Draw Media

ئاسايى كردنه وه ى دؤخى كه ركووك

ئاسايى كردنه وه ى دؤخى كه ركووك

2019-01-13 10:59:44


سەلام عەبدوڵڵا
یەكێك لەو هۆكارانەی‮ ‬كە باشووری‮ ‬كوردستان لكێنرا بە عێراقی‮ ‬نوێوە كە لەسەر داروپەردووی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬داڕمێنراوی‮ ‬عوسمانی،‮ ‬بنیاتنرا،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬نەوت بوو كە ئینگلیزەكان هەر زوو دركیان بەبوونی‮ ‬ئەو سامانە بەنرخ و شاراوەیە لە باشووردا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە كەركووك و دەوروبەری‮ ‬كردبوو،‮ ‬بۆیە بەهەموو شێوەیەك دەیویست كە ئەو وڵاتە كە خۆی‮ ‬نەخشەی‮ ‬بۆ داڕشتووە دەبێ كەركووكی‮ ‬لەگەڵدابێت،‮ ‬هەربۆیە لەو سەرەتایانەوە ئینگلیز و لەمەودواش دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەپلان زەمینەسازییان دەڕەخساند كە لە ئەگەری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬كیانێكی‮ ‬كوردیشدا هەر كەركوكی‮ ‬لێ داببڕن ئەگەرچی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەشیان دەزانی‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬كەركووك و دەوروبەری‮ ‬كوردن‮. ‬

ئەم سیاسەتە بەردەوامبوو تا‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬بەغدا كە بەهەموو توانای‮ ‬حكوومەتە جیاجیاكانەوە دەیانویست دیمۆگرافیای‮ ‬كەركووك و دەوروبەری‮ ‬بگۆڕن،‮ ‬هەربۆیەش بەهەزاران ماڵی‮ ‬كوردیان لەو ناوچانە دەرپەڕاندو بە هەزاران دۆنم زەویی‮ ‬كوردیان داگیر كرد كە لەمەودوا لەسەر عەرەب‮ ‬تاپۆیان كردن،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر نەیانتوانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیە زیندەبەچاڵ بكەن كە كەركووك شارێكی‮ ‬كوردستانیە و زۆرینەشی‮ ‬هەر بە كوردی‮ ‬مایەوە‮. ‬

كورد كە دەیتوانی‮ ‬لەدوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەغدا ئەو شارە بگرێتەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە هەموو عەرەبە هاوردەكان بنەوبارگەیان پێچایەوە و ناوچەكەیان بەجێهێشت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا كورد بەشێوازێكی‮ ‬شارستانی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دۆخەكەدا كردو چارەسەری‮ ‬ئەو مەسەلەیەی‮ ‬دایە دەست دەستووری‮ ‬نوێی‮ ‬عێراقی‮ ‬كە بەمادەی‮ ‬140‮ ‬چارەسەری‮ ‬بۆ دانراو كاتی‮ ‬جێبەجێكردنیشی‮ ‬بۆ دیاریكرا كە دەبوو لە‮ ‬2007‮ ‬هەر سێ قۆناغەكەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك كۆتایی‮ ‬پێبهێنایەو ئەو ناوچانە بەپێی‮ ‬ڕاپرسییەك بگەڕایەتەوە سەر عێراق‮ ‬یاخود هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بەداخەوە لەلایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە پشتگوێخرا،‮ ‬بۆیە دۆخی‮ ‬كەركووك هەروەك خۆی‮ ‬مایەوە تا هاتنی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بۆ ناوچەكەو چۆڵكردنی‮ ‬كەركووك و دەوروبەری‮ ‬لەلایەن سوپای‮ ‬عێراقەوە كە زۆر ئازایانە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان هەر زوو ئەو بۆشاییەی‮ ‬پڕكردەوە و كەركووك و دەوروبەری‮ ‬پاراست كە بووە دەستخۆشی‮ ‬هەم توركمان و هەم عەرەب كە ئەوكاتە سوپاسگوزاری‮ ‬پێشمەرگەو قوربانیدانەكانی‮ ‬بوون‮. ‬

بەڵام دۆخی‮ ‬كەركووك لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017‮ ‬جارێكی‮ ‬تر شوێندرایەوە‮ ‬ڕادەستی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كرا كە هەر زوو ئەوانیش دەستیان كردەوە بە پڕۆسەی‮ ‬تەعریب زۆر خراپتر لە‮ ‬ڕژێمەكانی‮ ‬پێشوو و ئێستا دۆخەكە هەموو دەبینین كە گەیشتۆتە چ ئاستێك،‮ ‬بۆیە ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك ئەمڕۆ تەنیا بەهەڵدانی‮ ‬ئاڵایەك لە تاریكی‮ ‬نیوەشەودا نایەتەدی‮ ‬و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەكا و ئەو هەوڵەی‮ ‬كە ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق دەكرێ بەشێوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستووری‮ ‬كێشەكە چارەسەر بكرێ لەبار دەبرێ،‮ ‬چونكە ئەوە بەهەوڵێكی‮ ‬تاكلایەنە لەقەڵەم دەدرێ‮. ‬

ئاڵا كاتێك مانابەخشە كە خاك و دەسەڵاتی‮ ‬لەگەڵ بێت،‮ ‬دەنا بەتەنها هیچ مانایەك نابەخشێ و زیاتر لە شانۆگەرییەكی‮ ‬گاڵتەجاڕی‮ ‬دەچێ بەتایبەتی‮ ‬ئەوانە كە ئەو ئاڵایە هەڵدەدەن هەر خۆیان ئاڵاو دەسەڵات و خاكیان بە حكوومەت و حەشد و میلیشیاكان بەخشیوە‮. ‬لێگەڕێن با حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬هەرێم،‮ ‬وەك حكوومەت بەوكارە لەڕێی‮ ‬دەستوور و‮ ‬یاساوە هەڵبستێ،‮ ‬چونكە چارەسەری‮ ‬عەقلانی‮ ‬هەر بەوشێوەیە دەبێت،‮ ‬نەتەنها بەبەرزكردنەوە و داگرتنی‮ ‬ئاڵا دەبێ‮. ‬

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand