Draw Media

ئینته‌رنێت خراپه‌…حكومه‌تیش ده‌ڵێت خه‌تای مزگه‌وته‌!

ئینته‌رنێت خراپه‌…حكومه‌تیش ده‌ڵێت خه‌تای مزگه‌وته‌!

2019-01-30 19:07:23


سەردەشت عەزیز     

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن هۆكاری خراپی هێڵی ئینته‌رنێتی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ چه‌ند خاڵێك كه‌به‌كورتی سه‌رنج ده‌خه‌مه‌ سه‌ریان:
یه‌كه‌م: ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق(CMC) داوای كردوه‌، كۆمپانیای هواوی له‌گه‌ڵ فاست لینك گرێبه‌ستی هه‌ڵوه‌شاندوته‌وه گرفتی خاوی بۆ ئینته‌رنێت دروست كردوه‌‌.
بۆ زانیاریتان پێرێ (٢٨-١) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی ٢٣ تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی هواوی كرد كه‌ ١٣ له‌و تۆمه‌تانه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ هواوی به‌بێ گوێدانه‌ سزاكانی سه‌ر ئێران و داواكاریه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئێران كردوه، بۆیه‌ ئایا هواوی بۆ ده‌چێته‌ ژێرباری بڕیاری CMC عێراقه‌وه‌و ناچێته‌ ژێرباری بڕیاری ئه‌مه‌ریكاوه‌؟ ‌.

دووه‌م: ده‌ڵێت خه‌تای مزگه‌وته‌كانه‌ ئامێری وه‌ستاندنی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌!
مزگه‌وت خۆی به‌ده‌ست ته‌له‌فۆنی نوێژخوێنانه‌وه‌ له‌كاتی نوێژدا گیری خواردوه‌ له‌كوێ گرفت بۆ ئینته‌رنێت دروست ده‌كات، باشه‌ ئه‌م ئامێرانه‌ گه‌ر هه‌ن بۆ ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ بێ شه‌به‌كه‌ ناكه‌ن، یاخود له‌ناوحه‌وشه‌ی مزگه‌وت ته‌له‌فۆن بكه‌ن بزانن ئه‌و جیهازانه‌ تا نا‌و حه‌وشه‌ی مزگه‌وت دێت تابگاته‌ گه‌ڕه‌كێك.

به‌كورتی: گرفتی خراپی و خاوی ئینته‌رنێت مزگه‌وت و CMC نیه‌ به‌ڵكو فاشلی كۆمپانیاكانه‌، گرفتی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكان دابه‌شكردنی ئینته‌رنێته‌ به‌شێوه‌ی (هاوبه‌ش) واته‌ له‌ناوچه‌یه‌ك یان بورجێك هه‌تا كه‌سێك زیاتر ئه‌و هێڵه‌ به‌كاربهێنێت تۆ به‌شت كه‌متر ده‌كات و خه‌ته‌كه‌ت خاوتر ده‌بێته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ش گه‌ر كۆمپانیاكان ناتوانن ئه‌م شێوازه‌ خراپ و كۆنه‌ بگۆڕن به‌لای كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت كۆمپانیاكان چاودێری ناوچه‌و بورجه‌كان بكه‌ن و له‌كوێدا زه‌خت هه‌بوو له‌وێدا باڵانس دروست بكه‌نه‌وه‌ چ به‌دانانی بورج بێت یان به‌ به‌هێزكردنی ئینتنه‌رنێت، هه‌ربۆیه‌ هه‌موو كۆمپانیاكانیش سه‌ره‌تا خه‌ته‌كانیان زۆرباشه‌ به‌ڵام هه‌تا به‌كارهێنه‌ر زیادبكات خراپتر ده‌بێت.

تێبینی: 
- هۆكاری ته‌كنیكی زۆرن بۆ خاوی خه‌تی ئینته‌رنێت، به‌ڵام زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه‌یان هه‌بێت هه‌ر خۆیان فاشیلن و ته‌نها ئامانجیان پاره‌ كۆكردنه‌وه‌یه‌.
- بۆ دانانی ئه‌م پۆسته‌ ۲۰ دەقەم پێچوە کەخەتەکەم فاست لینکی ۳۹ هەزاریشە. 😡

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand