Draw Media

رێككەوتن زامنی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬هەرێمە 

رێككەوتن زامنی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬هەرێمە 

2019-01-22 10:59:44


سەلام عەبدوڵڵا    
مێژووی‮ ‬ئەم چەندین دەیەی‮ ‬دوایی‮ ‬سەلماندی‮ ‬هەر كاتێك نێوانی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و بێ كێشە بووبێ،‮ ‬بەو پێیەش،‮ ‬هەرێم ئارام و بێ گرفت بووە،‮ ‬بە پێچەوانەشەوە هەر كاتێك نێوانی ئەم دوو هێزە ناخۆش بووبێ،‮ ‬كە خاوەنی‮ ‬چەك و دەسەڵات بوون ئەوا‮ ‬یەكسەر هەرێم ئاڵۆز بووە و پێگەی‮ ‬لاواز و لە كەناری‮ ‬داڕماندا بووە،‮ ‬ئەمەش‮ ‬ڕاستییەك كە هەردوولا دانی‮ ‬پێدا دەنێن و پێویستی‮ ‬بە ئەزموونی‮ ‬تر نییە‮.‬ هەر ئەم فاكتەرەش بوو كە پاڵی‮ ‬بە سەركردایەتی‮ ‬هەردوولادا نا كە رێككەوتننامەیەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لە نێوانیاندا واژۆ بكەن كە بووە بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬ئەو دەستكەوتانەی‮ ‬ئەمڕۆ لە هەرێم دەبینین كە پێكهاتنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬هەرێم دیارترین دەستكەوتیەتی‮. ‬

بەداخەوە ئەم ئەزموونە سەركەوتووەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بەو گەرم و گوڕییەی‮ ‬سەرەتای‮ ‬بەردەوام نەبوو،‮ ‬چونكە تا دەهات كاڵتر دەبووەوە و بەتایبەتیش دوای‮ ‬نەخۆشكەوتنی‮ ‬خوالێخۆشبوو مام جەلال بە تەواوی‮ ‬دەردەكەوت كە مەیلێك هەیە بۆ نەهێشتنی‮ ‬ئەو رێككەوتننامەیە و سەرەتاكەش بەوە دەركەوت كە برایانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬بڕیاریاندا كە بە تەنها بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بكەن كە بووە هۆی‮ ‬زیاتر لاوازبوونی‮ ‬ئەو رێككەوتننامەیە كە دەتوانرێ بوترێ بە مەرگی‮ ‬بەڕێز تاڵەبانی‮ ‬ئیدی‮ ‬بە كردەنی‮ ‬لەكاركەوت،‮ ‬چونكە ئیدی‮ ‬بە ئاشكرا باس لەوە دەكرا كە ئەو رێككەوتننامەیە هیچ پێویستییەكی‮ ‬بوون و بەردەوامبوونی‮ ‬نەماوە‮. 
بەڵام واقیع سەلماندی‮ ‬كە ئەوە بۆچوونێكی‮ ‬نادروست بوو،‮ ‬چونكە هێشتا كارێكی‮ ‬زۆر مابوو كە بەبێ ئەو لێكتێگەیشتنە ئاسان نەبوو پێكەوە بكرێ،‮ ‬چونكە لە ئەنجامی‮ ‬ئەو پێكەوە نەبوونە هەرێم تا دەهات لە هەموو روویەكەوە رووی‮ ‬لە لاوازی‮ ‬دەكرد و پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بەرامبەر بەغدا نەدەما،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە دەنگۆی‮ ‬ئەوەش زوو زوو بڵاودەكرایەوە كە داوای‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬بۆ ئەو دەڤەرە دەكرد كە هێندەی‮ ‬تر هەرێمی‮ ‬بەرامبەر بەغدا كەنارگیرو بێهێز دەكرد‮. ‬ 
ئێستا جارێكی‮ ‬تر كە هەردوولا بیر لەوە دەكەنەوە كە بەشێوەیەكی‮ ‬نوێ ئەو رێككەوتننامەیە داڕێژنەوە و وەك رێككەوتنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬چوار ساڵ ناوزەدی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەكارێكی‮ ‬بەجێ لە قەڵەم دەدرێ و دەبێ هەموو لایەك پشتگیری‮ ‬بكات و زەمینەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بۆ فەراهەم بكات و پێویستە حزبەكانی‮ ‬تریش لەو پشتیوانییە بێبەش نەكەن‮. ‬ گرنگ ئەوەیە داڕشتنەوەی‮ ‬ئەو رێككەوتننامە بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬بەسەردا زاڵ نەبێت و بەرژەوەندی‮ ‬هەرێم و دانیشتوانی‮ ‬هەرێم بكاتە ئامانج بەتایبەتی‮ ‬لەم دۆخە هەستیارەی‮ ‬ناوچەكە كە‮ ‬ڕوو لە گۆڕانێكی‮ ‬گەورە دەكات‮.‬
ئەم رێككەوتنە دەبێتە مایەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬هەرێم و سەنگ و پێگەشی‮ ‬بەرامبەر بەغداو ناوچەكە گەلێك بەهێزتر دەكات‮.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand