Draw Media

وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت

وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت

2019-01-27 10:44:11


فه‌همی نه‌بی    
 
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناوی سەفین دزەییە، ساڵانێک نوێنەری حکومەتی ھەرێم و نوێنەری پارتیش بوە لە تورکیا، خێزانەکەشی تورکە، بەراوردی راگەیەنراو و بەیاننامەکانی کابینەکانی پێشووی حکومەت و ئەم کابینەیە بکەن کە ئەم برادەرە نوسەری بەیاننامە و راگەیەنراوەکانە جیاوازیەکی زەقی ھەیە، لە کابینەکانی تر نەک ھەر زمانی بەیاننامەکان راستەوخۆ بوون بەڵکو درێژتر و باشتر بوون،ئ ێستا حکومەت لەجێی بەیاننامە راگەیەنراو دەردەکا کە جیاوازیان ھەیە.
راگەیەنراوەکانی ئێستای حکومەت سەبارەت بە تاوانەکانی تورکیا لە پەنجا ووشە تیپەڕناکا، لەھەموو راگەیەنراوەکان یەک رستەی دوبارە ھەیە (نابێ پەکەکە چیتر بیانو بدات بۆ دوبارە کردنەوەی بۆردومانەکان)، لەوە گەڕێ حکومەتی ھەرێم بە خڕ و خڕی لەژێردەستی ئیڕان و تورکیایە بەڵام ئەم بێشەرمییە بەئاشکرا مێژوو چ ناوێکی لێدەنێ؟ ده‌ستی ده‌ره‌كی و گێره‌شێوێنان ده‌ربڕینێكه‌ جگه‌ له‌ رازیكردنی دڵی توركیا هیچ راسته‌یه‌كی نیه‌، ئه‌ردۆگان به‌ هه‌رێمه‌كه‌ی تۆ ده‌ڵێ زۆنگاو،ت ۆش خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی ئه‌م زۆنگاوه‌ی! بۆ ناویده‌نێی گێره‌شێوێن!ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌،‌ سەیری بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بکە لە ھەمبەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بڕیار دەدەن بالیۆزی تورکیا لەعیراق بانگھێشت بکەن بۆ پرسیار لە ئاست ئەو دەستدرێژیانەی دەیکات لە خاکی عێراق، ئێدارەی ئەم ھەرێمە ھەرگیز لەوە ناچێ ساڵێک بەر لەئێستا داوای سەربەخۆیی کردبێ، تایپێکی سیاسەت لە ھەرێم پەیڕەو دەکرێت مێژوو رابوردوو و داھاتووی نەک کورستان ھەموو ناوچەکە روبەڕووی خەجاڵەت کێشان دەکاتەوە، کەڵەگایی تورکیا لەم ناوچەیە دەرئەنجامی بێدەنگی و ملکەچ بوونی سەرانی سیاسی بەشێک لەووڵاتانە، ئەرمەنیەکان دەرگای ھەموو پەیوەندیەکی ئابوری و سیاسیان لەگەڵ تورکیا داخستوە، تورک قەستەسەری کوشتنی ئەرمەنن لە مێژودا، بەڵام ھەرگیز ملکەچی ئیرادەی تورکیا نابن و لەبیری ناکەن،تۆ سەیرکە تورکیا لەگەڵ بولگاریا لە کێشەدایە لەگەڵ یۆنان و ئەرمینیا و بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی لە کێشەدایە، باسی ئەوروپا و رۆژئاوا ھەر مەکە، ئەوەی تەواو تەسلیمی ئیرادەی تورکیابوە لەناوچەکە بەتەنیا ئەو ھەرێمە چکۆڵەیەی خۆمانە کە بیست و پێنج ساڵە توركیا تەراتێنی لێ دەکا،كۆی روداوه‌كه‌ی شیلادزێ وەلامدانەوەیەکی باشە ئەگەر بەردەوام بێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand