كوردستان هەرێمێك لێوان لێو لە بێڕێزیكردن بە یاسا
2019-01-25 20:15:03
چۆمان محهمهد
سەروەری یاسا لە سادەترین پێناسەیدا بریتیە لە بوونی شكۆ و هەیبەتی ئەو یاسایانەی كەلە وڵاتدا دەردەچن، جێ بەجێ دەكرێت بەسەر هەموو كەسێكی سروشتی و مەعنەوی بەبێ حسابكردن جیاوازی بۆ ڕەگەز و نەتەوە و ئایان و پێگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی، واتادادگاكان بێ لایەن و سەربەخۆیانە بەبێ دەستێوەردانی حیزبی دەسەڵاتدار كاری یاسای و دادگەری خۆیان بكەن و بڕیارەكانیان هێزی پابەندكاری هەیە بۆ هەمووان.
گەر لە ڕوانگەی ئەو ناساندنەوە بڕوانیە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان دەبینین شتێك نەماوە بەناوی سەروەری یاسا، چونكە ئەو بنەماو مەرجانەی پێویستن بۆ بەدیهێنانی ڕێز و شكۆی یاسا لەم هەرێمەدا وجودی نیە، دادگاكان و دەسەڵاتی دادوەری تەنها لە ڕواڵەت و ڕوكەشدا ویلایەت و هەژمونیان هەیە بەسەر هەمووان، دەنا واقیعی ئێستا ی كوردستان پێیمان دەڵێت، یاسا تەنها بۆ خەڵكی نا حیزبی و بێ دەسەڵات و بێ پلە وپایە و پێگە جێ بەجێ دەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لە سەرانی حیزبی دەسەڵاتدارو كەسی سەربازی خاوەنی پێگەی سیاسی و جەماوەری دارایی، دادگا و یاسا ناتوانێت بە ئاسانی و بێ لەمپەڕ دەستیان پێی بگات، بەو واتایەكی رونتر هەرگیز یاسا بەسەر هەمووماندا وەك یەك جێ بەجێ نابێت، ڕۆژانە دەبینینبێ ڕێزی و بێ حورمەتی و پێشێلكاری دەرهەق بە مافی گشتی و سامانی گشتی و ئازادی و مافی تاك دەكرێت، وە چەندین بڕگە و مادە و یاسای گرنگ هەن لە هەرێمدا كە بونەتە داڕشتن و ڕستەی ڕیزكراو كە جێ بەجێ ناكرێت.
حساب نەكردن بۆ سەروەری یاسا گەشتۆتە ترۆپك
هیچ قۆناغ و زەمەنێك بە هێندەی ئێستا سەروەری یاسا و دادگا لە پاشەكشەدا نەبووە، تەنانەت لە سەردەمی بەعسی لەناوچوودا، كە سییتمێكی دیكتاتۆری هەبووە لە پێناوی پاراستنی سیستمی گشتی و ئاسایشی وڵاتدا، بەڵام هەمیشە رێزی یاسا و دادگا بوونی هەبووە و بەپیرۆزییەوە لییان روانیوە و بە سانای و بێحساب و بێ ئەرزش سەیر نەكراوە، گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی ولات و پێشیلكاری و مافیا گەری بەم چەشنە بووە، قۆناغێكی مەترسیدار گوزەر دەكات تایبەت بە شكۆی دادگا و یاسا، چونكە لەسەر ئاستی باڵا تا نزمترین پلە بێ ڕێزی بە یاسا و دادگا و سەروەری ئەم چەمكانە دەكرێت، زۆربەی پرسی سیاسی و كۆمەڵایەتی و حكومڕانی و كارگێڕی بەبێ حساب كردن بۆ یاسا دەڕوات بەڕێوە، لە دیارترینیان سەپاندنی سیستمی پاشەكەوت بە نایاسای، داخستنی دەرگای پەرلەمان، ڕێگری لە سەرۆكی پرلمان و وەزیرەكان بۆسەر كارەكانیان، تا دەگاتە تزویر و ساختەكاری و گزی لە هەڵبژاردنەكان و گاڵتەكردن بە دەنگی دەنگداران و تەواوبوونی ماوەی یاسای چەندین دەستە و دامەزراوەی فەرمی وەك ئەنجومەنی پارێزگاكان، برۆ بۆ جێ بەجێ نە كردنی چەندین فەرمانی گرتن و داڵدەدانی تۆمەتباران، تەقەكردن لە خۆپیشاندان مانەوە لە كۆرسی دەسەڵات پاش تەواوبوونی ماوەی یاسایی، تدخل كردنی حیزب لەناو دەسەڵاتی دادوەری و دادگاكان، گرتن و ئازادكردنی هاوڵاتیان بێ حساب كردن بۆ دادگا، بوونی چەندین باندو مافیای گەورە بۆ دزین سامانی وڵات، دزینی نەوت و سامانی سروشتی و پەلاماردانی دكتۆر و هێرشكردنە سەر تاكەكان، دووبارەبوونەوەی سەدان حاڵەتی تەقەكردن و كوشتن، هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت وداگیركردنی مالی دەولەت و بابەتی زیادە رۆی , هەموو ئە مانە و چەندین تاوانی تر كە رۆژانە دەست و پەنجەیان لەگەل نەرم دەكەین ,نمونەی دیاری ئەو تاوان و بێ ڕێزیانە پەنجەكانهیلاك و شەكەت دەبن لە نوسینیان، زمان ویستی گۆی نامێنێت لە وتنیان، گوێكان ئاڕەزووی پێویستی ناكەن لە زۆری ژمارە و گەورەی قەبارە یان.
كاریگەریە مەترسیدارەكانی حساب نەكردن بۆ یاسا
ئەو واقعە تاڵەی ئێستا تێی كەوتویین، گەر سنورو بەربەستێكی بۆ دانەنرێت ,دەمانباتبۆ قەدەرێكی ترسناك كە وردە وردە ئاماژەكانی دەركەوتون ، لەبری هێزی یاسا حوكم و بڕیاربدات یاسای هێز واتا كێ بەهێزترە حوكم دەكات، یاسا سەروەر نەبوو خەڵك و هاوڵاتی لەبری پەنابردنەبەر دادگا هەوڵی تۆڵەكردنەوەی كەسی دەدات، یاخود خۆی دەداتە پاڵ گروپ و عەشرەت و هێزی چەكدار و حیزب، ڕۆڵی دامەزراوە ئەمنیەكان كەم دەبێتەوە و خەڵك متمانەیان پێ ناكات، دادگاش وەك دامەزراوەكانی تر دەبێتە دائیرەیەكی رۆتین و بێ ئەرزش، دیاردەی بەرتیل و وەرگرتنی رەشوە زۆر زیاد دەكات، سامانی گشتی و تاك بەهەدەر دەدرێت، گەندەڵی وڵات سیخناخ دەكات، كەشێك دروست دەبێت كەسی پاك و ڕێزگری یاسا ئەوەندە كەمدەبنەوە دەبێتە كارێكی عەیب و نەشیاو كە ئیش و كاریان و بەرژەوەندیان ناڕوات بەڕێوە و بێ یاسای وبەدیهێنانی بە رژەوەندی كەسی بە هە ر نریك بێت دەبێتە نەریت، دیسان دەگەڕێنەوە قۆناغێك كە حیزب دە كەینەوە بەكەڵەگا و حاكم تاوەكو ئاڕاستەی كۆمەڵگا و وڵات بكات، ئازادی تاك و ڕادەربڕین و خۆپشاندان و گرتن و پەلاماردان و سزادانی سیاسی و سەركوتكردن دەبێتە كاری ڕۆژانە و نەریتی هەمیشەی,بێدەنگی و سەركوتكردن دەچەسپێت,هیندەی تر مالی گشتی و سامانی گشتی بەهەدەر دەدرێت و هیچ كەسێك دەستەبەری سەلامەتی ژیان و كەرامەتی خۆیی ناكات، بەو واتایەی گەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت درێژە بەسەروەرنەبونی ی یاساو شگۆی دادگاكان ڕانەگرێت، ئەوا كۆمەڵگای كوردی وشیرازەو هاوسەنگی كۆمەلایەتی و سیاسی و حكومرانی و ئاسایشی نیشتیمانی و نمونەی حوكمڕانی و مافی گشتی و ئازادی گشتی و تاكەكان لە لێواری نەمان و ڕوخاندایە، گرنگە ویژدان زیندوانی نێو حیزبەكان و دادوەر و پلە دارانی دەسەڵاتی دادوەری لە گەورەی و پڕمەترسی ئەم دۆخە تێبگەن و ڕۆلیان هەبێت لە ڕاگرتنی باڵانس و ئەو پیشێلكارە یاساییانەی رودەدەن لە هەرێم، چونكە گەر وانەكەن پیگەو سومعەی خۆیان و پیشەكەیان لە كەدار دەبێت و خەلكیش بە بێ ئەرزش و بودەلە لێان دەروانن و وەك ئامرازی پارێزگاری لەو دۆخە چەقبەستوە وەسفیان دەكەن.