بچوكبونه‌وه‌ی هه‌موومان له پێناو گه‌وره‌بوونی حیزب‌دا
2019-01-27 21:33:13
دانا مەنمی
كاتێك ده‌نووسم له‌خۆوه شت ناڵێم كورده‌واری له‌خۆوه نابڕم و نادورم ،به‌ڵكو به به‌ڵگه‌وه دێمه گۆ ،كوردانه‌و ڕاستگۆیانه ده‌نوسم ،پیاهه‌ڵدان مه‌رایی و خاترو خۆتری تێدا ناخوێنمه‌وه ، هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ی كه به‌خه‌ست و خۆڵی چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكی درۆ‌و هۆنینه‌وه‌ی بوختان و تۆمه‌تن ده‌ربه‌ستان نیم و زۆر بێ منه‌تم ،چونكه باش ده‌زانم كه ئێوه هه‌ڵگرانی بیری دۆگما‌و عه‌قڵتان ووشك و ژه‌نگگرتوون و خاوه‌نی هه‌ڵویست و ڕای خۆتان نین و كوێرانه خه‌ریكی كاوێژو هۆنینه‌وه‌ی بوختانی سیاسیین .
له كوردستاندا هیچ شتێك هێنده‌ی حیزبایه‌تی و حیزبیبوون ناشیرین و قێزه‌ون نییه ، حیزب بۆخۆی ده‌سه‌ڵاتێكی مافیایی هه‌یه نه به زمان وه‌سف ده‌كرێت و به قه‌ڵه‌میش پێناسه ناكرێت ، حیزبی كوردی له ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه ئیفلاس و موفلیسه هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه و هونه‌ره‌كانی پێكه‌وه ژیانی له‌ناو بردووه ، ناچار په‌نای بردووه بۆ سایكۆلۆژیای خه‌ڵك و توندوتیژی جه‌سته‌ی فیكری هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه زمانی قسه‌كردنی حیزبی كوردییه هه‌م له‌گه‌ڵ خۆیان و هه‌میش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كوردی ،زمانی توندتیژی حیزبی كوردی هه‌م فۆڕمێكی ماددی هه‌یه كه نانی یه‌كتر ده‌بڕن هه‌میش فۆڕمێكی ڕه‌مزیی هه‌یه له شێوه‌ی یه‌كتر شكاندن و بێنرخكردن و سوكایه‌تیكردن به یه‌كتری .
ئازادی خه‌ڵات و دیاری حیزب و سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ تاك و گروپ و كۆمه‌ڵگا نییه وبه‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان داوای قڕوقه‌پی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری له رۆشنبیران ده‌كه‌ن و ده‌خوازن مرۆڤێكی ترسا‌و بێئیراده‌و بێ زمان بین ، ئازادی له ناو ئه‌و زه‌مینه سیاسی و كلتوری و ئه‌خلاقییه‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب مافی بوون و رێزگرتن و گه‌شه‌كردنی به هه‌مووان به‌خشیووه ،كه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئه‌خلاقی خه‌مڵیووه به بیرۆكه‌ی لێبوردن و قبوڵكردنی جیاوازی ،له‌جیاتی قامچی و فیشه‌ك و سێداره‌ی حیزب هۆڵی گفتوگۆ‌و ڕۆژنامه‌ی ئازاد‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی بچوك و بێده‌نگ و گرگن و ته‌سلیمبووی حیزب بێت ده‌یكاته ئینسانێكی ئازاد‌و بونه‌وه‌رێكی قسه‌كه‌رو خاوه‌ن ئیراده .
له كوردستان حیزب هیچترین شته ،چونكه ڕوداوی گه‌وره نابینێت ، ڕاهاتووه هه‌موو شتێك به بچوكی ببینێت ، هه‌ربۆیه‌شه سیاسییه‌كانی ناو حیزب خۆیان بچوك ده‌كه‌نه‌وه هێنده‌ی كورسییه‌ك ! حیزب رۆشنبیره‌كانی هه‌ناوی خۆیشی بچوك ده‌كاته‌وه چونكه ناچاره به بچوكبونه‌وه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی بچوكه ،هه‌موو شتێك بچوكده‌كاته‌وه له پێناو گه‌وره‌بوونی خۆیدا ،كه‌چی هه‌ربه بچوكی ده‌مێنێته‌وه ،به‌دیوێكدا ئه‌مه گوزارشته له بچوكی عه‌قڵ وئایدۆلۆژیای حیزب و ئه‌فكاری سه‌ركرده‌و هه‌ركه‌سێكیش گه‌وره بێت و ڕۆڵی پیاده‌كردنی ئه‌مرو نه‌هییه‌كانی حیزب و سه‌ركرده نه‌گێڕێت و به چاویلكه‌ی حیزبه‌وه تیۆریزه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌و ئایدۆلۆژیا موفلیسه نه‌كات ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی قوتبڕین و توندوتیژی فیكری و كوێرانه تفه‌نگی پێوه ده‌نێن !
ئه‌ها حیزبی كوردی چۆن دونیای لێ سه‌ره‌و ژێركردوین شته بچوكه‌كانی لێ گه‌وره‌و گه‌وره‌كانیشی لێ بچوك كردوین ، شۆرش و جه‌نگی رۆشنبیر ،كه‌رامه‌تی ئینسان و به‌های ئینسانبوون ، گه‌لفرۆشتن و خاكفرۆشتن و دزینی نیشتیمان ،قه‌ڵه‌م كوشتن و نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و دزینی ملیارات دۆلار‌و ...هتد كه‌چی هه‌م و خه‌ممان داواكردنی موچه‌یه‌و موچه‌كه‌شیان بۆ بچوكتر كردینه‌وه ،هه‌تا له زه‌لكاوی بچوكبونه‌وه‌دا بین گه‌وره نابین و هه‌ر به بچوكی ده‌مێنینه‌وه !