Draw Media

 دۆگماتیزم لە نێو پروسەی سیاسیدا

 دۆگماتیزم لە نێو پروسەی سیاسیدا

2019-01-29 11:12:55


 زانا توفیق بەگ   
بە دیدی من بۆ تێگەیشتن لەم ووتارە پێم باش بوو  بابەتە سەرەکێکانی بەشێوەیەکی  سادە بخەمە بەردیدەنی خوێنەر.
هەرچەندە بابەتی  ( دۆگماتیزم ) وەك چەمک  چ وەك پروسە بابەتێکی یەکجار ئاڵۆزە، چۆنکە بە هەزاران کتێب و نووسینی بیرمەندەکانی وەکو (کانت) چەندانی تر بە بایەخەوە قسەی جدیان لە م بارە وە کردوە . هەرلەم ڕوانگەیەوە پێم بــاش بوو بتوانـــــم لەم ووتارە دا بە شێوەیەک ســــادە و کورت پوخت هە ندێ لێکەوتەی ئەم چەمکە و کاریگەرێکانی لە سەر دنیای سیاسی ئێمە چ وەك پرۆسەو  چ  وەك بەکار‌هێنەری لە نێو پروسەی سیاسی کوردیدا بخە مە ڕوو.
١. پەکخستنی بیرکردنەوە لە نێو ژیانی سیاسی دا یەکێکە لە ڕە کیزە گرنگەکانی دروست کردنی پڕۆسەی (دوگمای) لە نێو ژیانی سیاسی دا. وە هەوڵ دان بۆ پەکخستنی عەقـــڵ کە خۆی واتـــە عەقڵ جوڵەیەکی بەردەوام و بەرهەم هێنە، هاوکات پارادایمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نوێیە لــە ناو  هەر جڤاتێکی گشتی دا . کە  ئەم دیاردە خراپە لە نێو ســـتڕاکچەری سیاســــەتی کوردا بــە شێوەیەکی ڕوون ئامادەگی هەیە. .
٢. نە بوونی هیچ جوڵەیەکی سیاسی لە لایەن ئەندامانی حیزبی سیاسی وەکو بیرکردنەوەی نــوێ یان دروست کردنی ئاڕگومێنتی جیاواز یان دژە بریاری سیاسی ئەمانە هەمووی کۆمەڵی هۆکارن بۆ گەشەکردنی پرۆسەی (دوگماتیزم) لە نێو پروسە و کاری سیاسی و ڕوشنـــبیری لە هەرێـــمی کوردستان دا.
٣. دیوێکی تری پرۆسەی (دوگماتیزم) یان بە (گومانگەرایی) بریتییە لە ئاڵۆزکردنــــی گوڕێنـی ڕەوتی تێگەیشتین لە کێشەکان هاوکات کوشتنی جیاوازێکانی فکر وە دۆزینەوەی شوناسێکی تاك ڕەهەند بۆکێشەکان بۆکاری (دوگمای)..  کە ئەوەش بریتیە لە  دروست کردنی دۆخێــــکی وا کە مرۆڤ وەك بونە وەرێکی داهێنەر بکاتە مرۆڤێکی بێ عەقڵ یان ئەگەر بە جورێکی تر بڵێـــــن ئامادەگی (عەقڵی بریاردەر) بگوڕێت بۆ  بوونەوەرێکی نابـەرپرس کە هە میشە بەدوای ئەنجامە کاتێ کان دا بگەڕێت ئەمە گەورەترین و ترسناکترین ماکە لە دانانی گەڕاکانـــی پرۆسەی بـــــە (دۆگما تیزی کوردی) کە ئێستا بە شێوەیەکی ئاشکرا دەبینرێت لە نێو کایەی سیاسی و فوڕمـــی سیاسی دا.
٤. بۆ بە گژدا چوونەوەی ئەو پرۆسە (گومانگەرایی) لە نێو روحی پروسەی سیاسی کورد یـــدا  پێویستمان بە بوونەوەرێکی سیاسی کە خاوەن عەقڵێکی ئازاد بێت ، بتوانێت لە تەماشاکـەرێکی بێ روحی بێ دەسەڵات ببێتە خاوەن عەقڵێکی بڕیاردەر و ڕەخنەگر وە  دیدێکی سەربەخۆ خۆی هەبێت  بۆ چارەسەری کێشەکان.  
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand