له نێوان عه‌سایب و حیكمه‌دا
2019-01-12 19:37:49
یاسین تەها
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كێشه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی عه‌سایب و ڕه‌وتی حیكمه لەسەر ئاگرێکی كز لەرێگەی شه‌ڕی میدیاییه‌وه گه‌رمه، بەڵام کاتێک کەناڵی فوراتی سەر بە عه‌مار حەکیم ئێوارەی پێنجشەممە کوژرانی خاوەنی چێشتخانەی لەیمونەی بەغدای خستە ئەستۆی چەکدارانی عەسایب، گرژییەکە گەشتە پلەی کوڵان و شەرێکی قورسی لێدوان و بەیاننامەی دژ بەیەکی بەدوادا هات و خه‌ریكبوو بگاته پانابردن بۆ شه‌قام دژ به یه‌كتر.
سەرەتا عەسایب رایانگەیاند سکاڵای یاسایی لەسەر فورات تۆمار دەکەن، بەڵام دواتر قەیس خەزعەلی ئەمینداری ئەم بزوتنەوەیە لەرێگەی تویتێکەوە رایگەیاند، ئەوەی كه‌ناڵی فورات کردوویەتی، "یان ئەوپەڕی سوکێتی یان بەکرێ گیراوییە"، ئەمەش پەرچەکرداری توندی هەوادارانی حەکیمی بەدوای خۆیدا هێنا کە ژمارەیەکیان بەرپرسی باڵا بوون و باسیان له‌وه‌كرد ئه‌وانه‌ی خه‌لفه‌ی جه‌نه‌راڵ و پاشكۆی مه‌سجیدی و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌ودیون تۆمه‌تی نۆكه‌ریی ده‌به‌خشنه‌وه!!
کێشەی ئەم دوو باڵە شیعییە ئەگەرچی لەڕواڵەتدا میدیایی و لەسەر هەندێ ڕووداوی دیاریکراوە، بەڵام ڕیشەکەی دەگەرێتەوە بۆ شەڕوململانێکان لەسەر بەشکردنی میراتی جەنگ لەپاش داعش و دابەشکردنەوەی نەخشەی هێز لەبەغدا له نێوان دوو بلۆكی شیعی‌دا. ڕه‌وتی حیکمە عەسایب بە تاڵان‌کردنی پاڵیۆگای بێجی تۆمەتبار دەکات، لەگەڵ تۆقاندنی خەڵک لەرێگەی میلیشیاوە ئه‌مه جگه داگیرکردنی خانوی مەسیحییەکانی کەڕادەو زەیونەی به‌غدا و تۆقاندنی مامۆستای زانكۆكان، عەسایبیش جەخت دەکاتەوە ڕەوتی حیكمه وەزارەتی نەوت و پارێزگاری بەسرەیان هه‌ر بەگەندەڵی و پارەلادان بەرێوە بردووە، ئێستاش بوونه‌ته كه‌ڕه‌نای پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكی _ سعودیی دژی حه‌شدی شه‌عبی "پیرۆز"و سه‌ركرده‌كه‌شیانه كه حه‌كیمه شه‌رعیه‌تی نییه.
هه‌وڵی زۆر هه‌بوون بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو رێکخستنی دیداری حەکیم _ خەزعەلی، بەڵام قه‌باره‌ی ناكۆكییه‌كان له‌وانه گه‌وره‌ترن و ئێستا گرژییه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی و نێوانگریی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و لیستی مالیكی وه‌ستاوه، ئه‌وه‌شی ناكۆكییه‌كه‌ی قووڵتر كردۆته‌وه پاڵپشتیی شه‌ش له گروپه سه‌ره‌كییه‌كانی حه‌شد بوو بۆ عه‌سایب دژی حه‌كیم له‌نێویشیاندا هادی عامریی، كه‌چی سه‌درو عه‌بادی و عه‌للاوی كه له‌حه‌كیمه‌وه نزیكن بێده‌نگن.
بەپێی ناوەڕۆکی ئەو نامانەی هەردولا بەئاشکرا له نێوان هه‌ردوولا ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه پێکدادان و بەریەککەوتنی ئه‌م دوو لایه‌نه قوڵ و ڕەهەندی هەرێمایەتی هەیەو کۆتاییهاتنی له ڕیشه‌وه قورسه، جگە لەمەش ئەوەی ڕوودەدات بەشێکە لەو پێشبینیە بەردەوامانەی بۆ دوای شەڕی داعش دەکران و ترسەکە لەعێراق ئەوەیە ناکۆکی ئەو دووانە بگاتە شەڕی ناوخۆیی شیعە چونکە هەردوولا باڵی چەکداریان هەیە.