مه‌ترسیه‌كانی پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی‌و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی
2019-01-13 12:51:16
مەلا بەختیار
(به ئامار و ژماره)
(16) ساڵه رژێمی به‌عس روخاوه‌و چه‌ندین هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا، كراوه. ئایه له‌و ماوه‌یه‌دا:
- عێراق توانیویه‌تی په‌ره به دیموكراسی بدات؟
- عێراق توانیویه‌تی راده‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌مبكاته‌وه؟
- عێراق توانیویه‌تی تاڵان‌و تاوان نه‌هێڵێ؟
- عێراق توانیویه‌تی، ته‌زویر له‌هه‌ڵبژاردندا، وه‌كو تاوان سه‌یر بكات؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه، با هانا بۆ ژماره‌و رێژه‌و ئامار به‌رین. چونكه كاتێك ژماره‌و ئامار، ساغده‌بنه‌وه، ئیتر پاساو داتاشینی تایفهگهریو ده‌سه‌ڵاتدارێتی، ناخوات.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا، رۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیست، ریزبه‌ندی سیسته‌مه دیموكراسیه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه. به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه له‌ناو (167) سیسته‌می دیموكراسی‌و به‌ناو دیموكراسی، عێراق له‌پله‌ی (114)هه‌میندایه. له‌وه‌ش سه‌یرتر، عێراق له‌وڵاتانی ئه‌فریقا (بوركینافاسۆ)و (ئۆگاندا)، هه‌روا له (پاكستان)یش، ئاستی دیموكراسی خراپتره.
هه‌روه‌ها، له‌ناو (10) وڵاتی جیهاندا، كه له‌هه‌ڵبژاردندا گهندهڵیو ته‌زویر هه‌یه، عێراق چواره‌م پله‌ی هه‌یه.
به‌پێی خه‌مڵاندن له‌عێراقدا زیاتر له (400) ملیار دۆلار به‌گه‌نده‌ڵی لوش كراوه! هه‌ر به‌پێی ئاماری حكومه‌تی عێراق خۆی له‌عێراقدا (172) كۆمپانیا هه‌یه، كه تێچونیان (500) ملیار دۆلاره. به‌ڵام (17%)یان كارده‌كه‌ن!!
به‌پێی زانیارییه په‌خشكراوه‌كان (كه هه‌تا ئێستا بهدرۆنهخراوهتهوه) له چاڵگه نه‌وته‌كانی (جمبور) له‌ناحیه‌ی تازه خورماتوی كه‌ركوكدا، رۆژانه رۆژانه ئێستاش (30) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به كاروانی ته‌نكه‌ری به‌رپرسان تاڵان ده‌كرێ.
كاروانی ئه‌و نه‌وته دزراوانه، شه‌وانه به‌ره‌و سلێمانی رێچكه دهبهستنو به‌پێی سات‌و سه‌ودای تایبه‌تی ساغده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و ژماره‌و ئامارانه‌ی رۆژنامه‌ی متمانه‌پێكراوی وه‌كو (ئیكۆنۆمیست) كه سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی هه‌میشه راستن، (دزی‌و گهندهڵیو ته‌زویر) بونه‌ته سێگۆشه‌ی ترسناك له‌عێراقدا. كه ناتوانین هه‌رگیز كوردستان‌و ناوچه كێشهلهسهرهكانیان لێدهرهاوین. ئه‌م سێگۆشه ترسناكه، ته‌نهاوته‌نها، به ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ‌و له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا، به‌و كاربهدهستو به‌رپرسانه ئه‌نجامده‌درێ، كه پله‌ی باڵای ده‌سه‌ڵاتی حكومی‌و سیاسی‌و هێزی چه‌كداری تایبه‌تیان هه‌یه. له‌ئاستی عێراق‌و كوردستاندا، بۆگه‌نی گهندهڵیو پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی‌و ده‌ستكاریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و راووڕوت، له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا ترهكیووه. هه‌ربۆیه عێراق له (114)مین ریزبه‌ندی سیسته‌مه دیموكراسیه‌كان‌و چواره‌مین وڵاته له‌ناو (10) وڵات‌دا، له ته‌زویری هه‌ڵبژاردن‌و گه‌نده‌ڵیدا.
ده‌ركه‌وت.. ته‌نها هه‌ڵبژاردن‌و بواره‌كانی میدیای ئازاد‌و ره‌خنه‌گرتن، هیچ وڵاتێك‌و ئه‌زمونێك ناكاته دیموكراسی. به‌ڵكو، دیموكراسی له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا، ره‌هه‌ندی فراوانتری هه‌یه. له‌پێشه‌وه‌یاندا..
ریشه‌كێشكردنی گهندهڵیو سزای تاڵانكارانو سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌دیهێنانی سیسته‌می مۆدێرنه‌یه، له‌هه‌موو بواره‌كانی حوكمڕانی‌و خۆشگوزهرانیو دادپه‌روه‌ری. نه‌ك به چه‌مكه كلاسیكیه‌كان، حوكمی تایفهگهریو حزبایهتیو هێزی چه‌كدار، له‌ژێر په‌رده‌ی رواڵه‌تی دیموكراسیدا، ناوبه‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌یروسه‌مه‌ره ئه‌نجام بدرێ‌و سیسته‌مه بهسهرچوهكانو سه‌ركرده له‌به‌رچاوكه‌وتوه‌كان، به‌زه‌بری هێزی چه‌كدار بسه‌پێنرێنه‌وه. ئه‌نجامه‌كه‌شیمان بینی. له‌به‌غدادی پایته‌ختدا (30%)ی خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد. ئه‌وه‌تا، هه‌تا ئێستاش، پێكه‌وه‌نانی حكومه‌ت، خراوه‌ته گره‌وی به‌رپرسیارانی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه له‌عێراقدا.
ئه‌گه‌ر كوردستانیش نه‌ویسترێ به‌ده‌ردی عێراق‌و ده‌وڵه‌ته داڕزیوه‌كانی به‌ناو دیموكراسی بچێ، ده‌بێ ئه‌زمونی حوكمڕانی كوردستان، به پرۆژه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ستراتیژی:
- یان كۆی سیسته‌می حوكمڕانی كوردستان‌و ره‌فتار و كرداری كاربهدهستو به‌رپرسان، بگۆڕدرێن‌و یاسایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێن.
- یاخود، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا، دهستڕهنگینی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پروپاگه‌نده‌كانی میدیایی‌و هه‌ژمونگه‌ری چه‌كداری، چیكه به‌رگه‌ی گۆڕانكاری هاوكێشه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و سایكۆلۆژیه‌كانی رای گشتی ناگرن. دڵنیاین، ره‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانكارییه مێژوییه‌كان له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك ناوهستێو، وه‌رچه‌رخانی چاوهڕواننهكراویش، لهههڵبژاردنو قوڵبونی ناڕه‌زاییه‌كان، به‌ڕێوه‌یه.