ئەم حکومەتە کەی پێکدێت؟
2019-01-10 15:09:06
سەردار قادر
تا هه‌ڵبژاردن كرا هه‌موان چاوه‌رێ بوین، لایه‌ك ئه‌یوت دوائه‌كه‌وێت لایه‌كی تر ئه‌یوت با بكرێت چ خه‌ممان نیه، هه‌رچۆنێك بو كرا، كێشه‌ی ته‌زویر هه‌موانی كاس و خه‌مبار كرد چ لیستی براوه چ لیستی دۆڕاو هه‌موی هه‌ر ئه‌یوت ته‌زویر كراوه له‌وه ئه‌چو كۆمسیۆنێك له ئه‌فه‌ریقاوه هاتبێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی بەڕێوهبردبێت؟
شكات و شكاتكاری ده‌ستی پێكردو ده‌رئه‌نجام ئێوه خۆش هیچ نه‌گۆڕا؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی مایه‌وه، موچه دوائه‌كه‌وێت؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ماوه، شه‌وانه شارم تاریكستانه؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ماوه، نه‌وتی ماڵان نیه له سه‌رمای زستاندا؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ماوه، كه‌ركوك و ناوچه ناكۆكی له سهرهكان هه‌ر شوێنی شكاندنی كه‌رامه‌تی تاكی كورده له‌و ناوچانه؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ماوه، گه‌نجی وڵاتم وێڵه به دوای رێگه‌یه‌كدا بگاته هه‌نده‌ران بۆ هاتنه دی خه‌ونی پرته‌قاڵی؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ماوه كۆبونه‌وه‌ی نێو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه و هه‌مو ئه‌ڵێن كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بو هیچیش نه‌گۆڕا؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ماوه
ده‌رمانی به‌سه‌رچو، رێگه‌ی وێران و هه‌ر رۆژه‌ی مه‌رگی سپی، جیابونه‌وه‌ی نێو خێزانه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی گه‌نجانی سه‌ر سه‌هۆڵه‌كه‌و به گیرفانی به‌تاڵه‌وه، جار جاره‌یه‌كیش خودا زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك ئه‌كات به ناو شار‌و شارۆچكه‌كانماندا.
ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامه
ته‌كه‌تولی ئه‌م براده‌ر و ئه‌و براده‌ر، ئاشت بونه‌وه‌ی ئه‌م و زویر بونی ئه‌و، سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م و پێشوازی له‌م قه‌ڵه‌مێك، ئه‌مڕۆ لێره‌و سبه‌ی له‌ولا ده‌عوه‌تێكی شه‌و بۆ ئه‌و براده‌رو گرێبه‌ستێكی نوێ بۆ به‌شكردنی داهات؟
ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ئه‌مێنیت:
سیڤی كاندید بۆ حكومه‌تی نوێ هاڕه ئه‌كات، كێشه نیه چیت پێ ئه‌كرێت گرنگ هه‌بێت؟
گرنگه پۆستێك به‌ده‌ستبێنی، موچه‌یه‌ك جیات ئه‌كاته‌وه له عه‌وامی خه‌ڵك، خانه‌نشینێك تا هه‌یت بتژێنێت، جار جاره‌یه‌كیش له میدیایه‌ك چاوپێكه‌وتنێك بكه‌و كۆمه‌ڵێك وشه‌ی باق و بریق بكه به‌سه‌ردا كێ هه‌یه لێت بپرسێته‌وه كه تۆ وات وت؟
یادوه‌ری له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ته‌مه‌نی كورته‌و بیر ئه‌چیته‌وه؟
میدیایەكی سێبه‌ر بخه‌ره كار با بتكاته پاڵه‌وان دواتر ژماره‌ی ته‌له‌فونت زۆر ئاسانه بگۆڕی؟
گه‌ر دانهنرایت بكه‌وه‌ره حه‌شر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی دای نه‌ناوی وه‌ك كه‌سی خاوه‌ن ئه‌زمون خۆت بناسێنه‌و ببه به ناڕازی؟
ئه‌وه‌ی ئه‌كرێت چیه؟
نوسینێك یان بۆڵه‌یه‌ك یان فشارێك دروست بكه‌ین.. یان بانگ ئه‌كرێی بۆ دڵ رازی كردن یان موحاسهبهیەكی هاوڕێیانه؟