Draw Media

سلیمانی بۆ له دوای شارەكانی دیكەی هەریمه وەیه

سلیمانی بۆ له دوای شارەكانی دیكەی هەریمه وەیه

2019-01-17 08:28:47


سەلام عەبدوڵڵا       
ئەمە پرسیارێكە‮ ‬رۆژنامەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كە زۆربەیان بۆ دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تەرخانكراون و هەمیشە دەیوروژێنن و ئەو دواكەوتنە بە هەموو شێوەیەك دەخەنە ئەستۆی‮ ‬حكوومەت كە گوایە ئەو بەرپرسیارە‮.‬ 
ئەمە بە‮ ‬روویەكدا ئەم پرسیارە‮ ‬راستە، چونكە ئەوە ئەركی‮ ‬حكوومەتە، بەڵام بە دیوەكەی‮ ‬تریدا ناڕاستە و چەواشەكارییە، چونكە ئەوە‮ ‬یەكلایەنە مەسەلەكە دەخاتەڕوو و باسی‮ ‬ئەوە ناكات كە كێ بەرپرسیاری‮ ‬سەرەكییە لەو دۆخە‮.‬ 
كاتێك شارێك هەموو داهاتەكانی‮ ‬لە حكوومەت قەدەغە دەكات و ناینێرێت بۆ حكوومەت ئیدی‮ ‬حكوومەت چی‮ ‬بكات‮.‬ 
حكومەت بەشێك لەو داهاتانەی‮ ‬لە شارەكانەوە دەستی‮ ‬دەكەوێت،‮ ‬میزانیەی‮ ‬شارەكان و پارە بۆ پرۆژەكان دیاری‮ ‬دەكات‮.‬ 
داتاكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬ئەوە دەردەخات،‮ ‬هەر بۆ نموونە لە داهاتی‮ ‬ناوەخۆی‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬هیچ مەبلەغێك‮ ‬رادەستی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم نەكراوە ئیدی‮ ‬حكومەت چی‮ ‬بكات‮.‬ 
ئایا دەكرێ شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەسەر داهاتی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێم بودجەی‮ ‬بۆ دابین بكرێت؟ 
ئەم‮ ‬رۆژنامانە گەر پەرۆشی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانین، دەبوو تیری‮ ‬رەخنەیان بگرنە دەسەڵاتدارانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كە بۆ ئەو هەموو داهاتە زۆرەی‮ ‬كە لە خاڵە سنوورییەكانەوە چنگیان دەكەوێت بۆ شارەكەی‮ ‬سەرف ناكەن و كەس نازانێ چی‮ ‬لێدەكەن نەك پلار بگرنە حكومەت گوایە ئەو كەمتەرخەمە و تەنها گرنگی‮ ‬بە شاری‮ ‬هەولێر و دهۆك دەدات‮.
‬دەبوو ئەو پرسیارە لەوان بكەن نەك حكومەت،‮ ‬چونكە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬پرۆژەكانی‮ ‬هەولێر و دهۆك بەرێك و پێكی‮ ‬دەڕوات و لەكاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆیدا تەواو دەكرێ بۆ ئەوەیە كە ئەم دوو شارە داهاتەكانیان بە بەردەوامی‮ ‬دەدەنە حكومەت و ئەویش بەپێی‮ ‬بەرنامەیەكی‮ ‬حساب بۆ كراو بە پێی‮ ‬پرۆژەكانیان پارەی‮ ‬پێویستیان بۆ دیاری‮ ‬دەكات‮.‬ 
جا ئەگەر ئەو‮ ‬رۆژنامانە جورئەت دەكەن با رەخنە لە دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەو دەڤەرە بگرن و بپرسن داهاتی‮ ‬ئەو سەدان تەنكەرە نەوتانەی‮ ‬روو لەمەرزەكان دەكەن دەچێتە گیرفانی‮ ‬كێوە،‮ ‬خۆ زۆر دەوترێ كە لەوێ ئازادی‮ ‬رەهایە‮ ‬یان ئازادی‮ ‬تەنیا بۆ‮ ‬رەخنە لە پارتی‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە ناكرێ ئەو‮ ‬راستیەی‮ ‬كە بە چاوی‮ ‬خۆیان‮ ‬رۆژانە دەیبینن ئاوا چەواشەكاریی‮ ‬پێوە بكەن‮ ‬یان ئەوەتا ناوێرن و نە ئازادن و نە‮ ‬راستگۆن‮.‬ 
لە‮ ‬راستیدا ئەم فریودانە تەنها زەرەرمەند لێی‮ ‬دانیشوانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬خۆشەویستە ئەو شارەی‮ ‬كە مەكۆی‮ ‬راپەرین و بەرخودن و تێكۆشانە‮.‬ ئیتر با بەس بێ‮ -‬فارس گوتەنی‮- ‬عەوام فەریبی‮..‬

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand