێكردنه‌وه‌دا خۆی نوێكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامده‌دات.)

تێبینی: ده‌كرێت زانیاری زیاتر بنوسرێت له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان به‌ڵام به‌هۆی بێزاری خه‌ڵك له‌بابه‌تی درێژ نامه‌وێت زۆر بڵێم و گه‌ر له‌مه‌ كورتتریش بنوسم بابه‌ته‌كه‌‌ به‌باشی ناگات به‌تایبه‌ت ئه‌م ئه‌ندرۆیدو ئای ئۆئێسه‌ كه‌وه‌ك حیزبایه‌تی لێهاتوه‌.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand